هەڤپیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
هونەرمەند چالاك سەدیق:ئەنجامدانی  فیستیڤاڵ كارێكی باشە بەمەرجێ هونەرمدانی بەئەزموون ئامانجە هونەریەكەی داڕێژن
هونەرمەند چالاك حەسن ناسراوە بە (چالاك سەدیق)،یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی كوردستان ئاوازی بۆ چەندین هونەرمەندی كوردستان داناوە،لەگەڵ چەندین تیپی موزیكی كوردی كاری كردوە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵ و زانكۆی بەغدا بەشی زانستی موزیك..زۆر  سەرسامی ژەنینی هونەرمەندان مشتەبای میرزادە و ئەنوەرقەرداخی بووە هەرئەوەش وای كردوە خولیاوحەزی بچێتە سەر ئامێری كەمانجە شارەزایەكی باشی لە مقاماتی كوردیدا هەیە ..لە رووی كارگێریشەوە شارەزایەكی باشی هەیە بەو هۆیەوە ماوەی چەند ساڵێكە بەرێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووكە بۆیە بەباشمان زانی لە نزیكەوە بە چەند پرسیارێك بەسەری بكەینەوە.
* سەرەتا بابزانیین چیرۆكی ئاشانابوونت بە هونەری موزیك چۆن دەستی پێك كرد؟
- هەڵبەتە ئەمحەزو خولیایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی ، كاتێ گوێبیستی هونەرمەندانی گەورەی كورد لەمامۆستایان (عەلی مەردان و حەسەن زیرەك و مەزهەری خالقی ..) وهونەرمەندانی تر لەڕادیۆكانی كرماشان و بەغدا دەبووم،وە كاریگەری تیپەكانی موزیكی (سلێمانی و هەولێر و تیپی تەلەفزیۆنی كەركوك و باواجی ) كەبەرهەماكانیان پەخش دەكرا پارچە موزیكەكانی هۆرەی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و كچە شۆخەكەی تیپی باواجی  لەگەڵ  گەلێكی تر بەمنداڵی دەناسیەوەو ئەمانە ئەو حەزەدەروێشییەیان لام  درووست كرد بڕیارمدا فێری موزیك ببم و بەردەوام بم.. سەرەتای فێربوونیشم لەساڵی 1981 لەلای مامۆستا ( جەلال سۆدەچی) بوو كە بە شێوەی (گوێگرتن ) سەماعی بوو  پاشان لەساڵی  1982 لەلای مامۆستا ( قادرمەردان )  بەشێوەی زانستی سەرەتاكانی فێربوونی كەمانم  خوێندووە بەوهۆیەشەوە ساڵێك دوایی ئەو خوولە لەپەیمانگەی  هونەرەجوانەكانی شاری موسل وەرگریام لەساڵانی پەیمانگاش لەلای هونەرمەندیكەمانچەژەنی بەتوانا (ئەحمەد جەوادی) بۆماوەی  4ساڵ وانەكانی ڤایۆلین( كەمان ) و سۆلفێج و هارمۆنی و تیۆریموزیك و لای چەند مامۆستایەكی دیش وانەكانی ترم خوێند بۆیە،پەیمانگەی هونەرجوانەكان رۆڵێكی گرنگی بینی بۆ پێگەیاندنی ئێمە لەگەڵ هەوڵ و كۆشیشی خۆشمان توانیمان ببین بەو ژنیارو هونەرمەندەی ئێستا.
* ئاشكرایە ژەنینی ئامێری كەمانجە ئاسان نییە بۆچی لە نێو ئەو هەموو ئامێرە موزیكیانە تۆ كەمانجەت هەڵبژارد؟
 - دیارە كاریگەری مامۆستایانی بەڕێز ( ئەنوەر قەرەداغی و مشتەبای مریزادە) هەرچەندە ئەو كات نەمان دەزانی مشتەبایمیرزادەئەوژەنیارەی هونەرمەندان(حەسەن زیرەك و مەزهەری خالقی) یە  كاریگەری هەبوو لەوەی ئامێری كەمانجە هەڵبژێرم بەڵام هونەرمەند مامۆستا ئەنوەر قەرداغی لە تەلەفزیۆن دەمانبینی بۆیە ئەویش كاریگەری لەلام دروست كردم لەگەڵ چەندین هونەرمەندی تر وەكو(رزگار خۆشناو )لەگەڵ گەلێ ژەنیاری تری تیپەكانی كوردستان .
هەر ئەوەش وای لێكردم  بۆ یەكەمینجار  لەهاویین ساڵی 1979ئامێرێكیكەمانچەملەئۆرزدیباكیشاریكەركوكبە10دیناری ئەو سەردەمەم كڕی بەڵام لە دوای یەك ساڵ بەدواوە چوومەمە لای مامۆستای تایبەت (جەلالسۆدەچی) كەلەنەتەوەی توركمانی شاری كەركوك بوو كەمانی باشرتی بۆپەیداكردم.
*گۆرانی و موزیكی كوردی خاوەنی چەندین فۆڕمی جیاوازە، تا چەند ئەم فۆڕمانە هاوكارن لە پێشڤەچوونی موزیكی كوردی؟
- ئەو فۆرمانە كاریگەری تەواوی لەسەر ئاوازو گۆرانی كوردی، هەیە چونكە هەر ناوچەیەكیكوردستان خاوەنی چەند فۆرمێكی تایبەتنبۆنموونە لاوكەكانی باكورو ناوچەی بادینان هەوێینیستران وئاوازی ئەو دەڤەرانەن بەڵام لەگەرمیان (ئائ ئای و ئەڵاوەیسی و قەتارو خاوكەر )بوونەتەبۆن وبەرامی بەستەو گۆرانێكان و هەموو ناوچەكانی تریش بەهەمان شێوە ، ئەوەشی دەمێنێتە سەرئاوازدانەرەكان دەبێت ئەوئاوازو فۆرمە ڕەسەنانە بكەنە هەوێینی كارەكانیان، نەك ئاواز و فۆرمی بیانی بە جۆرێك كاریگەری نەرێنی زۆری هەبێت لەسەر گوێچكەو رۆحمانا.
*ساڵانە لە پەیمانگەی هونەرجوانەكانی كەركووك،كادری هونەری خوێندن تەواو دەكەن بەڵام لە گۆڕەپانی هونەری دیار نیین وەكو مامۆستایەك هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- دیارە من بۆخۆم دەستەی دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرجوانەكانی كەركووكم كە لەساڵی 2005وەدامەزراوە،لەتێكڕای بەشەكان هونەرمەندی دیاری لێ درووست بووەو ئێستا ڕۆڵی باشیان هەیە لەناو گۆڕەپانیهونەری كوردیدا نموونەی ( هەوار فارس - نەژادنەجم - سوزان ئەمحەد -چنار عیزەدین - بەرزانیونس - هۆزان شێرزاد ) لەبەشی شانۆ ( عومەر موفق - عەلی حمەمەد - ئەمحەد نەجیب -كاروانحمەمەد ) كۆمەڵێ كادری تریش كە بەشێكیان كیان مامۆستای كۆلێژی هونەرن لەزانكۆكانی كوردستانن وە لە ئێستا دا (15) كەسیشیان هەر لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی كەركوك مامۆستان لەهەرسێ بەشەكە . هەروەها بەشێكیزۆریشیان ئامادەییان لەكارە هونەرییەكاندا هەیە لەكەركوك و شارەكانی دیكەی كوردستان و لەفیستیڤاڵەكانی ناوەو دەرەوەش هەندێكیان خەڵاتیان بەەدست هێناوە. لەساڵانی ڕبردوشادەرچووەكانی بەشی موزیك ئەوانەی ژەنیاری باشن لەگەڵ بەندەدا لەتیپی مۆسیقای كەركوك لەگەڵبەشداریان هەبووە لەكلێپ و فیستیڤال و كارەهونەرێكان. ٍ
*لە زۆربەی شارەكانی كوردستان تیپی موزیكی ئۆركرێسترا هەیە ئایا لە كەركووك بیرتان لەوە نەكردۆتەوە ئۆركسترای كەركووك دابمەزرێنن؟
- هەوڵەكان هەبووە ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی پاڵپشیت باش ئەو كارە نەمانتوانیوە ئەنجامی بدەینلەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لەژەنیارەكان بەخۆمشەوە ئەندامی ئۆركێسرتای جیاوازەكانی كوردستاننیهەندێكیان كەركوكیان بەجێهێشتووە، بەڵام ئەگەر پشتگریی هەبێت ئەتواننی تیپی مۆسیقای كەركوكپەرەپێ بدەین كە زیاتر لە 25ساڵەئامادەمیانهەیەوخاوەنیچەندینبەرهەمیجوانین.
*زۆرێك لە گۆرانییەكانی كوردی لە ئێستا بۆماوەییەكی دیار كراوە لە یادی وەرگر دەمێنێتەوە دوای لەبیر دەچێتەوە هۆكارەكەی میلۆدییە یان تێكستە یان دەنگی گۆرانیبێژەكەیە؟
- لەگەڵ ئەوەی لەهەموو سەردەمێك بەڕۆژگاری ئەمڕۆمشانەوە بەرهەم وكاری هونەری جوان كراوەلەگەڵ ئەوەش دا،بەرهەمی بێ پەیام و بێ ئاستیش هەر هەبووە بەڵام ڕەنگە ئەمڕۆ زیاتر چونكە ئاسانكاری و هۆكاریتۆماركردن و گەیاندن ئاسانتروزۆرترە بەداخەوە گوێگرو بینەرو گۆرانی بێ بەهاو بێ ماناش زۆرەكاتێ هونەرمەندێك بەرهەمێكی چاك و بەئاست بەهەموو پێوەرەكان باڵاو دەكاتەوە دەبیین، بەداخەوە پێشوازیەكیئەوتۆی لێ ناكرێت وەك ئەوەی پێشوازی لەگۆرانیەكی بێ ئاست لەڕووی تۆمارو هۆنراوەو ئاوازو دەنگو تەنانەت ووشەی بێ ماناو دەنگی ناخۆش ئەكرێ ، دیارە هەموو پێكهاتەی درووست بوونی گۆرانی لە (میلۆدی ،دەنگ ، تێكست) دەگرێتەوە.
*وەكو ژنیارێك ئەوكلیپانەی لە ئێستادا بەرهەم دەهێنرێت، تاچەند خزمەت بە گۆرانی وگۆرانیبێژەكە كردوە؟
- دیارە ئەمەش كارێكی دوولانەیە زۆر كلیپ هەیە سەرنجی هەموومان ڕادەكێشێ كەهەموو پێكهاتە هونەریەكانیوێنەگرتن و لایەنی بینین ، هەروەها گۆرانێكە مەرجەكانی هونەری لەئاسیت بەرزدایە كاریگەری باشیهەیە، بەڵام پێچەوانەكەشی هەیە وەكو دەیبیننی جیاواز لەنەرییت كوردەواری و هیچ خزمەت بەهونەرو میدیای ،كوردی ناكات كەبەداخەوە زۆربەی كەناڵەكان پەخشی ئەو جۆرە كارانە دەكەن، لەكاتێكدا ئاوازوگۆرانیەكانی هونەرمەندانی دێرین و ڕەسەن خاوەنی هیچ جۆرە كلیپێك نین كەچی بەگوێ گرتنیان ،هەریەكەو بەجۆرێك وێنای جوانین بۆدەكەن هەر بۆیە هەمیشە بە زەندووی دەمێنەوە.
*ساڵانە چەندین فیستیڤاڵی موزیكی لە شارەكانی كوردستان  ئەنجام دەدرێن تاچەند سازكردنی فیستیڤاڵ هاوكارن بۆ زیندوو كردنەوەی رەسەنایەتی موزیكی كوردی؟
- هەڵبەتە ئەنجامدانی  فیستیڤاڵ كارێكی باشە بەمەرجێ هونەرمدانی بەئەزموون ئامانجە هونەرەكەی داڕێژن  وە ئامانجی دیاری كراوی جۆرو شێوازە هونەریەكەی لەموزیكدا هەبێت بۆ فۆرم و ئاوازو مەقامە كوردێكان،دەتگبێژی باشی تێدا دەركەوێت و ئەو ڕەسەنایەتییە بمنێتەوە و پەرەی پێبدرێت یان بۆ تیپ و گروپەجیاوازەكان بێت لە ئۆركێسترا - تیپە دێرینەكانی وەكو تیپی سلێمانی و دهۆك و هەولێرو كەركوك و ئەوانیتر یان هەرفۆرمێكی تر لەگروپەكان بەمەرجێ هونەرمەندانی بەئەزموون ببن  بەدادوەر بۆ هەموولایەنەكانیموزك لەدەنگ و ئاوازو موزیكی باش و هۆنراوەو گەلێ چەمكی تر تاكوە ئەو فیستیڤاڵانە كاریگەری ئەرێنی بەجێبهێڵێتو هونەری موزیك بەرەو پێشەوە ببات و ئاڵ وگۆڕی هونەری وفیكری لەسەر یەكتری درووست بكەین . 
هونەرمەند چالاك سدیق لە چەند دێرك دا:
-دەرچوویپەیمانگای هونەرەجوانەكانی موسڵەلە ساڵی 1987 / 1988 ،دەرچووی كۆلێجی هونەر لە زانكۆی بەغدا بەشی زانستی موزیك بە پلەی یەكەم  زۆرباشە لە ساڵی  2013 / 2014  تەواو كردوە.
- لەماوەی خوێندنی لە پەیمانگا بەشداری لەهەموو فیستیڤاڵ وچالاكیە موزیكێكانی كردوە.
- بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەكانی شاری كەركوكە  .
- ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی مۆزیكی گەرمیان بووە.
- سەرەتای ساڵی( 1992 لە شاری سلێمانی لەگەڵ هونەرمەندان  ( حەمە ڕەئووف كەركوكی و لالۆ ڕەنجدەرو دلێر حسین  ) و چەند هونەرمەندێكی تر تیپی مۆزیكی كەركوكیان دامەزراندوە.
لە ساڵی ( 2011 ) وە  ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بووە،سەرۆكی لقی كەركوكی هەمان سەندیكای بووە
-سەرۆكی تیپی مۆزیكی كەركوكە ساڵانە چەندین بەرهەم پێشكەش كردوە بەتایبەتی لەساڵی 1998 تا ئێستا.
- ئەندامی ئۆركیسترای شاری سلێمانی بووە  لەساڵی 2002 تا ئێست بەبەردەوامی ساڵانە بەشداری  چەندین كاری ئۆركێسترایی سیمفۆنیم كردووە لبە ڕابەرایەتی هونەرمەندان ( ئەنوەر قەرەداخی  و نەجات ئەمین و عبداللە جمال سەگرمە ومستەفا عباس  وكۆمەڵێ‌ مایسترۆی بیانی). ) 
.- لەگەڵ زۆرینەی تیپە مۆزیكێكانی شاری سلێمانی كاری كردووە
- بەشداری چەندین كاری تۆماركردنی بەرهەمی هونەرمەندانی كوردم كردووە
- ماوەی  پێنج ساڵ بەبەردەوام لە كەناڵی كوردسات بەتایبەتی لەبەرنامەكانی ( سۆزو ئاواز و میلۆدی )كاری كردوە هەروەها دامەزرێنەرو سەرپەرشتكاری گروپی  بەرنامەئاوێنە بووە  لەو كەناڵە.)  
- چەندین خوول و ۆرك شۆپم  لەناوەو دەرەوەی وولاندا  لەسەر  هونەر بینیوە لەوانە  لە زانكۆی  (مۆزارتیۆم   )  لە وڵاتی نەمسا لەگەڵ رێكخراوی  ( yes acadimiئەمریكی پێنج ساڵ لەگەڵ كردوون    2007تا 2012 . 
- كاری مۆزیك و ئاوازم بۆ كۆمەڵێ‌ هونەرمەند كردووە لەوانە ( حەمە ڕەئووف -  عباس محمد ، ئاكۆ عبدالسلام ، نامۆ عمر ، عباس صلاح داودە ، چنار كەركوكی  .... هتد كردووە.
.- كۆمەڵێ‌ ئاوازو بەرهەمی بۆ منداڵان لەكەناڵە ئاسمانێكان بڵاو كردۆتەوە
-چەند بەرهەمێكی مۆزیكی ئۆركێسترایی داناوە لە سەر شانۆ نمایش كراوە
مۆزیكی م بۆ درامای كەركوك 4 داناوە كەلە دەرهێنانی هونەرمەند ناسر حەسن بوو
- بەشدار بووە  ڤیستڤاڵەكانی موزیكی كوردی 2003 لەشاری سنە و 2004 لەسەردەشت 2005 لە دیاربەكر  كۆنسێرتێكی ئۆركێسترا لە 2014 لە شاری سۆفیای وڵاتی بولگاریا.
No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە