• هه‌ڵبژاردنی ته‌زویر و ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی وایكرد ئێمه بڵێن دادموده‌زگاكانی حكومه‌ت ناتوانن ڕۆڵی كارا ببینن و تهماشاكارن.
هاوڕێ كرێكار ـ ڕێگای كوردستان
بابا عه‌لی جه‌باری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ ڕێگای كوردستان، رایدەگەێنێت ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕووده‌دات ده‌ره‌نجامی باوه‌ڕنه‌بوونه به دیموكراسی ناوخۆیی حزبی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی و ته‌قینه‌وه‌ی ململانێ ناوخۆییه‌كان. جەختیشدەكاتەوە كە لە ململانێ حزبییەكاندا دادموده‌زگاكانی حكومه‌ت ناتوانن ڕۆڵی كارا ببینن و تهماشاكارن. ئه‌ندامەكەی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی دیكەی هەنووكەیی.
ڕێگای كوردستان: خوێندنه‌وه‌ی حزبی شیوعیی كوردستان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی ڕوویدا، كه خۆی له ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید و لاهوور شێخ جه‌نگی بینییه‌وه، چییه ؟
بابا عه‌لی جه‌باری: ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی ده‌ستیپێكردووه، پاشاگه‌ردانییه‌كه مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه و له ساڵی 1800ی زاینییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورد، كه له 21 شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان كه له ڕاپه‌ڕینی عبدالرحمن پاشای بابان له 1806ی زایینییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئێستا كه دواقۆناغی ئه‌م مێژووه‌یه قه‌واره‌ی هه‌ریمی كوردستان له باشوور و خۆسه‌رییه له ڕۆژاوا، له ماوه‌ی ئه‌م مێژووه دوور و درێژه‌دا نزیكه‌ی دوو سه‌ده و چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت، كه هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كی باش خاوه‌نی سوپا و توانای سه‌ربازی به‌هێز بوونه، به‌ڵام هه‌مووی له‌ده‌ره‌نجامی خیانه‌تكاری یان نه‌بوونی تێڕوانینی ستراتیجی و نه‌خۆشی كورتبینی بۆرژوازییانه و شه‌ڕ بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی پیلانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مانه، مێژووی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌كان پێمانده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێز جه‌ماوه‌ری بێت یان سه‌ربازی و دارایی و هه‌ر جۆرێكی دیكه بێت و له ده‌ستی خه‌ڵكی خاوه‌ن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت، ناتوانێت پارێزه‌ری شوناسی نیشتمان بێت، به‌ڵكو میژوویه‌كی پڕ له شه‌مه‌زاری تۆمارده‌كات. ئه‌و كاره‌ساته‌ی سلێمانی به‌دوور له تێڕوانین و كاریگه‌ری سۆز و یان له به‌رژه‌وه‌ندی كێدا ململانێكه كۆتاییدێت، پێویستی به هه‌ڵویستی سیاسی و مرۆڤدۆستانه هه‌یه، چونكه كاره‌ساتێكه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها و تێڕوانینی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌یه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم . به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان هیناوه‌ته ئاراوه له ده‌ره‌وه‌ی مێژووی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندان، نامۆن به شاری ڕۆشنبیری.
ڕێگای كوردستان : ئەو شێوازی دەستگیرکردنەی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، تا چەند یاساییە، ئایە ئەو شێوازە گونجاوە یان دەکرێت بڵێین خۆسەپاندن نییە؟
بابا عه‌لی جه‌باری: به‌ڵێ ده‌كرێت بڵیین خۆسه‌پاندنه، ئه‌و كاته هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ڕیژه‌ی 7%یان له هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر خواست و ویستی ئازادانه‌ی هاووڵاتییاندا سه‌پاند، لێره‌وه فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی شكستخواردووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌م مێژووه تاریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پڕ له ته‌زویر و په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی دیزایینكراو كه له ڕێككه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌كێتییه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژرا .
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ڕێككه‌وتنی له‌وه خراپتری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هاووڵاتییانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌م جۆره ڕێككه‌وتنانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حزبی شیوعی بڵێت دادموده‌زگاكانی حكومه‌ت ناتوانن ڕۆڵی كارا ببینن و تهماشاكارن، ئه‌مه ڕاستییه‌كه له‌وه‌وه هاتووه كه په‌رله‌مانێكی په‌كخراو و حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر كه شه‌رعیه‌تی وه‌رنه‌گرتووه و دادگایه‌ك ئیراده‌ی حزبی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان په‌كخراون و نین، به‌ڵكو دوو ده‌سه‌ڵاتی حزبی له ناوچه‌ی نفوزی حزبیدا باڵاده‌ستن.
ڕێگای كوردستان: ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانیدا هاتووه‌ته ئاراوه، چاوه‌ڕێده‌كرێت باشبێت؟ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بینن ؟
بابا عه‌لی جه‌باری: ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلیمانی ده‌ستیانداوه‌تێ، ده‌ره‌نجامی خراپتری لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبی نه‌یارانی قه‌واره‌ی هه‌رێمدا كۆتاییدێت، چونكه نه تێكۆشانی سیاسی پێویستی به میلیشیای چه‌كداری هه‌یه و نه ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كاندا زاڵ‌بێت، له ڕاستیدا ئه‌مه‌ی ڕووده‌دات په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵكو كێشه دروستكردنه بۆ خه‌ڵك، ئه‌مه ده‌ره‌نجامی باوه‌ڕنه‌بوونه به دیموكراسی ناوخۆیی حزبی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی و ته‌قینه‌وه‌ی ململانێ ناوخۆییه‌كانه و دژه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه دیموكراتییه‌كاندا و ده‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی چه‌واشه‌كردن و شێواندنی ڕاستییه‌كان لای جه‌ماوه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌م ململانێیانه له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوشنبیری و یاساییەوە ڕه‌تبكرێنه‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تیدان. چه‌ند بتوانن ئه‌م دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبی و كه‌سیدا بهێڵنه‌وه، له كۆتاییدا ناتوانن ئه‌مه تاسه‌ر بسه‌پێنن . مێژوو شاهێدی ئه‌وه ده‌دات كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زۆردار تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت. به‌ڕاستی ئه‌و پێشهاتانه‌ی سلێمانی كاره‌ساتێكی پڕ له شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵوه‌سته‌ی كرداریی ده‌وێت.
ڕێگای كوردستان: وه‌ك حزبی شیوعی ڕۆڵی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینن؟ له‌م ڕووداوانه‌ی سلێمانی و ئه‌و شێوازه ده‌ستگیركردنانه‌ی چه‌ند جارێكه دووباره ده‌بێته‌وه؟
بابا عه‌لی جه‌باری: به‌داخه‌وه له هه‌موو جیهاندا دادگا كه‌سایه‌تی به‌هێزی خۆی هه‌یه و پێوه‌ری بنیاتنانی شارستانییه‌ته‌كانی جیهان بووه، ئه‌مه ڕاستییه‌كی مێژووییه و له‌سه‌رده‌می یاسای ئۆرنمو (1901 پ ز )دا و یاسای حه‌مورابییه‌وه له ( 1792 ی پ. ز)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش چه‌ند جۆرێك له دادگامان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانكاری و سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری پسپۆری خۆی په‌یڕه‌وده‌كات. سه‌باره‌ت به ڕۆڵی دادگا له‌و ڕووداوه‌ی سلێمانیدا، سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئه‌و تاوانكارییانه پشتڕاستبكاته‌وه، ده‌كرێت له‌هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا و به‌پێی جۆری تاوانه‌كه په‌نا بۆ دادگاببرێت. هه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بووه هۆی دامه‌زراندنی دادگای داد و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له كوردستان نه سه‌رچاوه‌ی زانیاری ڕێگاپێدراو هه‌یه تا بتوانێت ڕاستییه‌كان بگه‌یه‌نێت و نه ڕێگا به دادگا ده‌درێت ڕۆڵی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه‌ی خۆی ببینێت و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكیش تاكو ئێستا پابه‌ندی یاسا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر تاوانێك له‌م شه‌ڕ و كاره‌ساته‌دا ئه‌نجامدرابێت توانای شاردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م تاوانكاری و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ماف و ئازادییه‌كان ده‌كرێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه به هه‌ڵوێستێكی گشتگیر شه‌رمه‌زار بكرێت. ئێمه له حزبی شیوعیی كوردستان پێمانوایه تاكو دادگا بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رنه‌گرێت، هیچ دادگاییكردنێك دادپه‌روه‌رانه نابێت، چونكه ڕێگا به دادگا نادرێت ڕوڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ده‌رخستنی ڕاستییه‌كاندا ببینێت، ئه‌وه‌ی له سلێمانی ئه‌نجامدرا له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا، دادگا له‌ڕووی شه‌كلییه‌وه ئه‌ركی خۆی بینیووه. ده‌سه‌ڵات به یه‌كلایه‌نه له ڕوانگه‌ی لكاندنیان (مبدأ الاژعان) چۆنی بوێت به‌و شێوه به‌رامبه‌ری تاوانبار ده‌كات و له لایه‌ن دادگاوه ده‌بێ جێبه‌جێبكرێت. ئه‌م حاڵه‌ته‌ی سلێمانی نه شه‌ڕی ئه‌هلییه و نه جه‌نگی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته تاكو یاسای ده‌ولی ئینسانیی له‌سه‌ر جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵكو وه‌كو تاوانبار و تاوانلێكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌پێی ڕێوشوێنی یاسای ناوخۆیی به‌تایبه‌تی یاسای سزای عیراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌هه‌رحاڵ دادگاییكردنه‌كه گومان هه‌ڵده‌گرێت.
ڕێگای كوردستان: به‌بڕوای ئێوه نه‌بوونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی شه‌رعی و دادگای سه‌به‌خۆ، تاچه‌ند ڕۆڵی له كێشه‌كانی سلێمانی هه‌یه، ئایه ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌م گرفت و كێشانه‌دا بوونی هه‌یه؟
بابا عه‌لی جه‌باری: ناكرێت ته‌نها له‌و پێشهاتانه‌وه له سلێمانیدا ڕوویداوه ته‌ماشای به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی بكه‌ین، به‌ڵكو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسیدا زۆرن و پێشینه‌ی دوور و درێژی هه‌یه و ئه‌مه‌ی ئێستا ڕووده‌دات ده‌ره‌نجامه. نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و نه‌بوونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی شه‌رعی و دادگای سه‌به‌خۆ و بێلایه‌ن و بوونی په‌روه‌رده و خوێندنی به‌حزبیكراو و به‌رزی ڕێژه‌ی بیكاری و هه‌ژاری و باج و زیانه‌كانی جوتیاران و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیكاكان و بوونی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و دزینی سامانی نه‌وتی له‌لایه‌ن كۆمپانیا حزبییه‌كانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه و به‌شداریكردنی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له هه‌مواری یاسای باری كه‌سیدا له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌موو ئه‌مانه ڕێخۆشكه‌رن بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه باسمكردووه له بیست سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش و دروستبوونی ئیمارات و ده‌سه‌ڵاتی جیاجیادا، كه توانای سه‌ربازیی زۆر به‌هێزیان هه‌بووه، ده‌ره‌نجام به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و خیانه‌تكارییه‌وه له‌ناوچوون. بۆیه بوونی ده‌ستێوه‌ردانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه گومان هه‌ڵناگرێت و ڕاستی تێدایه .