دیمانە/ ئالان ئاشتی

 

 

بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکانی ساڵی 1972 کە پێناسەی پیسبوونی ژینگە دەکات بەوەی کە بریتییە لەو چالاکییەی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی پێویستی زیادبوونی وزەی نوێی بۆ ژینگە، ئەم زیادبوونی وزەیەش ژیانی مرۆڤ و تەندروستی و  ژینگە و هەوا دەکاتە مەترسیەوە،لیکەوتەی خراپی لێدەکەویتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە چاوپیکەوتمان کرد لەگەڵ دکتۆر عەبدوبمتەڵیب رەفعەت مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و پرسپۆری ژینگە.

 

 

+ بۆچی تا ئێستا گرفتە ژینگەیەکان لە هەریمی کوردستان بەردەواممن وچارەسەری گونجاو نەدۆزراوەتەوە؟

 

 

-گرفتە ژینگەیەکان جیهانین، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە هەروەها کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆی سیستەمی جیهان وژینگە دروستکردوە،

یەکێکە لە بابەتە هەر گرینگەکان کە ئێستا باس وخواسی زۆر لەسەر ئەکرێ وە کۆبونەوەی لەسەر دەکرێ لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە،بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا بەدەرئەنجام نە گەیشتوون ،چونکە گۆرانکارییەکانی کەش وهەوا لە ئەنجامی پیسبوونی ژینگەوەیە وە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە بۆیە پیسبوونی ژینگە  بابەتیکە پەیوەستە بە هەموو مرۆڤیکەوە کە لەسەر زەوەی دەژین،هۆکاری پیسبوونی ژینگە ئەگەڕێتەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی سامان سروشتێەکان بە شێوەیەکی گشتی دەبینین لە هەموو وڵاتاندا نەوت بەشێوەیەکی زۆر خراپ بەکاردەهێنرێت  لەڕووی زانستیەوە.شۆرشی پیشەسازی هەڵەیەکی زۆر گەورەبوو لە مرۆڤایەتدا ،کە ئەمیش بوە هۆی کێشەیەکی گەورە کە ئەویش پیسبوونی ژینگەیە دەگەڕیتەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی سامانە سروشتیەکان، هەروەها ئۆتۆمبیل و زیادبوونی ڕێژەی دانشتوان و پێداویستەکانی مرۆڤ لە ئامرازەکانی گواستنەوە و کارگەکان ئەمانە هەموو هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی گرفتە ژینگەیەکان ،کە بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان کیشەو گرفتە ژینگەیەکان بە ئاقارێکی تردا رۆشتووە،سەرەڕای ئەوەی ئیمە یەکێک نین لەو وڵاتانەیە کە پیشەسازیبن چی هەریمی کوردستان یان عیراق،بەلام کێشەو گرفتە ژینگەیەکان گەیشتوونتە  ئاستی ئەو وڵاتانەی کە وڵاتی گەورەی پیشەسازین هەمان گرفتی ئەوانمان هەیە،ئەمیش دەگەریتەوە بۆ چەند هۆکاریک،یەکێک لە هۆکارەکان بۆ نمونە لەگەل زیادبوونی ڕێژەی دانشتوان ئامرازی گشتی گواستنەوەمان نیە ئێستاکە ژمارەی گواستنەوەی تایبەت بەکاردەهێنرێ وە ژمارەی ئۆتۆمبێل رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت دانشتوانی هەرێمی کوردستان (٥)ملێون کەس تێناپەرێنت بەلام گەر سەیری داتاکان بکەین کە حکومەت بڵاوکردۆتەوە نزیکەی ( ٢)ملێون نیوو ئۆتۆمبیل هەیە واتا بۆ هەر دوو کەسێک لەهەرێمی کوردستان ئۆتۆمبیلی بەردەکەوێ.کە لەگەل ستانداردە ژینگەیەکان گونجاو نیە، بۆیە  ئەمە یەکێکە لەو کێشەو گرفتانەی بونتە  هۆی ئەوەی کە کەش وهەوامان زۆر زۆر خراپبێت لە ڕووی ژینگەیەوە، وە کوالێتی هەوا لە شارە گەورەکان بە تەواوی تێکچووە ،ئیستا ئیمە لە هەرێمی کوردستان کێشەی پاڵاوگەکانمان هەیە کە تا دێ رۆژ بە رۆژ پاڵاوگەی نایاسایی زیاد دەکات کە ساڵی پار باس( ١٨٨ )پاڵاوگە کراوە بەلام ئیستا زیادکردوە بۆ (٢٣٣) .ئەم پاڵاوگانە گازی مەترسیدار و ژەهراوی باڵاودەکەنەوە لە بەرگەهەوای هەرێمی کوردستان کە گرفتی گەورە بۆ ژینگە ومرۆڤ دروستکردوە ،هەروەها لە هەرێمی کوردستان نەتوانراوە پشت بە سەرچاوەکانی وزەی نۆی ببەستێ بەڵکو اعتماد دەکاتە سەر مۆلیدە کارەبایەکان بەپێی ئەو ئامارەی کە هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە زیاتر لە (٧)هەزار مۆلیدەی کارەبایی هەیە هەموو ئەمان هۆکارن بۆ ئەوەی ژینگەمان گونجاو نەبێت بۆ ژیان وە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

+پاشەڕۆی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون یان سیتەکان چی کاریگەری هەیە لەسەر ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکان وەکو ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە شێک لە جوتیاران بەکاریدەهێنن بۆ زەویەکانیان؟

- بەداخەوە یەکێک لە بێ پلانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە پرۆژەیەکی زۆر دروستدەکرێ کە رەنگە پێویستمان پێی نەبێ لە هەندێ ناوچە وشار،بەلام بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ پرۆژەکان زیاد دەکات ،وە بێ پیلانێکەیان ئەوەیە بیر لەوە ناکەنەوە کە ئایە ئەم هەموو پرۆژانە  دروستدەکری  چۆن ئاویان پێبدرێ وە بیر ناکەنەوە ئایە پاشماوە و پاشەڕۆکان بەچی شێوەیەک لە ناوببرێ،گەر سەیری  سایت پلانەکانی  پرۆژەکان بکەین هەموو کۆمپانیاو وە وەبەرهێنەران کە هاتوون باسی پرۆژەکان بکەن (یەکەی چارەسەرکردنیان)داناوە بەڵام کە دیتە سەر واقع ئیش بە یەکەی چارەسەر ناکری .ژمارەی سیتەکان زیادەکات لەگەل ئەمشدا ژمارەی دانشتوانیش زیاد دەکات  ئەمە هۆکارە وا دەکات ڕێژەی پاشماوە وە پاشەڕۆکان زیاد بکات ،وە فڕێبدرێتە ژینگەوە ،زۆربەی پاشەڕۆکان فڕێدەدرێتە ناو زەوییە کشتوکاڵیەکان .گەر گەرمیان بە نموونە وەربگرین بەداخەوە پاشماوەکان فڕێدەریتە زەویە کشتوکاڵیەکانەوە ئەمیش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمساڵ هەندیک لە دیاردەکانی وشکە ساڵی دەربکەون،ئەمیش وای لە جوتیارانکردوە دەس بۆ پاشەڕۆکان ببەن،بۆ نموونە حەوزیک دروستدەکەن وە بەکاری دەهێنن بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکانیان وە زیانی گەوەرە لە دواوی خۆی بەجێدەهێڵێت چونکە پاشەڕۆکان سەرچاوەی سەرەکیین بۆ میتاڵە قورسەکان کە ناو ئاوەکە کۆدەبێتەوە،گەر هاتوو ئەو ئاوە بەکاربهێنرێ کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر خاک وخاک بەتەواوی تێکدەدات ،دوای ماوەیەکی زۆر هەست بەوە دەکرێ کە کوالیتی خاکەکە بە تەواوی تێکچووە وەکو بە پێتی خاک ،و میتاڵە قورسەکان کە لەناوخاک کۆدەبیتەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەوزە ومیوەکان کە ئەمیش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی مرۆڤ،هۆکارن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.

+ئایە ئەو ئاوەی رۆژانە دابەشدەکرێ بەسەر ماڵاندا لە ئیداری گەرمیان بە گشتی تاچەند تەندروستە؟

-خۆی لە رەستیدا دەبینین ناوچەی گەرمیان ناوچەیەکی فراوانە،شۆێنمان هەیە ئاوەکەی گۆنجاوە،پێچەوانەکەشی راستە،کە بەهیج شێوەیەک ئاوەکەی بۆ خواردنەوەی ناگونجێ،ئەوەی هەیە لە ناحیەی(ڕزگاری)کە ئاوی ژێر زەوی بەکاردەهێنرێ ئاوەکەی تا رادیەک زۆر گونجاوە بۆ خواردنەوە لە (کەلار) دوو سەرچاوەی سەرەکی هەیە بۆ خواردنەوە ئاوی ژێر زەوەیمان هەیە لەگەل ئاوەی رووباری سیروان هەردووکیان تا رادیەک باشە بۆ خواردنەوە بەلام کێشەیەک هەیە ئەویش (بۆڕی داشبکردنی ئاوی گەرەکان مێژوکەی دەگەریتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠-١٩٨٠)بۆیە پێویستی بە چاکردن هەیە،هەندی جار کێشەو گرفتی بۆ دروستدەبێ  بەلام بەداخەوە لە (کفری وخانەقین) ئاوەکەنیان گومجاو نیە بۆ خواردنەوەی بەلام خەڵکی بە ناچاری بەکاریدەهێنن چونکە رێژەیەکی زۆر گۆگردو خۆێ تێدایە کە ئەمیش کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر مرۆڤ بەلام بە رای من ئاوی سەر زەوی باشترە لە ئاوی ژێر زەوی چونکە گەر ئاوەی سەر زەوی یەکجار پێویستی بە پاڵاوتن بێ ،ئاوی ژێر زەوی دووجار پێویست پێتی چونکە ڕێژەی خۆییەکانی تێدا زۆر بەرزە،لەکەلار یەک پاڵاوگە هەیە بەلام لە شارەکانی تر پاڵاوگەی ئەوتۆ بوونی نیە بۆ ئەوەی چارەسەر بکڕی بە شێوەیەکی تەندروست بدرێتە هاوڵاتیان.

 

+بەرای بەڕێزتان چی بکرێت بۆ باشترکردنی کوالیتی هەوای هەرێمی کوردستان؟

 

-کوالیتی هەوا لە شارە گەورەکان  بەداخەوە گەر باسی هەولێر وسلێمانی ودهۆک بکەین کوالیتی هەوای زۆر خراپە گەشتووتە ئەوە ئاستەی گونجاو نەبێ بۆ ژیان بەتایبەت هەولێر بەلام کە دەگەرینەوە بۆ شارە بچوکەکان قەزاو و ناحیەکان تا رادەیەک گونجاوە بۆ ژیان بەلام واتای ئەوە نادات ئێمە هەوامان پاکە،بەڵکو ناو شارەکان کاریگەری خراپیان بۆ تەندروستی و ژینگە دروستکردوە،ئیمە پێویستمان بەوەیە کە ڕێژەی ئۆتۆمبیل کەمبکەینەوە ،دەبێت حکومەت پلانی هەبێ بۆ ئەوەی ڕێژەی ئۆتۆمبیل کەمبکەینەوە پشت بە گواستنەوەی گشتی بە بەستین،چونکە لە هەموو وڵاتاندا پەیڕەوی دەکرێت  بەلام نەک لە هەرێمی کوردستان نەک پەیڕەو ناکری  بەڵکو پلانشی بۆ دانەنراوە.هەروەها مۆلیدە کارەباییەکان ئەبێ ژمارەیان کەمبکرێتەوە دەبێت پشت بە سەرچاوەی وەزی نۆێ ببەسترێ بەلام بەداخەوە تاوەکو ئێستا پلانیکی وا بوونی نیە حکومەت هاوکاری هاولاتیان ناکات لەسەر ئەم بابەتە،هەروەها لە شارە گەورەکان پاڵاوگەمان هەیە هەر هەموو نایاسایین ،پێویست دەکات پاڵاوگەکان بە شێوەیەکی یاسای دابمەزرێت بە پێی رێنمایە  ژینگەیەکان بکەن.بەلام بەداخەوە تا ئێستا بە تایبەت لە هەولیر و دەوروبەری پەیڕەوناکری  ئەمیش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی  هاولاتیان دروستدەکات چونکە ئیمە لە کوردستان دەبینین یەکیک لە کێشە زۆر گەورەکان

 

+ئایە گۆرانکاری کەش وهەوا هۆکارن بۆ زیادبوونی نەخۆشی؟

- بە دڵنیایەوە هۆکاری سەرەکی گۆرینی کەش وهەوا  وەکو ئاماژەم پێدا دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی ژینگە نەک تەنها ژینگە دەگەڕیتەوە بەڵکو هەموو سێکتەرەکانی ژیان دەگەڕێتەوە ،بەتایبەت کاریگەری لە سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ئیستا لە هەموو جیهاندا تۆیژینەوەکان باسی ئەوە دەکەن بە بەراورد لەگەل سەدەکانی رابردوو ڕێژەی نەخۆشی زۆر زیادکردوە،چی گەر نەخۆشی قورسبیت وەکو شێرپەنجە یان نەخۆشیە سوکەکان وەکە هەستیاری(حساسیە).ئەمیش دەگەریتەوە بۆ گۆرانکاریەکانی کەش وهەوا بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی گازە گەرمکەکان و ماددە ژەهراویەکان کە کاریگەری لەسەر سیستەمی لەشی هاوڵاتیان دروستکردوە.

 

 

+بەرێزتان وەکو شارەزیەکی ژینگە هۆکاری کەم بارانی بۆچی دەگەرێنەوە لە ئەم ساڵدا،ئایە گەرمیان لە ووشکە ساڵی دەرچووە؟

 

- بەداخەوە ئێمە وەکو ئەوەی ئاماژەمان پێدا،هەموو جیهان لە ژێر کاریگەری گۆرانکارییەکان کەش وهەوادان بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عیراق (عێراق پێنجەمین وڵاتە  دا دەنرێ لە ڕووی پیسی ژینگەکەوە)،نەیتوانیوە تا ئیستا کێشەکانی پیسوبونی ژینگە چارەسەربکات،لە عێراق بە تایبەت ناوچە وشەک ونیمەچە وشکەکان کاریگەری گۆرانکارییەکانی کەش وهەوای زیاتر لەسەرە ،ئیمە دەبینین لە ساڵانی رابردوودا داتای (٥٠)سالی رابردوو هەرێمی کوردستان وەربگرین دەبینین ریژەی باران ڕێژەیەکی زۆر ئاسایی بووە وە وشکەساڵی بە دەگەمەن روویداوە،لە ناوچەی گەرمیان ئاساییە (١٠)سال جاریک وشکە سالی رووبدات لەرووی زانستیەوە ،بەلام گەر لەماوەی ١٠ سالدا وشکەی سالی رووبدات شتێکی ئاسایی نیە ،بۆ نموونە پێشتر لە گەرمیان (٢٥٠بۆ ٣٠٠ میلم )باران بەس بوو بۆئەوەی باران ببارێت،بەلام ئیستا هەندی جار دەبینین لەرۆژیکدا زیاتر لە (٧٠ )میلم باران دەبارێت ئەمە هەموو دەگەریتەوە بۆ گۆرانکاری کەش وهەوا.ئەمساڵ راستە لە سەرەتادا رێژەیەکی زۆر باران باری بەلام مانگەکانی تر کە مانگی (١٢ و١ )ڕێژەیەکی کەم باران باریوە ،بەلام گەر باسی  وشکە ساڵی بکەین ئیمە ناتوانین ئیستا دیاری بکەین کە ئایە ئەمسال وشکە ساڵیە یان نا بەڵکو کۆتایی مانگی (٢)دەردەکەوێ،ئەوەی هەیە لە ناوچەی گەرمیان دیاردەی وشکە ساڵی کەشناسییە.

 

+وەکو ئەوەی خۆت ئاماژەت پێدا پاشماوە پاشەڕۆکان بە سامان لە ولاتاندا دادەنرێت ،بۆچی لە هەرێمی کوردستان نەتوانراوە سودی لێ وەربگرێت؟

 

-لە هەموو وڵاتاندان پاشەڕۆکان بە سامانی نەتەوە دادەنرێت،بۆ سودی وڵاتەکە بەکاردەهێنرێت،بو نموونە تورکیا پاشماوەکانی هەرێمی کوردستان دەبات لە دەروە بە وڵاتان دەفرۆشرێ بە نرخێکی کەم وە سودی خۆی لێ وەردەگرێ، چونکە پاشماوە وپاشەڕۆکان  لە وڵاتاندا وزەی لێ دروستدەکرێ ،بەلام بەداخەوە لای ئیمە تا ئێستا چارەسەری گونجاو بۆ نەدۆزراوەتەوە،ریسایکلین بکەین وە حکومەت هاوکار ناکات ،دەبیت حکومەت پلانی هەبێ بۆ ریسایکلین، چونکە سامانێکە دەکرێ سودی لێ وەربگرین وەکو وزە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە