لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

نونا فێرناندز، نووسەر و فيلمنامه‌نووسیچيلی، دەنگێکی بەناوبانگی ئەدەبی ئەمریکای لاتینە. سەرنجی سەرەکی لەبەرهەمەکانیدا لەسەر دووپاتەخوێندنەوە و بووژاندنەوەی یادەوەریی بەکۆمەڵە لەبەرامبەر دیکتاتۆریەتی پینۆشێ. هەوڵدەدات بەگێڕانەوە شایەتحاڵی بەشێک لەوشتانە بێت لەخاک و دنیاکەیدا ڕوویانداوە و ڕێبگرێت لەڕۆچوونەناو قووڵایی لەبیرچوونەوەی مێژووییەوە.نونا لەکاتی حکومەتی سەربازی گەورە بووە و بەشێوازێکی نوێگەرانە خەون، یادەوەری و دۆکیۆمێنتە مێژووییەکانمتوربەدەکات، هەوڵدەدات تاریکییەکانی ڕابردوو بۆنەوەی نوێ ڕوونبکاتەوە. لەم گفتوگۆیەدا باسی سەردەمی منداڵی لەسانتیاگۆ، سەرنەکەوتنی ئەدەب لەگێڕانەوەی مێژوو و ڕۆڵی نووسەرانی ئێستای چیلی لە هەڵدانەوەی قەتماغەی برینە کۆنەکان دەکات.

بەسەرنجدان لەقووڵبونەوەی بەرهەمەکانت لەدیکتاتۆری پینۆشێ، ئایا خۆتان ئەوەتان بینیوە؟ ڕۆمانی «داگیرکەرانی فەزا»،ڕەنگدانەوەی ئەم یادەوەرییە تاکەکەسی و بەکۆمەڵییەن؟

بەڵێ، هەمووسەردەمی مێرمنداڵی و بەشێکی زۆری سەردەمی منداڵیم بەئاگاییەوە لەوەی ڕادەبرد، لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدابووە. ئەمە وایکرد بتوانم ئەم یادەوەرییە تاکەکەسی و بەکۆمەڵییە لە «داگیرکەرانی فەزا»داجێبکەمەوە. هەمیشە گیرۆدەی ئەوەبووم چۆن یادەوەریی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی و ڕووداوە ڕاستەقینەکان لەکوێدا یەکانگیرن و ڕۆڵییان لەداڕشتنی گێڕانەوەی ئەدەبیدا چییە.

ئەوکاتە لەنزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماریی -لامونه‌دا- دەژیای. یادەوەرییت لەتۆپبارانکردنی کۆشک لەکودەتای ساڵی۱۹۷۳ چيیە و چۆن ئەم کەشەی ترسە سایەی بەسەر منداڵیتدا کێشا؟

هەرگیز بیرم لەوەنەکردبووەوە یەکەم ڕۆمانم لەو ڕۆژەدا چی ڕوویدا... تەنیا دوازدەگەڕەک لەولاتر دەژیام. بیرەوەرییەکم هەیە، ڕەنگە زەینم ڕەنگڕێژی کردبێت، بینینی فڕۆکەی سەربازی لەپەنجەرەی ماڵەوەمانەوە. لەبیرمە نەنکم وتی با بچینە ژێرزەمینەکە. دواتر ئەم بیرەوەرییەم لەمێشکمدا ڕێکخست، بەڵام بەلامەوە ئاساییبوو کە لە سەعات هەشتی شەوەوە لەماڵەوە بمێنینەوە یان هەمیشە دەرگای ماڵەکانمان داخراوبێت، یاسای سەربازی، بێدەنگی شەو...، چونکە ئەزمونێکی تری ئازادییمان نەبوو. 

تۆ بەنەوەی ونبوو لەفەزادا،باسی نەوەی خۆت دەکەی. ئەم سەرلێشێوانە لەچییەوەیە و بۆچی خێزانەکان نەیانتوانی ڕاستی ڕووداوەکانتان پێبڵێن؟

من بەشێکم لەونەوەیەی لەسەردەمی دیکتاتۆریدا هاتوینەتەدنیاوە، نەوەیەک کە دایک و باوکمان یان تووشی شۆکبوون یان لەئازاردابوون بەهۆی زیانەکانەوە یان خەریکی بەرخۆدانبوون یان بەهیچ شێوەیەک نەبوون یان زۆربەیان لەترس و کوێرەوەری و گەمژەییدا،کەمێک شێتبوون.بۆیە هەرگیز دایک و باوکمان گفتوگۆکارێکی باش نەبوون. کەباسی ڕوونکردنەوەی شتەکان دەکرا.ئێمە کەمێک ونبوو لەفەزادا گەورەبووین، سەرلێشێواو بەبێ تەواو تێگەیشتن لەوەی لەدەوروبەرمان دەگوزەری، بە پرسیاری نیوەچڵو مەتەڵی هەڵنەهێنراو. تیرۆرەکان، كوشتنەکان، دیارنەمان و خۆپیشاندان و هەمووئەمانە مەتەڵێکی تاریک و ئاڵۆزیان دروستکرد.کە دیموکراسی هات، پێمانوابوو هەمووشتێک ڕووندەبێتەوە، بەڵام وانەبوو. زۆربەی پرسیارەکان بێوەڵام مانەوە و مەتەڵەکان هەڵنەهێنران، پڕلەڕەمزوڕاز.

بەتێپەڕبوونی زیاتر لەپەنجا ساڵ بەسەر کودەتای چیلیدا، بۆچی هێشتا گێڕانەوەی هاوبەش و بەکۆمەڵی ئەوسەردەمە نییە؟ ئايا شكستی دیموكراسیلەچیلی هۆکارەبووە بۆ ئەم بارودۆخە؟

گواستنەوەی دیموکراسییەکەمان وەک پێویست بەهێزنەبوو بتوانێت دیموکراسی بپارێزێت. لەدیموکراسیدا، نابێت کەسانێک دەنگیان هەبێت دژی دیموکراسین، چونکە تۆوی چاندراویان لەسەردەمی دیکتاتۆری، ئەمڕۆ دارێکی دڕکاوی وترسناکە. ئێستاش بەزۆرێک لەکلیلی دیکتاتۆرییەت کاردەکەین و نامانەوێت قبوڵیبکەین، هێشتا بیرمان لەبرینەکان، نۆژەن نەکردنەوەکان، نادادپەروەریی و جەستە نەناسراوەکان نەکردووەتەوە.

لەبیرکردن بۆ زۆربەی ئەوانەی توندوتیژییان ئەزموونکردووە، ڕێگایەکە بۆ زاڵبوون بەسەرتێکشکانەکان، ڕۆڵی نەوەی ئێوە لەگێڕانەوەی ڕابردوو چییە، لە کاتێکدا شایەتحاڵەکان خۆیان پێیان باشە لەبیری بکەن؟

سەرەتا وابیرم دەکردەوە تەنیا دایکم وەهایە، بەڵام دواتر زانیم زۆرێک هەوڵیاندەدا تەنانەت بەپەنا کۆشکە وێرانەکەدانەڕۆن بۆئەوەی جارێکی دیکە برینەکان نەکولێنەوە. لەبیرکردن، مەترسییەکی گەورەیە. بەتێپەڕینی کات فێربووین کە ناکرێت لەکەسانێک چاوەڕێی ئەوەبین زیندووی بکەنەوە، بۆخۆیان لەناو توندوتیژیدا ژیاوون. بۆیە دەبێت نەوەی ئێمە بیگێڕێتەوە، چونکە ئێمە ئەوبرینەمان ئەزموون نەکردووە، بەڵام دەنگیمان بیستووە.

تۆ دەڵێی: «مێژوو بەتێپەڕبوونی کاتوەک بۆردومانێک، تەقینەوەیەکی بێ ئاڕاستەیە». چۆن مێژوو دروستدەکرێت ئەگەر فۆرمێکی ڕوون و هێڵکاریی نەبێت؟

بەڵێ، ئاڵنگاریی سەرەکییە. ناتوانین مێژوو دابخەین یان ڕێکبخەین. دەبێت لەگێڕانەوە جێگیرەکان بەگومانبین و بەردەوام پێیاندابچینەوە. هێڵکاریی کات تەنها وەهمێکە خۆمان بۆتێگەیشتن لەڕووداوەکان دروستمانکردووە. مێژووی چیلی وەک هەر مێژوویەکیتر بەونوسخەیە دروست دەکرێت، زیاتر داگیرکەران دروستی دەکەن.

بۆچی دووپاتەی دەکەیەوە کە یادەوەریی لەئەمریکای لاتین پرسێکی بەکۆمەڵ بێت نەک تەنها چیلی؟

چونکە هەمومان لەپێکهاتەیەکی هاوبەشدا ژیاوین. ئازاری وڵاتێک تەنها پەیوەندی بەخۆیەوە نییە. لەوانەیە وردەکاریی شەڕی کۆڵۆمبیا نەزانم، بەڵام لەئازاری ئەوکەسە دەگەم لەسەردەمی دیکتاتۆری ئەرجەنتیندا ژیاوە. هەمومان ترسی دووپاتەبوونەوەی ئەوسەردەمەمان هەیە. ئەمە گێڕانەوەیەکی ئەمریکای لاتینە، نەک تەنیا چیلییەکان.

لەکتێبی «شانشینی بومەلێڵ» چەندپرسیارێک دەوروژێنی: «چۆن شارەزایانی مۆزەخانەی یادەوەری، یادەوەرییەکان بۆ نمایشکردن دیاریدەکەن؟ کێ بڕیاردەدات دەبێت چی لەمۆزەخانەدابێت؟ کێ دیاریدەکات چی لەبەرچاونەگیرێت؟» ئايا گێڕانەوەی ئەشکەنجەدراوێک هەوڵێکە بۆئاڵنگارییکردنی گێڕانەوە فەرمی و «بژاردەی» مێژووە،کە زۆربەی ئەوڕۆمانە پێکدەهێنێت؟

بەڵێ، هەوڵمداوە لەم ڕۆمانە نیشانی بدەم یادەوەریی کارێکی ئەیستایی یان کۆتایی نییە بتوانین تەنیا لەمۆزەخانەی دابنێین یان لەدۆکیۆمێنتێکی فەرمیدا کورتیبکەینەوە. مۆزەخانەی یادەوەری، بەهەمووگرینگیەکەیانەوە، ئارەزوودەکەن گێڕانەوەکان هێڵکاری، ڕێک و هەرسکراو بکەن، بەڵام مێژووی دیکتاتۆرییەکەمان پڕلەبۆشایی، ئاڵۆزی و پارادۆکسە. چوونەناوزەینی ئەشکەنجەدراو-گێڕانەوە لەڕوانگەیەوە- بۆئەستۆپاکینییە، بەڵکو بۆنیشاندانی ئاڵۆزی خراپەکارییە،بۆوتنی ئەوخاڵەی ئەوخراپەکارییە مرۆڤە ئاساییەکان کردویانە، نەک زەبەلاحەکانی دەرەوەی مێژوو. ئەمە ڕێگایەکە بۆئاڵنگارییکردنی گێڕانەوەی فەرمی کە زۆربەی قوربانیەکان بەشێوەی پاڵەوانانی بێکەمایەسی و بکەران بەتەواوی نامرۆڤانە وێنادەکات. پێویستە ئێمە چاوێک بەتەواوی ڕەهەند و سێبەرەکانی ئەو تاریکییەدا بگێڕین.

گێڕەرەوە لەڕۆمانەکەدا دەپرسێت: «من خاوەنی ئەو وێنانەم لەمێشکمدا دەخولێنەوە، یان ئەو؟ ئەوهاوارەم لەشایەتحاڵیەکانتدا خوێندەوە یان وەختێک بۆخۆم بیستومە؟ ئايا باریکەسنورێک ڕوئیای بەکۆمەڵی لێکجیادەکاتەوە؟» ڕۆمانی «شانشینی بومەلێڵ»، چۆن بەهۆی ئاوێتەکردنی یادەوەرییە تاکەکەسییەکانی گێڕەرەوە بەشایەتحاڵی ئەشكنجەدراو، ئاڵۆزییەکانی زەبروزەنگ و یادەوەری بەکۆمەڵ لەچیلی بنکۆڵ دەکات؟

ئەم ئاوێتەکردنە هەمانشتە پێیدەڵێم «پەیکەری یادەوەری». نەوەیەک کە ڕاستەوخۆ خۆمان بۆ توندوتیژی نەگرتووە، بەڵام لەسایەیدا گەورەبووین، لەڕاستیدا میراتگری ئەوسەردەمەین. یادەوەریی ئەوانیتر، بەهۆی شایەتحاڵەکان، ڕۆژنامەکان و بێدەنگی خێزان، بەشێوازێک بوونەتە یادەوەریمان. لە «شانشینی بومەلێڵ»، گێڕەرەوە بەقووڵی خەریکی شایەتحاڵی ئەشکەنجەدەرە تاهێڵی نێوان زەبروزەنگەکان، زەبروزەنگی قوربانیەکان و هەتا بیرەوەرییەکانی کاڵدەبێتەوە. ئەوە نیشانیدەدات کە زەبروزەنگی زۆری دیکتاتۆری برینێکی بەکۆمەڵە کە بەهۆی نەوە و چیرۆکەکانەوە دەگێڕرێتەوە. ئێمە ڕابردوویەک زیندوودەکەینەوە، ڕاستەوخۆ ئەزمونمان نەکردووە و ئەوزیندووکردنەوەیە بەردەوام بریتییە لەپارچەیەک ڕوئیا، ڕاستی و گێڕانەوەی ئەوانیتربوون، بەڵام نهۆ بونەتە بەشێک لەناخودئاگای بەکۆمەڵیمان.

ڕۆڵیئەدەب لەپاراستنی یادەوەریدا چییە، بەتایبەت لەبەردەم سیاسەت و دۆکیۆمێنتی فەرمی؟ کە ڕۆمانی «شانشینی بومەلێڵ» دەچێتە ناوزەینی ئەشکەنجەدراوانەوە، چۆن ئەوڕۆڵە پراکتیک دەکات؟

دەکرێت ئەدەب ئەوشتەبێت، سیاسەت نییە: پانتایی بۆگومان، ڕەنگینی، سەیرکردنی سێبەرەکان.ئێمە هەر دەتوانین بەدۆکیۆمێنتە فەرمییەکان نەمربین، دەبێت چیرۆکەکان بگێڕینەوە. هەوڵمداوە لە «شانشینیبومەلێڵ»، بچمەناو زەینی ئەشکەنجەدراوێکەوە تا بزانم چی والەمرۆڤ دەکات ئاوای لێبێت. ئەدەب دەروویەکە تا لێیەوە تەماشای تاریکی بکەی بێئەوەی نابینابیت.

هەستدەکەیت ئەدەب لەگێڕانەوەی ڕابردووی چیلی شکستیهێناوە. مەبەستتان لەوشکستە چییە و بۆچی ڕەخنە لە «سەنگينی» ئاوازی خەمباری گێڕانەوەی یادەوەرییەکان دەگریت؟

چونکەیادەوەری و مێژوو بوونەتە کاڵای بازاڕ. هەمووشتێکی گرنگ – لەیادەوەرییەوە تا فێمێنیزم – کە دەچێتە بازاڕی کتێبەوە، خێرا دەبێتە دروشم یان تیشێرت. هەمیشە هەوڵمداوە لەبازاڕ دووربکەومەوە. نازانم چۆن دەبێت بۆ مۆدێل بنووسم، بەڵام ڕاستییەکەی پیشەسازی بڵاوکردنەوە هەمووشتێک قووتدەدات و یەقیدەکاتەوە. پێویستە ئێمەی نووسەران ئاگامان لەخۆمانبێت نەکەوینە داوی مۆدێلەوە و خۆراک لەکەیسەکانی نمایشکردن وەرنەگرین.کاتێک دەربارەی یادەوەریی دەمخوێندەوە، هەندێکجار ئەو ئاوازە جدی و خەمبارە دەیگێڕامەوە دواوە. هەستمدەکرد ئامرازی چوونەناوەوەم نییە. ویستم ئەو جوغزەسەنگینە بشکێنم. دەکرێت یادەوەریی بەتەنز، بەشتی عامیانە، هەتا فیلم کارتۆن و «خۆڵوخاشاکی کولتووری» بڵێیت. دەبێت مێژوو زەوتبکەیت، نەک تەنیا دووبارەکردنەوە.

بۆچی یادەوەری، ڕوئیا و ڕاستی لەبەرهەمەکانتدا تێکچڕژاون و لەدۆخی گێڕانەوەی هێڵکارییدووردەکەونەوە؟

چونکەیادەوەریی هێڵکاری نییە. ئێمە پچڕپچڕ و وێنایی بیرخۆمان دەهێنینەوە. نووسین بۆمن واتا دروونەوەی ئەو پارچانە، هەڵبەستنی گێڕانەوەیەک کە وەک زەینی مرۆڤ کاردەکات: شپرزە، هەستیاری و هەندێکجار پڕلەبۆشایی. كاری من هەوڵە بۆکردنەوەی ئەوگرێکوێرەیە، لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی وەڵامەکانە. پەیوەندی بەنەوەی ئێمەوەیە ڕووداوەکان بکەینە چیرۆک، لەفەرمیبوون و مۆزەخانە بیانهینینەدەرەوە و بیانخەینەناو ناخودئاگای بەکۆمەڵییەوە.

ڕۆمانی «داگیرکەرانی فەزا»، گێڕانەوەی منداڵییە لەسایەی دیکتاتۆری، بەدرێژایی ساڵانی بڵاوبوونەوەی چ فیدباکێکی وەرگرتووە؟

تاهەنوکە، بۆچوونی باشیڕەخنەگران و خوێنەرانمدەستکەوتووە. جۆشوخرۆشێکی خوڵقاندووە هەرگیز بەخەیاڵمدا نەدەهات. لە ڕاستیدا، ئەم کتێبە لەهەمووبەرهەمەکانم زیاتر ڕەخنەی لێگیراوە. چیرۆکێکی زۆر کەسییە، هەڵبەتە هەموونووسینەکانم کەسین، بەڵام چیرۆکێکی ڕاستەقینەیەتی: ژیانی ئیسترێلا گۆنزالێزی هاوپۆلم لەقوتابخانە. پێموابوو کەس تێینەگات، بەڵام گوایەلەمن زیاتر هەمان دەنگی بچوکی منداڵیان دەزانی، کە پیر ببوون و چیرۆکەکەیان بۆدەگێڕامەوە.

وەک نووسەرێکی چیلی، سایەی ڕۆبێرتۆ بۆلانۆ بەسەر نووسەرانی هاوچەرخی چیلی هەست پێدەکرێت؟ ئەزموونتان لەگەڵ بەرهەمەکانی چۆنبوو؟

بۆلانۆکاریگەرییەکی قووڵی بەسەر نووسەرانی نەوەی من و گەنجتردا هەبوو. ڕەهەندو قووڵایی نووسینەکانی نکۆڵی لێنەکراوون. بەتوندی کەوتمە ژێرکاریگەری بەرهەمەکانی. جوانی تەلیسم و ئەو شاعیرە بەسروشتی تراژیدیا، دایکی هەموو شاعیرانی ئەمریکای لاتین و هەڵبەتە «بەدواداچوونەکانی دڕندە»، جیهانيیەوجاروبار بۆی دەگەڕێمەوە. بەرهەمەکانی ئیلهامبەخشی نووسینی زۆر نووسەرن. من بەتەنیا سەردانم کرد و ئەو زۆر سەخی بوو و چیرۆکەکەمی بەرزنرخاند.

روزنامە اعتماد


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا