هێرۆ جەواد:ڕێزی زۆرم بۆهەموو شانۆكارەكان هەیە، بەڵام حەز ئەكەم تەنیا لەخۆم بچم
هێرۆ جەواد:ئاستی شانۆی كوردی لە ئێستادا زۆر بەباشی دەبینیم
خانمە هونەرمەند هێرۆ جەوادمحەمەد ناسرا و بە(هێرۆ جواد ) یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی كوردستان لە ساڵی 1983 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە ،دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە تائێستا بەشداری چەندین شانۆگەریی و كورتە فلیم و درامای تەلەفزیۆنی كردوە هەروەها كاری دەرهێنان بۆ چەندین شانۆگەری كردوە وەكو( دارستانی بەختیاری ،بۆیاخچیەكان یادگاریان نیە، جەنگی ژنێك..)وەكو ئەكتەر بەشداری چەندین شانۆگەریی كردووە لەوانە( ژووری ژمارە شەش، وەرن ئێمەش ببینن، توندو تیژی ، یاداشتەكانی عەرعەر ،عەترەكانی عەربستان ،ژنانی شارەكەم ،نماز ، زنە ، زەماوەند ، چوار ، جەستەی ژن ، ئێوارەی گوڵە مێخەك ، سێ خوشك ، بیرەوەری ونبوویەك ،شالیر و جادووگەرانی ماكبێس...) هەروەها بەشداری چەندین كورتە فیلم و درامای كردووە لەوانە (خومار لەدوا سەردانەوەیدا ،گەرمیان كوێستان ، خوناو ، ئەڵقە ، تاریكی ، گەڕان ، ساتەكانی ژیان ، سۆما ، شەوێك..) لە ئێستادا هونەرمەند( هێرۆ جەواد )، مامۆستای پەروەدەی هونەرییەلە یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری سلێمانی بەمەبەستی ئاشنا بوون بە كارە هونەریەكانی بەچەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
*سەرەتا ئەگەر بكرێت بۆ خوێنەرانمان باس لە چۆنیەتی ئاشنا بوونت بە هونەری شانۆ بكەیت؟
- سەرەتای ئاشنابوونم بەهونەری شانۆ كاتێ چوومەپەیمانگای هونەرە جوانە كانی سلێمانی لەبەشی شانۆ وەرگیرام،پەیمانگا بوو وێستگەی دەست پێكردنم بە كاری نواندن ،هەرلەوێ خۆشە ویستی شانۆ لە دەستی پێ كرد بەشداری چەندین كاری شانۆییم كرد.
*تۆ شانۆت هەڵبژارد یان شانۆ تۆی هەڵبژرارد؟
-كاتێ بە ویستی خۆم چوومە پەیمانگا، واتە خۆمشانۆمهەڵبژارد،بێگومان حەزو ئارەزوویەكیزۆرمهەبووبۆهونەری نواندنهەوڵێكی زۆریشم دا بۆئەوەی بەردەوامی بەم حەزوو ئارەزووە بدەم.
*رۆڵی شانۆ لەژیانی گەلان چۆن دەبینیت؟
-دەستەواژێكی شانۆ هەیە دەڵێت(شانۆ قوتابخانەی گەلە)،هونەری شانۆ لەرێگەی جەستەی ئەكتەر بەشێوەیەكی زیندوو پێشكەش بە بینەران دەكرێت،خاڵێكی تری شانۆ ئەوەیەكە زۆربەی هونەرەكانی تر وەكو موزیك ،شێوەكاری لە نێو شانۆدا بوونیان هەیە لە هەمان كات دا ئەدەبیش لەرێگەی دەقی شانۆیی رەگەزێكی گرنگی شانۆیە هەربۆیە بەباوكی هونەر ناوزەند كراوە، لەبەر ئەم فاكتەرانەپێگەی هونەری شانۆ رۆڵێكی گرنگی هەیە لە گۆرانكاری كردن و هۆشیاركردنەوەی گەلان.
*خاتوو هێرۆ جەواد كاریگەری كامە شانۆكاری لەسەرە ،یاخود بە نواندنی كامە شانۆكار سەرسامە؟
-ئەوەی راستی بێت حەزئەكەمتەنهاخۆمكاریگەریملەسەرخۆمهەبێت ،ڕێزی زۆرم بۆهەموو شانۆكارەكانی تریش هەیە بەڵام حەز ئەكەم تەنیا لەخۆم بچم لە هێرۆ جواد بێگومان هونەرمەندی زۆر باش و بەئەزموونیشمان هەیە هیوای سەركە وتنیان بۆ دەخوازمشن لێرەوە رێزو سڵاو هەیە بۆیان،بەڵام ئەوە حەزوو ئارەزووی خۆمە.
*چۆن دەڕوانیتە رەخنەگرانی شانۆ لە كوردستان؟
-لە كوردستان ڕەخنەگریشانۆیی زۆرباشوبەتوانامانهەیەزۆربەباشیقەڵەمەكانیاندەخەنەسەرنمایشەكان،منزۆربەووردیڕەخنەكانیان دەخوێنمەوە وە دەست خۆشی زۆرم هەیە بۆیان چونكە دوورن لە مجاملە ی شانۆكاران هیوای بەردەوامیان بۆدەخوازمهیچ كارێكی هونەریش كامڵ نیە، بۆیە هیچ كارێكیشبێ ڕەخنە نابیت بە ڵام ڕەخنەی ڕوو خێنەر نا،بەڵكو رەخنەی بنیاتنەر بێت لەپێناو خزمەتی كارەكەدا بێت.
*تاچەند ( دەق ) گرنگە لە پرۆسەی نمایش دا؟
-دەقرەگەزێكی گرنگ وگەورەوگرانیسەركەوتنیهەمووكارێكیشانۆیە،رۆڵێكی سەرەكی دەبینیت لە پرۆسەی نماش دا ،چونكە دەقنیوەیدەرهێنانەبۆیە هەڵبژاردنیدەق بۆ هەر دەرهێنەرێكی شانۆیی گرنگەبەجۆرێك دەبێتەفاكتەرێكبۆ سەركەوتنی نمایشەكە.
*ئێوە خاوەن چەندین خەڵاتی شانۆین،دوا خەڵات وەكو باشترین ئەكتەر دووەمی كچ لە فیستیڤاڵی شەشەمی نێودەوڵەتی شانۆی عێراق وەرگرت هەستت چۆن بوو؟
- بێگومان خەڵاتبۆهەرهونەرمەندێك گرنگە،پاڵپشتوهاندانێكیگەورەیەبۆهونەرمەندبەدڵنیاییەوە، شانازی بەهەموو خەڵاتەكان دەكەم وهەستێكیزۆرخۆشە لە هەمان كاتەدا خەڵات وا لە هونەرمەند دەكات زیاتر هەوڵ بدات بۆ ئەوەی ئەو توانستییەی هەیەتی پێشكەش بكات. بەڵام نابێ بەدەست هێنانی خەڵاتببێتە هۆی ئەوەی كەهونەرمەندتوشیلوتبەرزیتبكاتبەڵكودەبێت هەوڵی زیاتر بدات بۆئەوەیبەرەوەسەركەوتنیگەورەتر هەنگاو بنێت.
*لە ئێستادا شانۆی كوردی لە چ ئاستێك دایە، پێتان وایە شانۆی كوردی لە قەیران دایە؟
- بە پێچەوانەوە ئەوەیمندەیبنم و بەردەومیشم شانۆ لە شارەكەی مندا زۆر زیندووە و لە قەیراندا نیە ئەوەی قە یرانە …بەداخەوە قەیرانی ئابوری و سپۆنسەری كەمی كارە شانۆییەكانە ئەگەرنا ئێمەی شانۆكاران لە ئامادەباشی داین بۆ هەركارێكی شانۆییدابەشداربین، شانۆكارانی كورد لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و دەروەوەی عێراقیش ئامادەبوونیان هەیە بەشداری فیستیڤاڵە شانۆیییەكان دەكەن و خەڵاتیش بەدەست دەهێنێن لە شارەكەی من هیچ مانگێك بە بێ نمایشی شانۆ تێپەر ناكات بۆیە من ئاستی شانۆی كوردی لە ئێستادا زۆر بەباشی دەبینیم.
*لەرێگەی ئەم دیدارە چ پەیامێكی كەسی یاخود هونەریت هەیە بۆشانۆكاران و بینەرانی شانۆ ؟
-پەیامی من پەیامی خۆشەویستی و یەكڕیزییە ،بەجۆریك هونەرمەند دووربیت لە قاچ شكاندنی یەكتری و ناوزڕاندن چونكە هونەرمە ند زۆر گەورەیە،پێویستە خۆی بە دوور بگرێت لەو دیاردە ناشرینەهیوای ئەوە دەخوازم هونەرمەندان هەمیشە لە لوتكە دابن كاری جوانتر و باشتر پێشكەش بە بینەران بكەین.
* هیچ پرۆژەیەكی نوێی هونەریتان هەیە؟
- بەڵێ كاری نوێم هەیە، بە شداری درامایە كم كردووە ڕۆڵی سەرەكی لە درامایەكە دەبینم ،بەڵام نازانم لە كام كەناڵ پەخش دەكرێت درامایەكە بە ناوی (كرێچیە كان)-ەلە نووسینی (شوعلە شەریعەتی )یە نووسەر و هونەرمەند "پێشڕەو حسێن " كاری وەرگێڕانی كردووە هونەرمەند (كاوە ئەحمەد میرزا) پێداچوونەوەی بۆ دەقەكە كردووە، هونەرمەند(ئەنوەر قەرەداغی )كاری موزیكی دراماكە ئامادەو جێبەجێ دەكات ،كاری دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەند (دكتۆر غەسان عەبدوڵا) بۆكراوە .هەروەها لە ئامادەكاری داین بۆ كارێكی شانۆ لەگەڵ كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان مامۆستای بە ڕێز مامۆستا "شە فیق "كاری دەرهێنانی بۆ دەكات بەمەرجێك ئە گەر داهاتی كارە شانۆ كەمان بۆ دابین بكەن.
* ئێمە لە كۆتایی ئەم هەڤپیڤینەدا زۆر سوپاست دەكەین بۆ ئەو دەرفەتەی بە ئیمەت بەخشی.
- منیش زۆر سوپاسی ئێوەی بەڕێز دەكەمبۆ ئەوسەركردنەوەتان.