ديمانه: هاوری كرێكار
دواى 36 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تاوانى ئه‌نفالدا, هێشتا ئه‌و سه‌رۆك جاش وموسته‌شارانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له‌تاوانى ئه‌نفال و خه‌ڵكیان داوه به‌گرت,ده‌ستگیر نه‌كراون, ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى حزبی شیوعى له‌گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت جاش وموسته‌شاره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبه حكومڕانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، هه‌ندێكیان خاوه‌نى پێگه‌ى سیاسی باشن, دیوه‌خانى باش و ته‌نانه‌ت له مه‌راسیمى دانانى به‌رپرسی باڵاى حزبه‌كاندا داده‌نیشن له كورسی پێشه‌وه، هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵبژاردن و دانانى كاندیدى په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن.
له ساڵیادی تاوانى ئه‌نفالدا, له‌گه‌ڵ هیوا محه‌مه‌د,ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبی شیوعى كوردستان,له‌سه‌ر پرسی داڵده‌دانى سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كان,گفتوگۆیه‌كى كورت وه‌ك رێگاى كوردستان ئه‌ننجام ده‌ده‌ین.
ڕێگای کوردستان: به‌شێك له حزبه سیاسیه‌كان تا ئیستا دالده‌ى سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كانیان داوه و ئاماده‌نین راده‌ستى دادگایان بكه‌ن , قسه‌ى ئیوه جیه؟
هیوا محەمەد: داڵدەدانی ئەنجامدەرانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال تاوانە، لە ئەوەش تاوانتر ئەوەیە کەس وکاری ئەنفالکراوان ھەموو حزبی کوردی بە یەک چاو سەیر دەکەن کە وەھا نییە!! حزبی وەھا ھەیە یەک جاش و موستەشاری بە ئەندام وەرنەگرتووە، لە کاتی دەنگدانیشدا ئەوانەی تاوانبارن کاندید سەردەخەن بۆ پەرلەمان، لە فیستیڤاڵی عەشیرتبازی و سوڵحی عەشایەریشدا ھەر ئەوان لە پێشەوەن، ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە ھێشتا کەسانێک ماون خەبات بۆ بە سزاگەیاندیانیان دەکەن و ئەنجامیش ھەر سەرکەوتنە.
ڕێگای کوردستان: ئەو جاش و موستەشارانەی بەشدارن لەتاوانی ئەنفال و داواکراون ، له کوێن و کێ داڵدەی داون؟
هیوا محەمەد: ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ى ده‌ستیان له تاوانى ئه‌نفالدا هه‌بوون، له‌ناو عه‌شیره‌ت وخێڵ وكه‌س وكارى نزیكى خۆیاندان وله‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبه حكومڕانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، هه‌ندێكیان خاوه‌نى پێگه‌ى سیاسی باشن و دیوه‌خانى باش و ته‌نانه‌ت له مه‌راسیمى دانانى به‌رپرسی باڵاى حزبه‌كاندا داده‌نیشن له كورسی پێشه‌وه، هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵبژاردن و دانانى كاندیدى په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن له گه‌ڵ حزبه حكومڕانه‌كاندا، بۆیه به كورتى له كوردستان و له سایه وسێبه‌ر و پاسه‌وانى هه‌ردوو زبه گه‌وره‌كه‌ى كوردستانن.
ڕێگای کورستان: پێویستە چی بکرێت بۆ دەستگیرکردنی جاش و موستەشارەکان؟
هیوا محەمەد: بۆ ئه‌وه‌ى تاوه‌نه‌كان كه كراوه له هه‌موو دونیا تۆمه‌تبار ده‌برێته به‌رده‌م دادگا، پێویست خه‌ڵكیش ئه‌و كردارى سكاڵایه هه‌موو رۆژێك دووباره بكه‌نه‌وه و شوێن و داداگاى دیكه‌یش بهێننه ناو بابه‌تى سكاڵا و كه‌یسه‌كانه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ى درێژه‌ى كێشا ده‌بێت به روونى و ڕاشكاوى بگوترێت ئێوه حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌م له به داداگاى نه‌گه‌یاندنى تۆمه‌تبارانى ئه‌نفال، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌تان نه‌بێت ئه‌وه سزاتان ده‌ده‌ین، لایه‌نێكى دیكه ئه‌وه‌یه كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوانیش به‌رده‌وام بن له پشتگیرى هه‌ر جووڵه و رێكخراوێك كه داواى مافى ئه‌وان ده‌كات و ململانێ سیاسی و حزبایه‌تى بێ بنه‌ماى كوردستان كاریگه‌رى له سه‌ریان نه‌بێت و دابه‌ش نه‌بن به سه‌ر ئایدیا و بیرى جیاواز و كه‌یسى ئه‌نفالیان بیر بچێته‌وه.
ڕێگای کورستان: زەقکردنەوەی تاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال، بەناوی عەشرەت و سەرۆک خێڵەوە، شەڕێکی دەروونی نیە دژ بەکەس وکاری ئەنفالکراوەکان؟
هیوا محەمەد: هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدا و به دیارخستنى ئه‌نفالچییه‌كانى له سنورى هه‌رێمى كوردستان، به دڵنیاییه‌وه له شه‌ڕى ده‌روونى زیاتره و كاریگه‌رى خراپ و پڕ له ئازارى هه‌یه بۆ كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان، نموونه‌یه‌ك ناكرێ كه‌س و كارى ئه‌نفالكراوان بچن له لاى تۆمه‌تبارى كه‌یسی براكه‌ى و دایك و باووكى بپارێته‌وه بۆ دامه‌زراندنى بۆ بكرێت یاخود سه‌ردانى به‌رپرسێك بكات بۆ كاروبارێكى خێزانى، بۆیه رێگه‌پێدانى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له كه‌یسی ئه‌نفال هه‌بووه بۆ بوونیان به سه‌ر گه‌وره و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ده‌م سپی و پاڵپشتى كردنیان باجى زۆر قورسى ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ى زۆر نزیكى به دوادا دێت.
ڕێگای کوردستان: حکومەتی عێراق تاچەند کەم تەرخەم بووە لەدەستگیرکردنی ئەو جاش و موستەشارانەی کە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق داوایانیکردووە و دەستگیرناکرێن؟
هیوا محەمەد: حكومه‌تى عێراق له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات، بۆیه پشكى له كه‌مته‌رخه‌مى كه‌متره له هه‌رێمى كوردستان بۆ گرتنى تۆمه‌تباران چونكه ئه‌ركى سه‌ره‌كى حكومڕانى هه‌رێمه پێش عێراق بۆیه پشكیان ده‌بێت، كه‌مته‌رخمیان به قه‌د پشكیان ده‌بێت بۆ به سزا گه‌یاندنى ئه‌نفالچییه‌كانى كوردستان.