
لیا ئۆپی ئەلیف شەفەقدەبێت ئەدەب جۆرێک بەرخودان بێت
گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنی نێوان لیا ئۆلپی و ئەلیف شەفەق
ئەلێکس کلارک
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ئەلیف شەفەق: ئیمە لەسەردەمی ترس و بیمدا دەژین. بڕوانینەهەرلایەک، چ خۆرهەڵات یان خۆرئاوا، زۆربەی مرۆڤەکان لەنیگەرانیدا دەبینین. لاموایە، لەزۆرلایەنەوە، باشترین قۆناغە بۆبەگەمژەزانینی مرۆڤ، چونکە پۆپۆلیستە درۆزنەکاندێن دەڵێن: «ئێمە هەمووکێشەکانتان بۆ چارەسەردەکەین.»
لیا ئۆپی: جیاوازیی نێوان ژیانی دەوڵەمەند و نوسەری ئەدەبی، قسەی دزێو و کڵێشەیی سیاسەت سەرنجیڕاکێشاوم. لەئەدەبدا، ژانر، کلتوور، زمانە ئەدەبییە جیاوازەکان ئەزمووندەکەی و ئاشنادەبیت بەئاڵۆزییەکان، بەڵام لەسیاسەتدا تەواو پێچەوانەیەو هەمووشتێک لەسادەییدا کورتدەکرێتەوە. هەمووشتێک خەڕەکە دەڕێسرێت و لەئاڵۆزیەکان دووردەکەونەوە. لەسیاسەتدا، دەبێت بیروبۆچوون کورت، زۆر سادەو تاڕادەیەک پووچ بێت. بۆچوونە سیاسییەکان زیاتر قۆرخکراون. کەوایە لەگوتاری سیاسی ئێستادا پاڵنەرهەیە بڵێن: با کۆچبەران دەربکەین، وادەزانن بەهۆمۆجینبوونیکۆمەڵ، کۆمەڵی دادپەروەرانەیان دەبێت.
ئەلیف شەفەق: با باسی سانسۆریش بکەین. فشاری حکوومەت یان کۆمەڵ ناڵێم، بەڵکو باسی فشاری دەروونی، خۆسانسۆرکردن. چۆن بەسەر سانسۆردا زاڵبین؟ من لەوڵاتێکەوە هاتوم وشەکانی گرنگن. هەرچی بنووسی، چ ڕەگەز و شووناس یان بیرەوەری و مێژوو، ڕەنگەبەدڵی دەسەڵاتداران نەبێت. بۆخۆم ئەوەم بەسەرهاتووە، چونکە سکاڵای یاساییان دژی ڕۆمانەکەم (زۆڵەکەی ئیستانبوڵی)، تۆمارکردووە: بەسەرهاتی خێزانێکی ئەمریکی بەڕەگەز ئەرمەنی و خێزانێکی تورک لەچاوی ژنانەوە دەگێڕێتەوە، بەڵام باسی بیرەوەری، فەرامۆش و گەورەترین بابەتی یاساغ لەتورکیا، کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکات. کە ڕۆمانەکە بڵاوبۆوە، داواکاری گشتی داوای سزای (٣) ساڵ زیندانیکردنی کردم.لەدادگا قسەی کارئەکتەرەکانی چیرۆکەکەیان وەک شایەتحاڵ و بەڵگەهێنایەوە.لەدەرەوەی دادگا، ئاڵای یەکێتیی ئەورووپایان سوتاند، وێنەکەمیان تفبارانکردو سوتاندیان و پێیانوتم خائین.
دوای ساڵانێک بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناوزڕاندن و نەشیاو لەدوو کتێبی تردا دادگایی کرام: ۱۰خولەک و ۳۸چرکە لەم دنیا سەیرەدا، چونکەباسی پرسی دەستدرێژیکردنەسەر منداڵان دەکات و کاری کارئەکتەرێکسێکسە، لاموایە بوونی هاوسەرگیریی منداڵان لەوڵاتدا، جۆرێک ئازاردانیانە. بۆ نموونە، چونکە واقیعیەتی کۆمەڵێکن، خەڵکی ئەوێین. دەبێت خۆمان فەزای لەبیرکردنی هەمووئەوانە بخوڵقێنین. ئەگەر بەردەوام لەخۆمان بپرسین، نووسینەکانمان خەڵک یان بەرپرسان دەڕەنجێنن، ئەوکاتە تەنانەت دێڕێکیش نانووسین.
لیا ئۆپی: گەورەبوون لەئەلبانیاو تێپەڕاندنی ئەزموونی پەڕینەوە لەکۆمۆنیزم بۆ پۆستکۆمۆنیزم فێریکردم ژیان لەکۆمەڵێکی تەواویەتخواز، مرۆڤ بەتوندی هەستبەهەمووجۆرە پڕوپاگەندەکان دەکات. لەئاکامدا، ناتوانم بەدڵنیاییەوە بڵێم پچڕانێکی ڕاستەقینە لەپراکتیکدا هەبووە، واتا بتوانم بڵێم سەرەتا لەدنیایەکی ژێردەست ژیاوم و پاشان بوومە بەشێک لەجیهانی ئازاد.هەمیشە دەبوو وریابم نەک لەئاست سانسۆر، پڕوپاگەندە و فریودانی ئایدیۆلۆژیاچاوبنوقێنم،تەنانەتسەرەتا سانسۆر و پڕوپاگەندە بێ زیان دەرکەوت.
مرۆڤ هەمیشە دەپرسێت،کۆمەڵەکەی چ شتێکی گرنگی نەماوە: چی لەدیموکراسیدا نەماوە؟ هەموان پەسنی ئازادی دەکەن، بەڵام سیاسەتمەداران و مرۆڤانێکمان هەیە بەئاشکرا بڕیارەکانیان ئازادی ئەوانیترپێشێلدەکەن.پەندێکدەڵێت: «گاڕانیان بەخڕی دەبرد، پیرێژن لەگوێلکەسوری دەپرسییەوە.» تۆ لەوەنیگەرانی نەکاکردەکانت بێسەروبەرە بن، بەڵام بەخۆت دەڵێی: کارم بوونی لێڕوانینێکی ڕەخنەگرانەو فشارهێنانەبۆخۆم و بیرخۆم بهێنمەوە، کارم هەوڵدانە خەڵک بیرلەوەبکەنەوە چۆن ڕابردوو شێوە بەداهاتوو دەدات، چۆن باوەڕەکان خۆیان بەرهەم دەهێننەوە، ئێستاڕابردووی ململانێی سیاسی چییەو ئاکامی زیانە دەروونیەکانی ڕابردوو چۆن ئەم ململانێیانەیان گەشاندۆتەوە.
ئەلیف شەفەق: لەزۆر ناوەرۆک و بابەتەکانی باسیاندەکەینهاوبەشین.ئەوکۆمەڵەی ڕیشەمان بۆی دەگەڕێتەوە، شتە نەوتراوەکانی لێیاندەکۆڵینەوە. وابزانم هەردووکمان یادەوەرییمان بەرزدەنرخێنین، لەبەرئەوەنا حەزدەکەین خۆمان لەڕابردوو زیندانی بکەین، بەڵکو دەزانین بێ بیرهێنانەوە ناتوانین هیوامان بە باشبوون و چاکسازییهەبێت.
لیا ئۆپی: سەرەتا دەبێت تێبگەین هەر بۆچوونێک هەمیشە ئاکامی جۆرێک پەیوەندی تواناتەوەرە. کە "ناوزڕاندن"م دەنووسی و دەچوومە ئەرشیفخانەکان، لەوبابەتە گەیشتم. زانیم لێکۆڵینەوە لەژنێکی لەبیست و سییەکاندا ژیاو ئەستەمە. نەنکم لەسالونیک دەژیا،لەژێر کاریگەرییەکیتوندیکلتووری عوسمانیدا گەورەبوو. پێشتر سالۆنیک بەشێکبوو لەیۆنان و یۆنانیەکان ئەوگێڕانەوەیەی دەیانویست بیبیستن و شێوازی گێڕانەوەکەیان لەقاڵبدابوو.
ئەگەر پشت بەسەرچاوەی فەرمی ببەستین،دەبێت بزانینکارنامەی هەریەکەیان تایبەتە. شێوەی دروستبوونی ئەرشیفەکان، شێوەیمێژوونووسی و هەتا شێوەی دروستبوونی نەریتە ئەدەبییەکان، زۆربەیان ئاماژەن بەئەجێندای دەسەڵاتداران.کەوایە دەبێت چۆن بەرەوڕووی ئەم بارودۆخە ببیەوە؟ کە ئەدەب ببێتە جۆرێک بەرخودان، بەڵام بۆگەیشتن بەوئامانجەی ئەدەب، دەبێت بەڕاشکاوی بیەوێت ببێتە بەرخودان.
ئەلیف شەفەق: تا ئاستێک نوسەریی لەکەوناراناسی زمانی دەچێت: دەبێت نوسەرچینی چیرۆکەکان و چینەکانی لەبیرکردن هەڵبداتەوە. کاتێک باسی ئیمپراتۆریی عوسمانی دەکەین، سەروکارمان لەگەڵ ئیمپراتۆریی فرەزمانی، فرەنەتەوەیی و فرەئایینە کەتەمەنی زیاتر لە ٦٠٠ساڵ بوو. ئەوئیمپراتۆریەتە بەشێوەیەکی نائاسایی ئاڵۆزە و چیرۆکەکە بەپێی گێڕەرەوەکە دەگۆڕێت. دەبێت بزانین ڕێگەیان بەکێ نەداوە لەڕوانگەی خۆیانەوە ئەو چیرۆکە بگێڕنەوە. ئێمە دەمانەوێت لەوەبگەین.
من لەقوتابخانەکانی تورکیا خوێندومەو دەزانم بەشێوازێک مێژووی عوسمانی دەڵێنەوە، زۆر بابەتی تێدانییە. هەمیشە ئەوبۆشایییە بەنوستالیژیای نائاسایی ناسیونالیستی، هەندێکجار نائاسایی ئایینی، شکۆ و گەورەیی ئیمپراتۆری عوسمانی پڕدەکەنەوە. بەپێی ئەم گێڕانەوەیە، عوسمانییەکان چووبنە هەرشوێنێک بەرماڵی شارستانیەت و دادپەروەرییان ڕاخستووە. ئەوەندە بەسە بپرسی: کەوایە گێڕانەوەی ژنان چی بەسەر دێت؟ سۆزانییەک، ژنێکی سیغەیی لە حەرەمسەرا و ژنێکی جووتیاری بێبەش لەتوانا و دەسەڵات لەئیمپراتۆریی عوسمانی بارودۆخیان چۆن بووە؟ هەرکە ئەو پرسیارانە دەکەی، بێدەنگی هەمووشوێنێک دادەگرێت. یان بپرسی: کەمینە نەتەوەییەکان، بۆنموونە، ئاشەوانێکی جوو، کۆڵبەرێکی کورد، جووتیارێکی عەرەب، مەلەوانێکی یۆنان، زیوسازێکی ئەرمەنی لەئیمپراتۆریی عوسمانی بارودۆخیان چۆنبووە؟ بەمشێوەیە، بێدەنگی باڵدەکێشێتەوە، بەڵام دەبێت بشڵێم حەزناکەم نوسەر بچێتەسەر مینبەر و ئامۆژگاری بکات و ئەوانی دیکە دەرس دابدات. دەبێت ئێمەی نووسەر زۆر ئاگامان لەوەبێت نەچین.
لیا ئۆپی: ڕۆڵی ئەدەب بەشێوەیەک دیموکراسیانەیە، ئامۆژگاری ناکات. ئەگەر ئەدەب ئامۆژگاری و گوتاربوو، ئەو ڕۆڵەی نابێت. ئەگەر نووسەر بەخوێنەر بڵێت: «دەبێت ئەم جیهانبینییەت هەبێت، ئەمە ڕاستە و ئەوە هەڵەیە»، ئەوکاتە دەبێتە مرۆڤێکی یاخی.
کەوایە، ئەدەب سەرنجڕاکێشی خۆی لەدەستدەداو خوێنەر هاوڕێیەتی ناکات. کاتێک نووسەرکتێب دەنووسێت، کتێبەکە کۆتایی نایەت: کە خوێنەران کتێبەکە دەخوێننەوە، باسیدەکەن و ناوەرۆکەکەی سەردەکێشێتە باسە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە، کتێبەکە خۆی دەنووسێتەوە.
کە (ئازاد) بڵاوبووەوە، کەسانێک وێنەی ئەردۆگانیان بۆناردبووم لەدیالۆگی ئاشتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان ئەم کتێبەی بەدەستەوەیە. لەلایەکەوە وێنەیەکی ناخۆشبوو، چونکە دەمزانی ئامانجم لەنووسینی ئەوکتێبە جەختکردنەوە بووە لەئازادی، بەڵام دەمبینی دیکتاتۆرەکانیش کتێبەکەیان بەدەستەوەیە. هەندێک سیاسەتمەداری هەر کۆمەڵێک، لەبەرژەوەندی خۆیان بەرهەم دەقۆزنەوە، بەڵام حەزدەکەم تەنیا بڵێم: «بەڵێ، ئەوەش بەشێکە لەچیرۆکی ئەوکتێبە.»
بابەتەکە ئاڵۆزە و بۆخۆشم لێڕوانینم بۆی ئاڵۆزە، حەزناکەم بڵێن ئەو نووسەرە دەربارەی ئەلبانیا، کۆمۆنیزم، ژیان لەژێر سایەی ڕژێمی تەواویەتخواز و ژیان لەسیستمی سەرمایەداریدا دەنووسێت. ئەوەی لای من نووسین دەگمەن دەکاو دڵنیام ئەم قسەیە بۆتۆش ڕاستە، دەتوانم بەنووسین لەبارەی وڵاتێکی گچکەی وەک ئەلبانیا، لەڕاستیدا سەرلەنوێ دنیا بنیاتبنێمەوە. ئەلبانیا بەشێکبوو لەئیمپراتۆری عوسمانی، بەڵام زێدەکەم، دورێس (دراج)، شارێکە لەکۆندا بندەستەی ڕۆمەکان بووە و گەورەترین شانۆکانی نیمچەدوورگەی بەڵکانی تێدا بونیاتنراوە. جاران، دورێس بەشێکبوو لەشارستانیەتی هێلینیستی (یۆنانی).دواتر ناوەندێکی شارستانیەتی بێزەنتی بووە. ماوەیەک دەوڵەتشاری وێنز داگیریکردووە. بۆیە ۱۰۰مەتر چوارگۆشەیزەوی ناوەندی ئەوشارە،مێژووی چەندان هەزارساڵەی ئەورووپای تێدایە.
کە باسی لکاندنی بەیەکێتیی ئەورووپاوە دەبیستم پێکەنینم دێت، چونکە لەخۆم دەپرسم چما هەمیشە لەژێر کاریگەری یەکێتیی ئەورووپادا نەبووین؟ تەنانەت ئەورووپا بۆساتێکیش بەتەنیا جێیهێشتووین؟
ئەلیف شەفەق: ڕۆماننووسی تورک بوون ئەستەمە. لەوەش ئەستەمتر، ژنێکی تورکیڕۆماننووس بیت، چونکەدەبێت دەستوپەنجەت لەگەڵ دژەژنی و پیاوسالاری نەرم بێت. نامەوێت وێنەیەکی تەواو تەڵخ و تاریک بکێشم، بەڵام حەزدەکەم ڕاستگۆبم. وەک زللەیەک لەلا ڕوومەتێکت بدەن و بەردەوام پێوەی بتلێیەوە، بەڵام هاوکات ڕوومەتەکەی ترتان ماچ بکەن، چونکە بەرهەمەکەتان دەخوێننەوە. چیرۆکەکان گرنگن، بەتایبەت لەوڵاتانێک دیموکراسی لەپاشەکشەدایە: ئەگەر وڵاتێک پاشەکشە دەکاو بەرەودواوە دەگەڕێتەوە، جێی سەرسوڕمانە هونەر و ئەدەب تێیدا گرنگتر دەبن. کەوایە، ئەوجۆرە دووفاقی و پارادۆکسییە هەیە.
لیا ئۆپی: نازانم دەبێت بەئاماژەیەکی خراپ وەربگیرێت کە هیچ لەم باسە سەرنجڕاکێشانە لەجیهانی ڕۆشنبیریدا، کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر جیهانی سیاسەت نییە. لەڕاستیدا، بارودۆخەکە لەدنیای سیاسەتدا پێچەوانەیە و جگەلە سادە، کەمکردنەوە، نەهێشتن و وەدەرنانی نییە. چۆن دەکرێت هێشتا نەمانتوانیبێت ئەم دوو جیهانە پێکەوە گرێبدەین؟
ئەلیف شەفەق: هەرگیز ناتوانم ئەوڕاستییە لەبیربکەم کە لەبەریتانیا کۆچبەرم،بەڵام هاوکات باوەڕم بەفرە وابەستەیی و پەیوەندیی هەیە. بۆیە هەرچەند تورکبوون بەشێکی گرنگ لەشووناس و کارم پێکدەهێنێت، بەڵام بەتوندی کاریگەری بەریتانیاشم بەسەرەوەیە. کاریگەری زمانی ئینگلیزی لەسەرم قووڵەو بیست ساڵ زیاترە بەوزمانە دەنووسم. چۆن دەتوانم نکۆڵی بکەم کە بەئینگلیزی دەنووسم، هەست بەغەریبی ناکەم؟ بەڵام حەزدەکەم خۆم بەهاوڵاتیی دنیای مرۆڤایەتی و هاوڵاتیی دنیا بزانم، ئەوشتەی دیماگۆکانی پۆپۆلیستی لەسەردەمی خۆشگوزەرانی بازاڕدا بەوسوکایەتییە سەیریدەکەن. پێیانوتووین ئەگەر هاوڵاتییدنیابی، هاوڵاتیی هیچجێگەیەک نیت. من دژی ئەوەم. وابزانم ئەم قسەیە ڕاست نییە. ئێمە لەسەردەمێکی زۆر ئاڵۆزدا دەژین. بەرەوڕووی کێشەی جیهانی گەورە بووینەوە. هەمووشتێک لەگۆڕانی کەش و هەوا و ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتایەکی هەمەگیری تر تا نایەکسانییە زۆرەکان، دەریدەخات بەقووڵی پەیوەستین پێکەوە.
* ئەلێکس کلارک، نووسەری «گاردیان» و «ئەبزەرور»ە.
aasoo.org