
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاوڕی ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لەکادرانی کۆمیتەی قەرەتەپە ـ جەبارە و توێژە جیاجاکانی ناوچەکە کۆبۆوە.
سەرەتا هاوڕی هوشیار فاتیح بەخێزهاتنی هاوڕێ ئەبوکاروان و ئامادەبووانیکرد و دواتر بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی حزب و گەل ئامادەبووان بە چەند چرکەیەک ڕاوەستان.
پاشان، ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی ،کە لەگەڵ بەشێک لەتوێژەجیاجیاکانی ناحیەی جەبارە کۆبووەتەوە،دواتر باسی لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردو ڕایگەیاند،یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ بەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراقە و ئەوان لەڕێگەی بەکارهێنانی هێزو پارەی سیاسی دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگ و کورسی دەدەن.
سەبارەت بەبەشداری کردنی حزبی شیوعی کوردستان لەهەڵبژاردنەکە،هاوڕێ ئەبو کاروان ووتی، ئێمە پاڵپشتی لە کاندیدی ژمارە ۳٤۲ لە کۆتای پێکهاتەکان ، ثائیرە یوسف عزیز دەکەین. ئەم کاندیدە هاوڕێیەکی تێکۆشەری شیوعیەو خۆی خانەوادەکەی خاوەنی چەندین قوربانین،
بۆیە پۆیسته شیوعیەکان بە گرنگیەوە کار بۆ ئەم کاندیدە بکەن و هەوڵی سەرخستنی بدەن،لای خۆیانەوە ئامادەبوان بەڵینیاندا بەوپەڕی دڵسۆزییەوه کار بۆ سەرخستنی ثائیرە یوسف بکەن.
دواتر هاوڕێ ئەبوکاروان و شاندێکی یاوەری سەردانی ماڵی هاوڕێ عامر فایق ،چالاکوان و کادری جەماوەری حزبی شیوعیان کرد، بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەسەڵامەتی ،کە ماوەیەک پێش ئێستا ،نەشتەرگەری بۆ کرابوو و خانەوادەی ناوبراو، بەگەرمی پێشوازییان لەشاندی حزب کرد.
