
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
پێشەکی وەرگێڕی فارسی
چەند ناوێکیدنیای چیرۆکی هاوچەرخ،کە دەربازی ژانرێک یان زمانێک دەبن، دەبنە هێمای گشتگیر بۆ گێڕانەوە و خەیاڵ.ئیسابێل ئالەندێ، نووسەری چیلی، یەکێکە لەدرەوشاوەترین ئەم ناوانە. ساڵی ١٩٤٢ لە لیما، پیرۆ، هاتووەتەدنیاوە و ساڵانێکە لە کالیفۆرنیا دەژیت، بە بەرهەمەکانی «ماڵی تارماییەکان»، «کچی چارەنووس» و «زۆرۆ»، توانیویەتی سنورە جوگرافی و زمانییەکان تێپەڕێنێت و ببێتە یەکێک لەپڕبەردانگترین و کاریگەرترین نووسەرانی ژن لەجیهاندا.
شێوازی ئالەندێ ئاوێتەیەکە لەڕیالیزمی جادوویی، یادەوەریی تاڵ و شیرینی منداڵی لەچیلی، تێڕوانینێکی تیژ لە چارەنووسی ژنانو خۆشەویستییەکی قووڵ بۆ چیرۆکنووسین. بەرهەمەکانی پڕن لە کارئەکتەری بەهێز و سەرکێشی ژنان، سێبەرەکانی مێژوو و شەڕی ئەبەدی نێوان خۆشەویستی و مردن، وەفاداری و خیانەت. زۆرجار وتوویەتی نووسین بۆی بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە، ڕێگەیەکە بۆ تێگەیشتن لەجیهان و پاراستنی ئەوساتانەی تێدەپەڕن.
لەم چاوپێکەوتنەدا کە لەنوێترین ژمارەی گۆڤاری شپیگل بڵاوکراوەتەوە، ئالەندێ بەڕاشکاویی ودڵسۆزی ئاسایی خۆی، خوی نووسینی ڕۆژانەی، شێوازی خوڵقاندنی کارئەکتەرەکانی، پەیوەندی نێوان خەیاڵ و واقیع و ئاڵنگارییەکانی بەردەم نووسەرێکی دێرین ئاشکرادەکات، لە کۆمپیوتەر و قەڵەمەدڵخوازەکەیەوە تا ترسی لەدووپاتەبوونەوە، تەکنیکەکانی مۆنتاژ بۆئۆرگازم لە چیرۆکنووسیندا.
ئالەندێلەم چاوپێکەوتنەدا، وەک ژنێکی ماندوونەناس و عاشقی ژیان و وشە بۆخوێنەرانی دەردەکەوێت.نەک ئەفسانە.
لەڕۆژێکی کارکردنی ئاساییدا،کەی لەخەو هەڵدەستیت؟
کاتژمێر ٦:١٥ خولەکی بەیانی، چونکەدەبێت لەگەڵ سەگەکەم پیاسە و قاوە بۆخۆم و ماڵەوە ئامادە بکەم.
کاتێکی دیاریکراوت بۆ نووسین هەیە؟
هەمووڕۆژێک کار (کۆتایی هەفتە نەبێت) لەکاتژمێر ۸:۳۰بۆ۹:۳۰دەچم بۆ یانە. بۆیە بە شێوەیەکی ئاسایی سنوری کاتژمێر ۱۰دەنووسم.
ڕۆژانە زیاتر دەستپێکت، پێداچوونەوەیە بەنووسینەکانی پێشترتا گەرم دابێیت. یان یەکجێبابەتێکی نوێ دەنووسیت؟
ئەوە بەندە بە:لەقۆناغی یەکەمدا نووسینی ڕۆمان، هەوڵدەدەم خێرا پلۆتەکە بخەمە سەر کاغەز، چونکەبیرۆکەکان زوو دێنەناو مێشکمەوە و نامەوێت لەبیریان بکەم. لەم قۆناغەدا پێویستم بەخۆگەرم داهێنان نییە. لە لوتکەدام. کە ئەم کارە تەواو بوو، هێمن و لەسەرخۆ پێیدادەچمەوە.
بەچ کۆمپیوتەرێک کاردەکەیت؟
ئای ماکی ٢٤ ئینج.
چ فۆنت و قەبارە و دووری دێڕ بەکاردەهێنیت؟
هەلڤیتیکا (Helvetica)، قەبارەی ١٤، بەدووری دێڕ۱/۲هێڵ.
لەسەر کۆمپیوتەر بەنووسینەکانتدادەچیتەوە یان کاغەز؟
هەردووکیان. زیاتر لەسەر کاغەز کاردەکەم و کە زانیم دەستنووسەکانم تەواو بووە، پرێنتیان دەکەم و زۆر زیاتر لەسەر کاغەز پێیاندا دەچمەوە.
قەڵەمێکی بەدڵی خۆت هەیە؟
مێردەکەم قەڵەمێکی کارتیەی بەدیاری پێداوم کە نۆ ساڵە بەکاریدەهێنم.
کوێ، باشترین شوێنە بۆ نووسین؟
ماڵ، ژووری نووسینم.چی پێویستە هەمیشە لەسەر مێزەکەت بەردەست بێت و پارێزراوبێت؟
پێویستە هەمیشە چی لەسەر مێزەکەت بەردەست و پارێزراوبێت؟
کاغەز، قەڵەمەکان "پارکەر و دارەکان"، مۆمێک، گوڵەکان (زیاتر یەک یان دووچڵ گوڵەبەڕۆژە.) لەدووری چەند مەترێک، لەسەر مێزیکی دیکە، هەموولێکۆڵینەوە و سەرچاوەی پێویست بۆ کتێبەکە.
لەکاتی نووسیندا چی دەخۆیت و دەخۆیتەوە؟
ئاو و جاروبار چا. نانخواردن لەژووری نووسینمدا قەدەغەیە.
کە کار لەسەر بەرهەمێکی درێژ دەکەیت: سەرەتا بابەتێک یان کتێبەکە ڕەنگڕێژ دەکەیت و پاشان دەقەکە دەنووسیت، یان تەنها دەنووسیت و دەڕۆیت؟
من توانای دانان و پەیڕەوکردنی پلانێکم نییە.لە ۸یکانونی دووەم بەیەکەم هێڵ دەستبەکارەکەم دەکەم و پاشان کوێرانە و تەنیا لەسەر بنەمای غەریزەکانم بەردەوام دەبم.لەشوێنێک دەوروبەری هەفتەی سێیەم یان چوارەم، بیرۆکەیەکم دەست دەکەوێت کە چیرۆکەکە بەرەوکوێ دەچێت، کارئەکتەرەکان شێوە دەگرن و دواتر دەزانم کتێبێک لەکۆمپیوتەرەکەمدا پەنهانە؛تەنها دەبێت کاتی تەواو بدەم بەچیرۆکەکە تا خۆی بگێڕێتەوە.
ڕۆژانە قەبارەیەکی دیاریکراوت بۆ نووسین دیاریکردووە، بۆنموونە ژمارەیەک کارئەکتەر یان وشە؟
نەخێر. تەنها ئامانجم ئامادەبوونە بۆئەوەی لە ٨ی کانوونی دووەم، کتێبێکی نوێ بنووسم.
کاتێک لەنووسینی ڕۆمان دادەمێنیت، ئەوڕۆژە کارەکەت دەکەیت؟ یانوەک بیلی وایلدەر دەڵێت، لەشوێنێک دەوەستیت کە بۆ بەیانی یەکجێ بزانیت درێژە چییە؟
لە ڕاستیدا زۆرجار کاتێک ماندووم و مێردەکەم بۆ نانخواردنی ئێوارە بانگم دەکات، دەست لەنووسین هەڵدەگرم.
دەقە تەواو بووەکەت بەدەنگی بەرز بۆ کێ دەخوێنیتەوە؟
هیچ کەس! بەهیچ کەس ناڵێم چی دەنووسم تا ئەوکاتەی دەستنووسێکی پەسندم هەبێت بتوانم پیشانی براکەم و نوێنەرەکەمیبدەم کە بە ئیسپانی قسە دەکات (من بەئیسپانیی دەنووسم).
ناوی کارئەکتەرەکانت لەکوێ دەهێنیت؟
پێش ساڵانێک کتێبێکی فەرهەنگۆکم هەبوو کە ناو و ماناکەیانی تێدابوو. ماوەیەک سودی هەبوو، بەڵام پاشان هەستمکرد زۆر سنوردارە. ئێستا کارئەکتەرەکە تەواو زیندوو لە مێشکمدا خەیاڵ دەکەم، دواتر ناوەکە بەمێشکمدا دێت.
نووسین دەربارەی ئەزموون و بیرەوەریی خود بۆتان ئاسانترە یان خەیاڵ؟
بیرەوەریی و خەیاڵ هێندە لێکنزیکن، بەزەحمەت دەتوانم لێکیان جیابکەمەوە. هەردوو بۆ کارەکەم پێویستن. (ئەزموونیش بەشێکە لەبیرەوەری).
چەندە خەیاڵ لەنووسیندابەلاتەوە گرنگە؟
کاتێک نەوەکەم تەمەنی شەش ساڵان بوو، وتی من خەیاڵێکی فراوانم هەیە: شتی وەهام بەخەیاڵدادێت هەرگیز ڕوویان نەدابێت. لەمێشکمدا سنورێکی دیاریکراوی نێوان خەیاڵ و واقعیەت نییە.
دەبێت جارجارە دانبەوەدابنێیت کە بەسادەیی هەندێکلایەنی تەکنیکە ئەدەبییەکان نازانیت؟
بێگومان. زۆر شێوازی ئەدەبی جۆراوجۆرم تاقیکردووەتەوە کە باش وەڵامی نووسەرانی دیکە دەدەنەوە، بەڵام من ناتوانم بەسادەیی لاساییان بکەمەوە. جگەلەوە، زۆر سەختی هەندێک بابەت بەلامەوە وەک سێکسی ئاشکراو هەندێک ژانر کە هەرگیز نەمتوانی شارەزایان بم، وەک ڕۆمانسی باو و زانستی خەیاڵی و سیاسی و چەند ژانرێکی تر.
لەبەرانبەردا، بەبۆچوونی خۆت بەتایبەتی لە چ کارێکدا باشیت؟
تەماشاکردن، گوێگرتن و وێناکردن. چیرۆکگێڕانەوەخاڵی بەهێزمە.
دەترسیت کە خۆتان دووپاتەبکەنەوە یان گیرۆدەی تەکنیکە قاڵبی و نمایشە ستایلییەکان بن؟ ئەگەر بەڵێ، کامەیان؟
من نیگەرانی تەکنیکە قاڵبییەکان نیم، بەڵام هەوڵدەدەم لەدۆخ و کارئەکتەرە دووپاتەکان دووربکەومەوە. بەم حاڵە، چەمکەکان دووپاتەدەکەمەوە: خۆشەویستی، مردن، تووندوتیژی، وەفاداری، دادپەروەری، هێز، مرۆڤە لەڕەگەوە هەڵکێشراو و پەراوێزخراوەکان و ژنانی بەهێز.
بەگشتی چێژ لەنووسین وەردەگرن؟
خۆشم دەوێت! نووسین تەنها کارەدەرۆستی دێم و چێژی لێوەردەگرم. (کاری ڕیکلامی و تۆڕەکانی کتێبخوێندنەوە نەبێت).
iran-emrooz.net
