هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
فۆتۆگرافەر بەكرنەبی :ئێمە لەكوردستان خاوەنی چوار وەرزی زۆر جوانی ساڵین
هونەرمەندی فۆتۆگرافەر"بەكرنەبی مەحموود"،لەدایك بووی شاری هەولێرە،دەرچووی كۆلیژی ئاداب بەشی راگەیاندن،تائێستا نۆ پێشانگای تایبەتی كردۆتەوە لە شارەكانی هەولێر وسلێمانی و كەركووك وەپێشانگایەكی تایبەتییشی لە وڵاتی سوێد كردۆتەوە ،بە شداری 27پێشانگای هاوبەشیمكردوەلەشارەكانی عێراق دەرەوی عێراق بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە كارو چالاكییەكانی چەند پرسیار بەسەرمان كردەوە.
*سەرەتا پێم باشە باس لەچۆنیەتی ئاشنابوونت بەكامیرا بكەیت؟
- سەرەتای ئاشنابوونم دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی دوای راپەرینی گەلی كوردستان،بەدیاركراوی لە ساڵی 1995ئەوكات لەگەڵ هاوڕێی بەرێز هونەرمەند مامۆستا ئەیاد،كەفۆتۆگرافەرێكی ناسراوی شاری هەولێرە ئەوكات زۆربەی كاتەكان بەیەكەوە بووین ئەو وێنەی زۆرجوانی دەگرت هەم وێنەی بازرگانی هەم وێنەی سروشتی وهونەری كارانەی ئەو سەرنجی زۆری منی راكێشە ئیتر لەو سلتەوە بەهاوكاری مامۆستا ئەیاد دەستم بە كاری وینە گرتن كرد،بۆیە ئەمە بووە بە خاڵی دەست پێ كردنم.
*یەكەمین كامیرا كە بەكارت هێنا چ جۆرە كامیرایەك بوو؟
- ئەو كات كە من بووم بە وێنەگر ئابڵوقێكی ئابوری زۆر بەهێز هەبوو كامیرا زۆر كەم بوو من بە كامیرایكی روسی ناوی كیڤ بوو،دەستم بەكاری وێنەگرتن كرد.
*زۆرێك لەوێنەكانت سروشتی كوردستان لەخۆ دەگرێت ئەم نهینیە بۆ چی دەگەریتەوە؟
- گوناحە تۆ هاوڵاتی ئەم نیشتمانە بیت و عەشقی ئەم سروشتە نەبی بەڕاستی ئێمە خاوەنی سروشتێكین پڕاو پڕە لەجوانی ئەركی ئێمەیە ئەو سروشتە جوانە نیشانی دنیای بدەین ئێمەلە كوردستان خاوەنی چوار وەرزی زۆر جوانی ساڵین خاوەن كلتوو و زمان و فرە ئاینین پێویستە لەسەرمان لەرێگای زومی كامیراكانمان هەموو جوانیەكانی كوردستان نیشانی جیهانی دەرەوەمان بدەین بڵین ئەمەیە وڵاتی ئێمەیە.
*ئاستی وێنەگرانی فۆتۆگرافەر لەكوردستان چۆن دەبینی؟
- خەرمان بەرەكەت لەئێستا دا وێنەگری زۆر چاكمان هەیە بەشداری پێش بڕكێی جیهانی دەكەن كامیرای زۆر زۆر باشیان هەیە جاران ئەگەر بگەرینەوە ساڵانی رابردوو 70ساڵ پێش ئێستا هەرچی وێنە و ئەرشیفی كورد هەیە هەمووی بە زوومی كامیرە مانی بیانی گیراوە.
*ئەوگرفت وكێشانە چین كەدەبێتە كۆسپ لەكاتی وێنە گرتن دا؟
- لەئێستا دا گرفتە كان بەم شێوە نیە، چونكە مەیدانە كە بەرفراوانە لەبەر ئەوەی ئێستا كێشە ی كامیرا نییە ئازادی بەرفراوانە،هیچ سانسۆرێك نییە بۆیە هەمووكەسێك ئازادە لە وێنەگرتن بەتایبەتی لەگەڵ پەیدابوونی كامیرای پێشكەوتوو ئامێری مۆبایل.
*ئێمە لە كۆتاییدازۆر سوپاست دەكەین بۆ دەرفەتەی بە ئێمەت بەخشی.
- منیش زۆر سوپاسی ئێوە دەكەم بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە دەستان خۆش بێت.