هونەرمەند "بنارپیرداود مەخمورری" دەرچووی بەشی شێوەكاری پەیمانگای هونەرجوانەكانی هەولێرە،خاوەنی چەندین پیشانگای هاوبەش و تایبەتە،سروشتی كوردستان هەوێنی تابلۆكانیەتی ئەگەر تێرامانێك لە تابلۆكانی بكەیت،هەست دەكەین رەنگی شین بەسەری دا زاڵە بۆ زیاتر ئاگادار بوون بە كارە هونەرییەكانی  بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە. 

*پێمان باشە كورتەیەك باس لە ژیانی هونەری خۆت بۆخوێنەرانمان بكەیت

- من(بنار پیرداود مەخموری)، لە خێزانێكی هونەری ژیاوم،هەر لە قۆناغەكانی خوێندن حەزوئارەزووم بۆ نیگاركردن هەبوو لەوێ بەشداری چەندین چالاكییە هونەریم كرد بەشداری پیشانگای ساڵانەی قوتابخانەكەم دەكرد، دوایی چوومە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێرم بەشی شێوەكاری ئێستا مامۆستام لە پەروەردەی دەشتی هەولێر وە بەردەواومم لەكاری هونەری.

* تابلۆكانت  زیاترسروشتین ئەمە بۆچی دەگەرێتەوە؟

- لەوەتەی پەیمانگام تەواو كردووە نیگاری تابلۆی سروشتیم كردووە بەكاری سەرەكی خۆم.ڕاستیەكەی خۆشەویستیەكی زۆرم بۆ سروشت و بەتایبەت سروشتە جوانەكانی كوردستان زیاتر سەرنجیان ڕاكشاوم ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زیاتر ئەم سروشتە لە تابلۆكانم دارەنگ بداتەوە.

*رەنگ فاكتەرێكی سەرەكی تابلۆیە زیاتر ئەو رەنگانە كامەن كە لە تابۆلەكانت رەنگ دەدەنەوە؟

- من هەموو ڕەنگێك بەكار دێنم لە تابلۆكانم  وە زۆر گرنگی بە ڕەنگی ئینتباعی دەدەم .لەهەمان كاتدا ڕەنگی شین زاڵە لەسەر تابلۆكانم  ڕەنگی شین بۆ بینینی بینەر زۆر سەرنج ڕاكێشە و وە تابلۆش كە بەكاری دێنم جگە لە ئاسمان و ئاوزۆر زیاتر بەكار دێنم بۆ شوێنە سێبەرەكان.

* قوتابخانەكانی هونەری شێوەكاری زۆرن تۆ زیاتر خۆت لە كامە قوتانخانە دەبینیتەوە؟

-هەموو قوتابخانەكان بینەری خۆی هەیە و  وە جوانی خۆی هەیە من بەش بەحاڵی خۆم ئیش لەسەر قوتابخانەی ڕیالزمی دەكەم وەزیاتر هەست بە ئارامی دەكەم لەگەڵ تابلۆكانم.

* لە كاتی كردنەوەی پیشانگا بینەر وەك پێویست نییە هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

- نەبوونی بینەر، ڕاستیەكەی بڵێین ،بەداخەوە هونەر زیاتر پەیوەست بووە بە هونەری گۆرانی گوتن.واتە هەموو هونەرەكانی تر پشت گوێ خراوە  تەنها گۆرانی گووتن نەبێت ،ئەویش ڕاگەیاندنەكان و  سپۆنسەرەكان وایان لێكردووە  هونەری شێوەكاری بینەری نەبێت  .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هونەرمەندی شێوەكاریش نایێتە پێشانگاكان ئەگەر زۆر زۆر برادەرت نەبێت بەداخەوە.

* ئەو هونەرمەندانە كامەن كە كاریگەریان لەسەر بنار هەبووە؟

- من زۆر زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە دەكەم كە ئەو بەهرەی پێداوم.وە سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم هاوكارووە پشتگیرم بوونەوە تابلۆكانی مامۆستای هونەرمەند"جەوهەر محەمەد"كاریگەریان لەسەر من هەبووە.

* ئەو گرفت و كێشانە چین كە روبەرووی بەرێزتان دەبنەوە لە كاتی نیگار كردن؟

- وەكو  گرفت  تووشی گرفتێكی لەو شێوەیە نەبوومەتەوە  بەڵام  تەنها هەندێ جار كاتێك وێنەی سەر دیوار دەكێشم هەندێ جار  قوتابیان بێزارم دەكەم لەكاتی وێنەكێشان..ئەوەش هەموو كاتێك نا  زیاتر دەست خۆشیە لێم دەكرێبەڵام قوتابیەكان ئەوەندە لێم نزیك دەبنەوە  زۆر جار پەنجەیان لە ڕەنگەكە داوەو لە وێنەكەیان داوە.

* وەكو مامۆستایەكی پەروەردەی هونەر وانەی هونەر لە نێو قوتابخانەكان تاچەند گرنگی پێداروە؟

- وانەی پەروەدەی هونەر لە قوتابخانەكان بە شێوەیەكی گشتیباشەبەڵام هەندێ گرفتیش هەیە  ..وەكو نەبوونی ژوورێكی تایبەت بەنیگاركردن(نیگارگا).وە زۆر لە قوتابخانەكان مامۆستای وانەیهونەریان هەر نیە ئەوانە بەڕاستی گرفتن چونكە قوتابخانەكان زۆربەی جار ناویان زیاتر بڵاو دەبێتەوە بەهۆی ئەنجامی باش لەكاتی پێشبڕكێكان لە بابەتی هونەرو وەرزشە.

*پرۆژەی داهاتووت چیە؟

- من تا ئێستا بەشداری 25 پێشانگای هاوبەشم كردووە  لەهەموو شارەكانی كوردستانوە دوو پێشانگای تایبەتیم كردۆتەوە .وە كاری داهاتووم پێشانگای تایبەتی سێیەمە تابلۆكانیشم هەمووی ئامادەیەتەنها سپۆنسەرێك هەبێت من پێشانگاكە دەكەمەوە.

هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە