جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی - بەشی سێیەم

 

جەلال دەباغ لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێکە لە کادیرە سەرەتاییەکانی حیزبی شیوعی عێراقی و سەردەمانێکی زۆر پێشمەرگە بووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی بووە. هەروەها یەکێکە لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکان، چەندین پەرتووکی نووسیوە و وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.

لە بەشی سیەمی پەنجەمۆر دا، باس لە رووداوی ساڵی 1959 لە کەرکووک دەکات کە تێیدا ژمارەیەک کورد و تورکمان کوژران و چەند کادیرێکی حیزبی شیوعی لە ساڵی ١٩٦٣ لە سێدارە دران. رۆڵی تورانییەکان لە تێکدانی رەوشی کەرکووک دا. باسی رووداوەکانی کانی ماسی لە ساڵانی شەستەکاندا  لە سلێمانی دەکات.

بۆچی جەلال دەباخ دەڵێت، کەیا نووری سکرتێری توودەی ئێران بە ناوهێنانی دکتۆر قاسملو شێت دەبوو؟ 

ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.

ڕۆژنامەنووس کاوە ئەمین:

بینەران و بیسەرانی خۆشەویست سڵاوتان لێبێت. لە بەرنامەیەکی دیکەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئێوەی بەڕێزداین، لەبەرنامەی ئەمجارەشدا درێژە بە گفتوگۆکەمان ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ نووسەرو ڕۆژنامەنووس وەهەروەها ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێڕاقی .

 

 

مامۆستا بەخێربێیتەوە بۆ بەرنامەکەمان

جەلال دەباغ –خۆشبیت.. بژیت.. هەر سەرکەوتووبن..

کاوە ئەمین - مامۆستا لە ئەڵقەی پێشوودا باسی ئەوەمانکردباسی هەندێ لە نووسەرو ئەدیبەکان بەتایبەتی مامۆستا گۆران، جەنابت باسی ئەوەتکرد کە هەواڵی مەرگی مامۆستا گۆرانت بەشێوەیەک گەیاندۆتە نازم حیکەت.

حەزئەکەین باسی ئەوەمان بۆ بکەیت چۆن عەلاقەی تۆ لەگەڵ نازم حیکمەت چۆن دروستبوو؟ کەسایەتیەکی چۆنبوو لەسەر کوردو ئەوانە هەڵوێستی چۆنبوو بۆ مێژو ئەگەر باسی بکەیت؟

جەلال دەباغ - من لە ١٩٦٢دا لە ڕۆمانیابووم لە پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکان ئەمخوێندو قوتابی بووم، لە پشوودا منیان نارد بۆ سینایا کە زستانە هەوارو هاوینە هەوارێکی زۆر خۆشبوو لە رۆمانیا، کە چوومە ئەوێ گوتیان شاعیری گەورەی تورکیاو جیهان نازم حیکمەت لێرەیە

کاوە ئەمین – بەڵێ.

جەلال دەباغ - منیش حەزمکرد بیبینم لەگەڵ موتەرجیمەکەمداچوین لێی نزیکبووینەوە دیمان یەکتریمان ناسی ، موتەرجیمەکە گوتی ئەمە برادەرێکی قیادیە لە حزبی شیوعی عێڕاق ، نازم حیکمەت بەچاوێکی زۆر ڕێزو ئیحتیرامەوە سەیری حزبی شیوعی عێڕاقی کردو پێشوازیی لەمن کرد.

کاوە ئەمین – بەڵێ..

 جەلال دەباغ -لەوکاتەدا بۆم دەرکەوت کە ئەم پیاوە پیاوێکی زۆر موتەوازیعە چونکە لەگەڵ کرێکارەکاندا یاری شەترەنجی دەکرد کرێکاری مەتعەم و هاوێنە هەوارەکە ، یان بابڵێین زستانە هەوارەکە، لەکاتێکدا کە وەزیرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رابەرانی گەورەی وڵاتانی ئیشتیراکی و حزبە شیوعییەکان ژمارەیەکی زۆریان لەوێبوون هاتبوون بۆ حەسانەوەوبۆ سەردان

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەو بۆچی لەوێبوو ئەوکاتە؟

جەلال دەباغ - ئەویش هاتبو بۆ حەسانەوە..

کاوە ئەمین - مەبەستم لەتورکیا ڕایکردبوو؟

جەلال دەباغ -  نەء ، نەء ،  لەتورکیا رایکردبوو دەمێکبووچوبووە مۆسکۆ،لەمۆسکۆوە هاتبوو بۆ حەسانەوە بۆ ئەوێ و سەردانی کرد، لەپاشدا من لەوێ کە نازم حیکمەتمدیی رۆژنامەی ژینم پێگەیشتبوو وەکو باسمکرد لەپێشدا خەبەرێکی ناخۆشم تێدا خوێندەوە لەگەڵ مەرگی مامۆستا گۆران لەگەڵ وێنەکەی بڵاویان کردبۆوە، منیش پیشانی نازم حیکمەتم داو لەسەر گۆران بۆمباسکرد کە شاعیرێکی کۆمونیستەو شاعیرێکی نوێخوازەو وایەو وایە، دیارە زۆری پێخۆشبوو زۆر بەرێزەوە سەیریکردو سەیری وێنەکەی کرد کە  پێیخۆشبوو کە ئەو باسەم بۆ کردووە، لەپاشدا سەیرم کرد خۆی دوور دەخاتەوە لەو گەورەپیاوانەی لەناو هاوینە هەوارەکەبوون،دەچێ لەگەڵ کرێکارو کارمەندەکاندا شەترەنج دەکات و گفتوگۆدەکات.

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەو بۆخۆی ئەندامی حزبی کۆمونیستی تورکیابوو؟

جەلال دەباغ - بەڵێ بۆ خۆی ئەندامی حزبی شیوعی تورکیابوو، ئەندامی قیادەبوو چەند جارێک لەسەر ئەوە گیرا، حوکمی موئەبەدی درا لە بەندیخانە رایکرد دوایی سەرکەوتکە بگاتە  یەکێتی شۆرەوی.

کاوە ئەمین –کوردیئەناسی وەکو ناسین و ئەوانە

 جەلال دەباغ - ئەیناسی بەڵام ئیمە باسیزۆرمان نەکرد لەوێ بەڵام پیاوێکبوو دائیمەن، نێونەتەوەییەکی گەورەبوو، لەگەڵ خەباتی گەلان بوو وەبەڕێزو ئیحتیرامەوە باسی گەلی کوردو گەلی عێڕاقمانی کردو باسی حزبی شیوعی عێڕاقی کرد.

کاوە ئەمین - جائێمە مامۆستا باسی سەفەرەکەت ئەکەین بۆ رۆمانیاو ئەوانە بەڵام با بگەڕێینەوە بۆسلێمانی و کوردستان تۆ ئەوکاتەی کە لەکوردستان بویت زۆرجار باسی هەڵوێستی حزبی شیوعی بەرانبەر شۆڕشی ئەیلول، هەندی دەڵێن یەعنی هەڵوێستێکی خراپی هەبووە لەبەر ئەوەی پشتیوانی لە قاسم کردوە، هەندێک دەڵێن نەخێر پشتیوانی لە شۆڕش کردوە بە شێوەی جۆراوجۆر، یەعنی سیاسەتی کردووە بەشێوەیەک ئەتوانین بڵێین ئەوەی بە کوردی ئەڵێن "لە ناڵ و لە بزماردان"؟!! وابووە؟

جەلال دەباغ – نەخیر

کاوە ئەمین – وانەبوو؟

جەلال دەباغ - وانەبوو بەهیچ جۆرێک، حزب هەڵوێستێکی ڕاشکاوو روون و ئاشکرای هەبوو وەکوباسمکرد لە پێشدا ئەو حەرەکەیەی کە بوو هی چەند ئەقطاعیەک و دەرەبەگێکی کوردبوون لە دژی باجی زەوی و زار

کاوە ئەمین - باشە

جەلال دەباغ - وەکو بۆم باسکردیت مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هات لەگەڵ مەکتەبی سیاسی، وەفدێکی ئەوان و مەکتەبیسیاسی کۆبوونەوە بڕیاریان دا بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربکەن بەناوی حزبی شیوعی عێڕاق و بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، برادەران مامۆستا ئیبراهیمیان تەکلیفکرد کە خۆی بەو شێوەیەی ئەیەوێت بەیاننامەکە بنووسێت، ئەویش بەیاننامەیەکی نووسی کە لە واقیعدا دژی ئەو جوڵانەوەیەبووکە هی دەرەبەگەکانو ئەوانەبوو لە پاشدا ناوی هەردوو حزبی لەسەربوو، مەکتەبیسیاسی هەردولا،  وە نوێنەری پارتی برایم ئەحمەد،ئەویش لەورۆژانەدا..

کاوە ئەمین - بڵاوکرایەوە ئەو بەیاننامەیە؟

 جەلال دەباغ - نەخیر لەو رۆژانەدا.. مامۆستا برایم ئەحمەد گەڕایەوە بۆ کوردستان بۆ دیداری بارزانی، لەوێوە خەبەرینارد بۆ هاوڕێیان گوتی ئەو بەیاننامەیە ناوی پارتی لەسەر لابەرن، بەناوی پارتیەوە بڵاوی مەکەنەوە، ئینجا برادەرانیش تەنیا بەناوی حزبی شیوعیەوە بڵاویان کردەوە، خەڵق لەو بەیاننامەیە  وائەزانن لە دژی شۆڕشی ئەیلول بووە، بەس لە واقیعدا وانەبوو، پێ بەپێی پەرە سەندنیرووداوەکان و زیاتر قیادەی بارزانی لە شۆڕشداو دەسەڵاتگرتنیپارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی بەسەر بزوتنەوەکەدا هەڵوێستی حزب ڕاست و ڕەوانبوو وە لەو فەترەیەدا کە قاسم هەڵەیەکی گەورەی کردو بە چەکەوەکەوتە  بەربەرەکانیی کوردو، بارزانو ناوچەکانیتری بۆردومانکرد حزبمان سیاسەتێکی راست ودروشمێکی ڕاستی بەرزکردەوە کەئەویش دروشمی ڕاگرتنی شەڕو چارکردنی مەسەلەی کورد بوو، بە ئاشتی و بە گفتوگۆو بە وتوویژ..

کاوە ئەمین - بەڵام قاسم گوێی لەو شتانە نەئەگرت

جەلال دەباغ - گوێ بگرێ یان نەگرێ، ئەمە هەڵوێستبوو لە حزبی ئێمەوە، لەبەر ئەوە دەورێکی باشی هەبوو، حزب قوربانیی زۆری دا، خەڵکیکی زۆری لێ کوژرا، لێ شەهیدکرا، وەخەڵکێکی زۆریگیرا لە پێناوی ئەوەیکە شەڕ ڕاگیرێ لە پاشدا  کە بارزانی بەتەواوی دەسەڵاتی گرت بەسەر شۆڕشی ئەیلولداو، ڕایانگەیاند، حزب هەڵویستێکی ڕاستو دروستی گرتەبەر بۆ پشتگیریمیللەتی کورد

کاوە ئەمین - بەس مامۆستا ئەوەیکە لەمێژو ئەیخوێنینەوەو بیستومانە بۆ نمونە کەسێکی وەکو جەمال حەیدەری،ئەمە لەگەڵئەوەدابوو کە حزبی شیوعیش دەستبداتە چەکو لەگەڵشۆڕشدا بەیەکەوە شۆڕش دژی عەبدولکەریم قاسم بکەن بەڵام مامۆستا عەزیز محەمەدو زەکی خەیری و بڵێینمامۆستا کەریم ئەحمەدو ئەوانە بە شێوەیەکیتر بیریان ئەکردەوەئەمە وایە؟ڕاستە؟ 

جەلال دەباغ - نەء وانیە ڕاست نیە چونکە بەهیچ جۆرێک وا نەبووە نەخێر، هاوڕێ جەمال حەیدەری هەڵوێستێکی ڕاست و دروستی هەبوو وەک هەڵوێستەکانیتری برادەرانی قیادەی حزب وکەم و زۆر لەگەڵ میللەتی کوردو بەجێگەیاندنیمافەکانیان و بڕیاردانی چارەنووسبوون بەڵام خەڵکێکی ناڕاستخراپیان لە بارزانی نەمر گەیاندبوو، وایان تێگەیاندبوو کە جەمال حەیدەری لەدژی ئەوە و، لە دژیمافی کوردە، لەبەر ئەوە ماوەیەکهەتابارزانی ڕاستی بۆ دەرکەوت هەڵویستی لە جەمال حەیدەری سەلبی بوو بەڵام لە پاشدا وا نەما دەرکەوت کە جەمال حەیدەری ڕابەرێکی بەتوانایە وەهیچ شتێکی تایبەتی نیە لەدژی میللەتی کورد، بەعەکسەوە لەگەڵ میللەتی کوردو لەگەل شۆڕشدایە،ئینجا لەبەر ئەوە کەشۆڕش پەرەی سەند برادەرانیش،ئەوەبوو قاسم هێرشی بردە سەر حزب وە لە کەنیسەی ماریوسف وتارێکی خوێندەوەلەسەر رووداوەکانی کەرکوکحزبی تاوانبارکرد، کە تۆڕانیەکان و هەندێ کەسانی نۆکەر چووبوون رەسمی شۆڕشی جەزائیرو داپڵۆسینی ئیستیعماری فەرەنسیبەرانبەر گەلی جەزائیروکوشتوبڕەکەیان هێنابوو گوتبوویانئەوە لە کەرکوک ڕوویداوە کە لەراستیدا وانەبوو، لەبەر ئەوە ئەوشتانە روونبۆوە بەوەی کەحزب لەگەڵ روودانی کودەتا شوومەکەی ٨ی شوباتدا هەڵویستێکی ڕاشکاوانەی گرتەبەر. هەندێ لە هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی لەکوردستانبوون نەگیران وەکوهاوڕێ عەزیز، هاوڕێ کەریم و هاوڕێ عومەر عەلی شیخوکەسانیتری کادیرهەموو لەکەڵکە سماق لای برا مامەرەزاییەکان..

کاوە ئەمین - جا من باسی ئەوەت لێدەپرسم  مادام باسی ئەوەی کەرکوکتکرد زۆرجار باسی ئەوە ئەکرێ ئەڵێ کە حزبی شیوعی،چۆن ئەلێن کە هیچنەبێ تۆرانیەکان وادەڵێن کە کۆمەڵ کوژی کردوە بەرانبەر بە تورکمانەکان ئەو رووداوەی لە ساڵی ١٩٥٩دا روویدا چیبوو لە کەرکوک؟ دەستی کێیتیابوو؟ بۆچی ئەمە کرا؟ بۆچی زیاتر کوردیانتاوانبارکرد، یاخود کوردە شیوعیەکان؟

جەلال دەباغ - لە سەروبەندی پیلانەکەی شەوافدا کە پەیوەندی لەگەل جەمال عەبدولناصرو میسرداهەبوو، وە لەوێوە چەکیان بۆهاتبوو، ئالەو سەروبەندەدا خەڵک ڕاپەڕیو ئەو پیلانەیان هاڕی و موزاهەرەیەکی گەورەیان کرد، کەسانی تۆڕانی هەستان دەستدرێژی چەکدارانەیان کردە سەر ئەو خۆپیشاندانەو هەندێک کەسیان شەهیدکرد ردالفیعلی جەماوەریش ئەوەبووبەرەنگاریان وەستانەوە.. بە   مەسئولیەتەوە پێت دەڵێم لە هەردوولا تقریبەن ٣٦ کەسێک کوژران و لاشەی هەندێکیان لە روباری وشکی خاسە فڕێدرابوو، ئەوان موبالەغەیەکی  زۆریانکرد کە شیوعییەکان وایانکردوەو، وایانکردووە، کە لە ڕاستیدا رووداوەکان ئیسپاتیانکرد کە دەستدرێژیکراوەتە سەر شیوعیەکان و خۆپیشاندانەکەو، حزب هەڵوێستێکی دیفاع کردنی گرتبووەبەر

کاوە ئەمین – بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە شیوعییەکان گیران ئەوەی کە..

 دوایی هەندێکیان ئیعدام کران

جەلال دەباغ - ژمارەیەکی زۆریان گیران، شێخ مارف بەرزنجی و هاوڕێ حسین بەرزنجی و مەجید جەبهەو بەشێکی زۆر لەوانە گیران بەو تاوانە لە زەمانی قاسمدا، بەداخەوە ئەوانە لە بەندیدا مانەوە تا دوای کودەتا شوومەکەی ٨ی شوبات هەموویان لە کەرکوک ئیعدام کران، ٢٩ کەس بوون

 کاوە ئەمین - کەواتە ئەوەی لەکەرکوک کرا حزبی شیوعی بەمەبەست نەیکرد یەعنی

جەلال دەباغ – نەء حزبی شیوعی نەک هەر بە مەبەست نەیکردووە، موباڵەغە ئەکەن لەوەی کەحزب شتی خراپی کردبێ، لە کاتێکدا دیفاعی لەخۆی کردووە بەرانبەر بە هێرشی تۆرانیەکان و هێرشی پیلانگێڕانی شەواف.

کاوە ئەمین – مامۆستا ئەگەر باسی سلێمانی بکەین پێش ئەوەی کە تۆ بچیت بۆ دەرەوە، بتنێرن بۆ رۆمانیاو ئەوانە بۆ خوێندن، لەو فەترەیەدا کە شۆڕش دەستی پێکرد، تیرۆرکرا لە ناو شاری سلێمانیدا؟.

 

 

جەلال دەباغ – تێرۆرێکی زۆرکرا.. کاک حەمەی عەزیز کە نزیکترین کەسبوو لە سەرۆک بارزانی نامیلکەیەکی نووسی و لە گۆڤاری باسکار کە سەباحی غالیب سەرنووسەری بوو لە لەندەن بڵاوی کردەوە، دانەیەکی لەو گۆڤارە بۆ ناردم،من بۆ خۆشم کاکە حەمەم دیو وێنەیەکی لەونامیلکەیە پێدام ، لەوێدا بەناوهەرهەموو  ئەوکەسانەی باسکردووە کەلە ڕیزەکانی پارتیدا مەجزەرەکەی کانیماسیان لەنزیک سلیمانی سازکردووە، هەر ئەوانە بوون هاوڕێ ئەوڕەحمانی ساڵحی خدر و هاوڕێ مەلا عەلی کە ئەمیان  سەرۆکی کۆمەڵەو جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی جوتیارانی سلێمانی بوو وئەویشیان سکرتێری نەقابەی کریکارانی ئاوو کارەباو شارەوانیەکان بوو، هەردوکیان بە زیندویی لە چەمەکەی کانی ماسی نزیک سلیمانیدا سوتاندن،وە دەیان کەسیتریان تیرۆرکرد و کاکە حەمە ناوی هەموویانی بردووە بە کادیرو بەوانەشەوەو کە پارتی بوون و ئەشڵێ پارتیبوونبەڵام لە ڕستیدا ئەو راستیەی دەرخستوەو گوتویەتی بە تەوجیهی پێشەواوسەرۆک بارزانی نەبووە، لەبەر ئەوە ئێمە هیچ هین ناکەینە سەرئەوانەی پارتی کە بڵێین ئەوان کردیان، فیعلەن ئەوان کردیان کە عوسەی ئامە، دوو عوسەی ئامە هەیە، یەکێکیان هاوڕێی ئێمەبوو یەکێکیان لە لایەنی عەسکەریەکانەوە کوژرایەوە

کاوە ئەمین - حزبی شیوعی ئەوی کوشتەوە؟

 جەلال دەباغ - نەخیر نەء عەسکەریەکانی عیراقی

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەو ناکۆکیانە بۆگەیشتە ئەوەی کە خەڵک بکوژرێ یەعنی هۆکارەکەی چی بوو؟

 جەلال دەباغ - هۆکارەکەی زۆرە یەک لەو هۆکارانە کێشەی چینایەتیە، کێشەی چینایەتی هۆکارێک بوو، لە پاشدائەوان ئەورەحمانی ساڵحی خدر کە چوار رۆژبوو ژنی هێنابوو کەچی بردیان و کوشتیان، ڕایکردو چووە ماڵەوە داوای دەمانچەکەی کرد، فاتیمەی خۆشکی نەگەیشت دەمانچەکەی بێنێ ئەو عەسابەیە کەوتنە سەری لەسەر پەیژەکەوە گرتیان دەمانچەکەشیان بردو خۆشیان حەپسکردو بردیان تیرۆریانکرد، لەبەرئەوە کاکە حەمەی عەزیز هەموو ڕاستیەکانی خستۆتەڕوو بەناو کە ئەوانەی کادیری پارتی و ئەندامی پارتیبوون بەشداری ئەو مجزەرانەی کانی ماسییان کردوە

 کاوە ئەمین – ئەیتۆ بۆ خۆت وابزانم هەوڵی تێرۆرکردنی تۆش دراوە؟

جەلال دەباغ –لەو کاتەداهەوڵیان ئەدا خەڵکێکی زۆر تێرۆر بکەن بە ڕێگای جۆر بەجۆر، مەسەلەن لە ئەحمەد غەفوریان دا،لە کەمال سەلمانیان دا، پاشان لە منیان دا،سێ چوار خەنجەریان لێدام، سێ کەسبوون ناسراوبوون دوایی من نووسیومە بە درێژی،

کاوە ئەمین - کێبوون ئەوانە مامۆستا؟

جەلال دەباغ - یەکێکیان بە قیادەی حەمە عەلی عەینەبوو،کە ئەو قەساببوو، وە یەکێکیتریشیان عومەری قالە چاوەش،دوایی بوو بە موخابەراتی عێڕاق هەر لە بەغدابوو، دوایی گوتیان ڕۆیشتووە بۆ ئەردن و ئەڵێن گوایە ئێستاماوە، یەکێکیتریشیان مەشهوربوو بە بەکری حەلاو ئەویش گوتیان بە نەخۆشی سیل مرد.

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەمانە هەموویان پارتیبوون خۆ مەسەلەن حەمە عەلی عەینە بەناوبانگە خۆ ئێستە!

جەلال دەباغ - من مەعلوماتم نیە بەکری حەلاوو ئەو کابرایەی موخابەرات "عومەری قالە چاوەش"و  عەلی عەینە پارتی  بووبن..!

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەمانە شتی شەخسین یا حزبی؟

جەلال دەباغ – بەهیج جۆرێک لەسەر شتی شەخسی نەبوو،ساڵ و نیوێکیان حوکم دا لەسەر دەستدرێژییەکەی بۆ سەر من، من گوتم وازی لێناهێنم یا ئەمکوژێ یا ئەی کوژم دیفاعم لە خۆم کرد، مامم ئەحەڕەشی دەباخچی پێی گوتم حەمە عەلی دەڵێ ئەگەر لێمخۆشبێت، ئەبم بە پیڵاو دەچمە پێیەوە، گوتم مامەگیان بەهیچ جۆرێک لێیخۆشنابم، شتی وانیە، یا ئەمکوژێ یا ئەیکوژم، عەفوی ناکەم. مامم هەستا چاوی ماچکردم گوتی کوڕم، من تاقیمکردیتەوە، لێیخۆشمەبە، تۆ ڕاستی و ئێمە لە پشتتین.

 کاوە ئەمین - باشە ئەمانە ئەڵێی وەکو شتی شەخسیشی لێهاتووە لەدواییدا

 جەلال دەباغ –هیچ شەخسی نەبوو بەهیچ جۆرێک نانا

کاوە ئەمین – باشە بەشێک لەوانە پارتی بوون، ئیوەیان کەلەپاچە ئەکرد بەئاشکرا ئەی ئێوە دەستان نەئەکردەوە لە دژیان، ئەی ئێوە کەستان نەکوشت؟کەستان تێرۆر نەکرد؟!

جەلال دەباغ – نەخێر وەختێک ئێمە، تەقریبە یانزە دوانزە کەسی تایبەتیمان هەبوو کە سێ سێ ریکخرابوون برادەرێک مەسئولیان بوو،ئەوانە ویستیان هەندێ فەعالیات بکەن، بەڵام لە دوایدا ئەوانە لەگەڵ ئینشیقاقەکەی عەزیز ئەلحاج رۆیشتن و لە حزبدا نەمان.

کاوە ئەمین – فریای ئەوە نەکەوتن..

جەلال دەباغ – با یەکێکیان فریای ئەوە کەوت، ناوی نابەم و تۆڵەی لە کابرایەکی دڕندەی بکوژی هاوڕێیەکی نانەوای ئێمە کردەوە، لەبەر حەوزە وشکەکە دیبووی وتبووی تۆ فڵانی؟ هاوڕێکەمان کلێتەی کردبووە سەری، سەلیەیەکی پێوەنابوو کوشتبوی  لە تۆڵەی ئەو برادەرەدا.

کاوە ئەمین –ناوی چی بوو؟ ناوی ئەوانەی پارتی ئەبەیت بەس ناوی ئەوانەی خۆتان نابەیت!

جەلال دەباغ – ئێستا لەبەرئەوە ناوی نابەم قیادیە لە لایەنێکی تردا.

کاوە ئەمین – بەڵێ.. باشە مامۆستا شتێکی مێژویی هەیە حەزدەکەم لێت بپرسم،

جەنابت ئەڵێی کە وەک من بزانم عیلاقەی بەحزبەوە نەبووە،  بەڵام لەناو ئەدەبیاتی کاژیک و بڵێین ئەوانەدا کە نەتەوەیین ئەڵێن، کورد کاتێ داوای مەعاریفی کردووە بۆ کوردستان ئێوە ناوتان ناوە مەعاریفی قلیاسان هەر وەکو سوکایەتیەک بۆچی؟

جەلال دەباغ – ئەمە ئەسل و ئەساسی نیە..

کاوە ئەمین - چۆن نیەتی؟

جەلال دەباغ - با پێتبلێم ئەمە ئەسل و ئەساسی نییە . هاورێی بەڕێزمان  شاعیری لاو جەلالی میرزاکەریم کە فەترەیەکبەرپرسی من بوو لە حزبدا، لەو ئەخیرانەدا  بووبەپارتی. لە خەباتدا وتارێکی نووسیبو بەناوی مودیریەتی مەعاریفی قلیاسان!منیش لە رێگەی کوردستاندا، وەڵامیم دایەوەو لەدواییدا دیم وتم کاک جەلال من دۆکومێنتم هەیە، رەسمم هەیەکە من و تۆ بەیەکەوەین شیعارەکە لەسەرمانەوەیە نووسراوە مودیریەتی مەعاریفی کوردستان، ئەم مودیریەتیمەعاریفی کوردستانە بۆ بوو بە قلیاسان؟ من بەش بە حالی خۆم شیوعیەک بڵێ مودیریەتی مەعاریفی قلیاسان، ئەگەر بە رەسمی لەحزبدابێت هەر وازلەو حزبە دێنم، ئەگەر لە خۆیەوە بیڵێت لێی قەبوڵ ناکەم، تۆ چۆن واتگوت؟ گوتی "دەلێیگەڕێ هاوڕێ.! وابوو!" ئەو وتارەی نووسی لە برایەتیدا بڵاوکرایەوە من رەدمدایەوە بەناوی خۆم کە گوتم من دۆکومێنتم هەیە، رەسمم هەیە، ئەگەر مەجالت هەبێ ئێستەش ئەو رەسمەت پیشان ئەدەم کە وەختێ عەبدوسەلام عارف هاتبوو، لەبەر دەرکی سەرا، لەسەر صیدلیەکەی نوری عەلی خوتبەی ئەدا، ئێمە جەماوەرێکی زۆر وەستابووین دروشممان هەڵگرتووە من و جەلالی میرزا کەریم لەبەر دروشمەکەدا وستاوین کە لێی نووسراوە مودیریەتی مەعاریفی کوردستان، ئەگەر برادەرانی کاژیک یا پاسۆک بۆ قسەی خۆش گوتبێتیان جیاوازە، بەڵام قەت بە جدی دۆکومێنتێک نیە کە ئێمەوتبێتمان "مودیریەتی مەعاریفی قلیاسان"!گریمان یەکێک لە پارتیدا بەبێ مەسئولیەت شیعارێک دەڵێ یا لە شیوعیدا یا لەهەرلایەکدا، ئەوەبۆ بکرێ بەرەسمی بەسەر ئەو کەسەوە؟ وەک چۆن

کاوە ئەمین - کەواتە شیوعی وەکوحزب علاقەتان بەو شتەوە نەبووە؟

 جەلال دەباغ - بەهیچ جۆرێک، من مەسئولم لەو قسەیەی خۆم و

 کاوە ئەمین - باشە مامۆستا، پشوویەک ئەدەین ودرێژە بە قسەکانمان ئەدەین

* * * * *

کاوە ئەمین - دووبارە سڵاو.. بەڕێزان..! درێژە بە پەنجەمۆر ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ. مامۆستا بۆچی تۆیان هەڵبژارد بچیتە دەرەوەی عێراق و کوردستان بۆ خوندن؟

جەلال دەباغ – لەبەر ئەوەبوو وام هەست کرد کە حزب ئەیانەوێ بمپارێزن بەوەی دوورم بخەنەوە، وێڕای ئەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و تێئۆریم بەرز بکەنەوە، لەبەر ئەوە ناردیانم بۆ رۆمانیا بۆ خوێندن.

کاوە ئەمین -ئەوە دروست ساڵی ٩٦٢

 

 

 جەلال دەباغ – ساڵی ٩٦٢ ناوم لە ئەڵمانیاش هەبوو، دوایی پێیانگوتم، من  نەمزانی ناوم لەوێش هەیە، ئەگینا ئەڵمانیاکەم هەڵدەبژارد.

کاوە ئەمین – تۆ بەتەنیا چوویت یان خەڵکیتریشتان لەگەڵدابوو؟

جەلال دەباغ - لەوێ کەمنچووم بەتەنیا چووم برادەرێکی قیادی حزب هەبوو بەناوی رەئوفی حاجی قادر کرێکارێکی ئازابوو، کوڕێکی ئازاو جەربەزەو تێکۆشەربوو، ئینگلیزیەکی باشی ئەزانی ئەویش لەوێبوو کە من چووم، پاشان کورێکیتر خدر سەلمان عەبدولعەزیز کە لە لیژنەی ناوچەی بەغداو کرێکارانی بەغدابوو ئەویش هاتبوو لەوێبوو، بووین بەسێ کەس ئەمانخوێند، لەدواییداهاوڕێ رەئوفی حاجی قادر تەواویکرد گەڕایەوە، کوڕێکی زۆررێکوپێک بوو، پێشتر ماوەیەک مەسئولی سلێمانی بوو.

کاوە ئەمین - حزب لقی هەبوو لەدەرەوە؟

جەلال دەباغ - کەچی پارتیەکان إغتیالیانکرد کوشتیان

 كاوە ئەمین - بۆچی؟

جەلال دەباغ - رەئوفی حاجی قادر کرێکارێکی ناسراوبوو لەسەر جادەی پیرەمێرد تێرۆریانکرد

کاوە ئەمین - ساڵی چەند مامۆستا؟

جەلال دەباغ - ساڵی ١٩٦٧

 کاوە ئەمین - بەڵی

جەلال دەباغ –لە رۆژی ٦ی تەمووزی ١٩٦٧دا

 

 

کاوە ئەمین - کەواتە مامۆستا هەرچەندە نەمویست بگەڕێمەوە بەڵام لەنێوان کادیرەکانی پارتی و حزبی شیوعیدا ناکۆکی گەورە هەبووە یەعنی ئەگینا ئەو هەموو خەڵقە بۆچی ئەکوژرا؟

جەلال دەباغ - ناکۆکی وانەبووە بەڵام ئەوانە ئیستیغلالیان ئەکرد، لە دژی ئەو تێکۆشەرانەبوون کە ناویان هەبوو، ئەو کرێکاربوو لە دەربەندیخان

کاوە ئەمین - بەڵێ

جەلال دەباغ - سەرۆکی نەقابە بوو دوایی شیوعییەکی زۆر ئازابوو، ماوەیەک مەسئولی سلێمانی بوو، بمایە ئەبوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبیشیوعی عیڕاق، بۆ فەرعی کوردستانیش بوو بە ئەندام لە لیژنەی لقی کوردستان، لەبەر ئەوە ئەوانە هەندێکیان هەڵخەڵەتابوون، من نامەوێ ناوبەرم، ناو هەیە کادیری پارتیە چنگی بەخوێنی دەیان هاوڕێی ئێمە سوورە، ئێستاش وەک بەرزەکی بانان خۆی بە کوردپەروەر دەزانی ولەگەڵ پارتیدایەو ئیش دەکا، من نامەوێ ئەو برینانە بکولێنمەوەو هەڵبدەمەوە

کاوە ئەمین - بەڵام هەندێ شت هەیە پەیوەندیی بە میژووەوە هەیە مامۆستا

جەلال دەباغ - میژووە بەڵێ، بەڵێ، تەقدیری موقیفی ئێوەئەکەم کە باسی ئەکەن بۆ مێژو، بۆئەوەی حەقیقەتەکان دەرکەون ، بەڕای من ئەگەر ئێمە ئەو وەختە چاومان سووربکردایەوەو لیژنەیەکی إغتیالاتمان دروست بکردایەو دیفاعمان لە خۆمان بکردایە ئەوانیشنەیانئەتوانی وابکەن

 کاوە ئەمین - ئەتانتوانی وا بکەن؟

جەلال دەباغ- ئێمە ئەمانتوانی بەڵام نەمانکرد

کاوە ئەمین - ئەتانتوانی یەعنی خەڵکی واتان هەبوو؟

جەلال دەباغ – بەڵێ، بەڵێ، هەموو وەختیک هەمانبووە بەڵام ئێمە وەکو نەهج ئەوەمان نەکردووە، من شەخسی خۆم بە هەڵەی دەزانم ئەبوایە بمانکردایە

کاوە ئەمین - ئەبووایە بتانکردایە؟

جەلال دەباغ - ئەی چۆن؟بە چەک رەدی چەک ئەدەیتەوە، شەقێکت تێهەڵدەدا دوو شەقی تێهەڵدەدەیتەوە، دارێکت پیادەکێشێچواری پیابکێشە، ئەبێ وابێ، کەرەتێک با بۆ نوکتە بۆتبگێڕمەوە من و شێخ عەلیچووین بۆ ئیشرافی کۆبوونەوەیەکی فەلاحی لە مەنتیقەی قەرەداغ و لەوێ حەمە سەعیدی لالۆ هەبوو زۆر ئازابوو یەکێک لە مەسئولینی ێکخراوی قەرەداغ بوو، لەگەڵ فەلاحەکان کۆبووینەوە ..دە دوانزە فەلاح داوایانکرد کە ئێمە بۆ دەستناکەینەوە؟ بۆ ئەوانەی دوژمنیحزبن نایانکوژین،گوتیان کابرایەک هاتووە معاونی پۆلیسە لە قەرەداغ زۆرئازرمان ئەداولە فەلاحەکان ئەدابابیکوژین،شێخ عەلیقسەیکرد گوتی ئێمە کەس ناکوژین و قەناعەتیان پێ ئەکەین و ئەمانە ، کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات شێخ عەلی بەمنی گوت بڕۆ لەگەڵ ئەو فەلاحانە دانیشە بزانە چۆن عیلاجی مەوزوعەکە ئەکەیت، منیش بەرێگەی حەمە سەعید لالۆ فەلاحەکانم کۆکردەوە گوتم چیتان ئەوێ؟ گوتیان ئەو معاونە بکوژین زۆر دوژمنایەتیمان ئەکاو لەشیوعیەکان ئەداو وائەکاو وائەکا، ئێمەش گوتم باشە ئەگەر تەکلیفتان بکەم بۆ شتێک ئەیکەن؟ گوتیانچی؟ گوتم ٦-٧کەستان بچن موراقەبەی ماڵەکەیان بکەن کەی لەنادی گەڕایەوە بۆ ماڵەوەتەقەیەکی زۆر لە ماڵەکە بکەن  بەڵام بە شەرتێ ئەو نەکوژن بەر ژن و منداڵێش نەکەوێ، ژن و منداڵ دێن بە پیریەوە ئەبێ هەموو سەلامەتبن، گوتیان باشە، هەرباشە گوتیان قەناعەتیان نەکرد، گوتیان هەرباشە، کەمینێکیان بۆ دانا کە کاتێ هاتەوە دەستڕێژیان لێکرد حەوت فەلاح بە تفەنگ ماڵەکەیان داگرت، کەنتۆر، ئاوێنە هەموویان هێنایە خوارەوە، بەس یەک کەس بریندار نەکرا، گوتمان  محاسەبەیان ئەکەین ئەگەر کەسێک بەری بکەوێت، کۆتایی ئەوانیش دزەیانکردبوو رۆیشتبوون کەس نەیزانی ئەوان بوون، بۆ سبەینێ لەیانەی فەرمانبەرانی قەرەداخەوە نامەیەکمان بۆ هات گوتیان معاون محاوەلەی إغتیالیانکردوەو گوتوویەتی من ئەم هەموو دوژمنایەتیەم کردووەبەرانبەر حزبی شیوعی بەڵام لەگوڵ کاڵتریان پێ نەگوتووم هیچیان نەکردووە بەس یەک جوێنم بە سەرۆکەکەی پارتی دا محاوەلەیان کرد بمکوژن..!

 کاوە ئەمین - وایانزانیوە.

جەلال  دەباغ - لەبەر ئەوە ..پیاو حەقبڵێ لەوەختی پێویستا هەر حزبێک پێویستە دیفاع لەخۆی بکات بەچەک لێتدەدا بەچەک لێیبدە ئەگەر وانەبێ نابێ ، پارتی لەو ناحیەوە شتی ئەکرد بەڵام بەداخەوە بەرانبەر بە شیوعیەکان ئەوە هەڵەیەکی گەورەبوو زەربەیەک بوو لە حەرەکەی وەتەنی درا

کاوە ئەمین - مامۆستا باشە با بگەڕێینەوە بۆ چوونەکەی تۆ بۆ رۆمانیا لەوێ تۆ لە رادیۆیەک ئیش دەکەیت لە جێگەی دکتۆرعێزەدین مستەفا ڕەسول کە ئەویش لەوێ هەرکادیری حزبی شیوعی بوو، حەزدەکەم کەمێک بەوردی باسی ئەم رادیۆیەمان  بۆ بکەیت ئەمە ڕایۆی کێبوو؟ کێی لە پشتەوەبوو؟ هەندێک ئەڵین کە ئەمە  بۆ وشیارکردنەوەی خەڵکی عێڕاق و کوردستان و ئەمانەبوو، ئینجا بەلاکەیتریشیا خەلک ئەڵێ بەڕاستی ئەمە لە ژێر کۆنترۆڵی راستەوخۆی "کەیجیبی" دا بووە، شتی وا هەیە؟ چۆنە؟

جەلال دەباغ - شتی وا نیە بە حەقیقەت من لە مەوزوعەکەدام و ئاگام لێیە، ئێمە لە کودەتای شوباتی ٦٣داهێرشێکی زۆر برایە سەر حزب ئیزاعەمان نەبوو لە دەرەوە، برادەرانی حزبی تودە پەیکی ئێرانیان هەبوو ..یانی دەنگی ئێران کەلە وێ  لە بوڵگاریا ئەوانیش ئەیانگوت لە ئەڵمانیایەبۆ ڕێ ونکردن لە رژێمی شا، ئەو وەختەئیشیان ئەکرد، ئەوەی کە مەسئول بوو موزیعبوو نووسەربوو، هی رەئیسی عەلی گەلاوێژبوو، لەگەڵ حەسەن قزڵجی ئەدیب، مامۆستا حەسەن قزڵجی وتاری ئەنووسی و، بەناوی دەنگی گەلی عیڕاقەوە بڵاوی ئەکردەوە بە عەرەبی لە پەیکی ئێرانداو دەورێکی زۆر باشی دی،لە پاشدا ئێمە کە، من لەدەرەوەبووم وەختی ٦٣ برادەران گوتیان ئێمە نیازمان وایە  ئیزاعەیەک بکەینەوە، ئیزاعەیەکیان کردەوە دکتۆر عێزەدینیان کرد بە موزیع ونووسەر لەوێ لەگەڵ کمەڵێک برادەریتر، لە پاشدا عێزەدین نێردرا بۆ مۆسکۆ بۆ تەواوکردنی دکتۆرا هاوڕێیەکمانهەبوو ئەندامی مەکتەبی سیاسیبوو بە ناوی ثابت حەبیب ئەلعاني  لە دەرەوەبوو هات بۆ رۆمانیاو داوایکرد من ببینێ، منی بینێ گوتی تۆ کەی خوێندنەکەت تەواو دەکەی ؟ گوتم حەفتەیەک دەرۆژیتر، من ئیشەکەشم تەقدیم کردووە لەسەر مەسەلەی کورد لە عێراقدا وطبع کراوە بە رۆمانی و بە عەرەبی لە مەکتەبەکاندا هەیەو من حەفتەیەک دەرۆژیتر تەواودەبم.. گوتی باشە حزب ئیشێکی پێتە، ئێمە لەگەڵ ئەو خدر سەلمان عەبدولعەزیزە داوامانکردبوو کە  دوای خوێندنەکە بگەڕێینەوە بۆ ناوەوە بەنهێنی، ئەو گوتی دێم بۆ لاتان و قسەئەکەین، وەڵاهات دوای دەرۆژەکە، من ئیتر عوتڵەبووم، گوتی کاکە مەقالێکمان بۆ بنووسە بە عینوانی دیموکراسی گوتم بۆچی؟ گوتی وەڵا پێویستمانە، تومەز ئەیانەوێ بزانن من دەستی نووسینم چۆنە، وتارێم نووسی لەسەر دیموکراسی پێنچ شەش پەڕەدامێ و بردی و هاتەوە گوتی کاکە تۆمان ئەوێ بۆ ئیشێک،حزب بڕیاری داوە تۆ بچیت بۆ ئیزاعەی دەنگی گەلی عێڕاقی لە سۆفیا ببیت بە موزیع و بە نووسەرو بەرپرسی بەشی کوردی لەوێ، گوتم باشە، من دەمزانی کە دکتۆر عێزەدینی برادەرم لەوێیە دەنگیم دەناسی، گوتم ئەی دکتۆر؟ گوتی ئەو رۆیشتووە بۆ مۆسکۆ،بۆ دە دوانزە رۆژ بەرنامەی تۆمارکردوە  هەتا تۆ ئەگەیت و بچیت لە جێگەی ئەو ئیش بکەیت، بیتاقەی تەیارەیان بۆ کڕیم بۆ سۆفیاو چوومە سۆفیاو لەوێ چوومە ڕادیۆکە.

کاوە ئەمین- مامۆستا ئەو رادیۆیە کێ پشتیوانی دەکرد یەعنی کێ لە پشتیەوبوو؟ وەکوو وڵات کێ دەعمی ئەکرد؟

جەلال دەباغ –لە پشتی رادیۆکەوەحزبی شیوعی بوڵغاریاو، وڵاتی بوڵغاریا ئەو بەرنامانەمانتەسجیل دەکرد دەیاننارد بۆ ئیزاعە عالەمیەکەی بوڵگاریا وە لەوێوە پەخش دەکرا لە هەموو دنیادا دەبیسترا بەتایبەتی لە شرق الأوسط و لەم وڵاتانە.

کاوە ئەمین - رادیۆیەکی خەبەری بوو یاخود بۆ رۆشنکردنەوەو رادیۆیەکی ئایدیۆلۆجی بوو؟ چی بوو؟

جەلال دەباغ - نەخیر هەمووی بوو، خەبەری بوو ئایدیۆلۆجی بوو.. بۆ إحتیجاج بوو، مەسئولی رادیۆکە برادەرێک بوو لەدواییدا بووە پێشمەرگە لە کوردستان لەوێ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەناوی مەهدی عەبدولکەریم ژنەکەشی جیهان مەعروف جیاووک کچی معروف جیاوک کە کتێبەکەی هەیە بارزان المظلومە،کەمن هاتمە ئەوێ برادەری موزیعی عەرەبی دەنگێکی باشیهەبوو کوردێک بوو باوکی پۆلیسبوو لە بەغداو لە کوردستان نەژیابوون کوردیی نەئەزانی هەر بەعەرەبیئەینووسی و ئەیخوێندەوە  باشترین موزیعی ئیزاعەکە بوو بە ئیشرافی هەندێ برادەربوون خەلقیتریشمان بۆ هێنا، رۆژانە  لەپێشدا کەم بوو نیوسەعات لە دواییدا کردمان بە سەعاتێک و نیو، ئەویتری عەرەبی عەربیەکە لە کوردیەکە زیاتربوو ئێمەش ئەماننووسی من دەمنوسی بۆ عەرەبی و بۆ کوردی و بڵاومان ئەکردەوە  بەڵام من لە کوردیەکەیدا موزیعبووم

کاوە ئەمین - ماوەی چەند ساڵ مایتەوە؟

جەلال دەباغ – لە ساڵی٩٦٤ەوە تا ساڵی ٩٦٧

کاوە ئەمین - کوردی و عەرەبیەکەی هەر هەمان ناوەرۆکبوو یاخود جیابوون؟

جەلال دەباغ – نەخیر، بەپێی پێویست جیابوو، وەنووسەری گەورە لەناویدا ئەیاننووسی، نووسەرەکانیش ئەوانەی بۆیان ئەنووسین هاوڕێ قادر دیلان لە پراگەوە بۆی دەنووسین وە خەڵقیتر لەناو عیڕاقەوە زۆر بۆیان ئەنوسین بۆیان دەناردین تەنانەت لەبەندیخانەکان دەبیسترا، لەوێوە وتاریان بۆ ئەناردین ئێمە بە عەرەبی و بە کوردی بەپێیتوانا هەموو رۆژێک کۆئەبووینەوە بڕیارمان ئەدا بۆ سبەینێ بەرنامەی کوردی و عەرەبی چیبێت بۆی ئامادە بکەین و بڵاوی بکەینەوە كاوە ئەمین - مامۆستا قادردیلان ئەندامی حزبی شیوعی بوو مامۆستا 

جەلال دەباغ – بەڵێ، بەڵێ، تاکۆتایی ئەندامی حزبی شیوعی بوو، ئەندامێکی باشبوو، زۆر شتی بۆ دەنووسین، دوایی سیگناڵی رادیۆکەمان کرد بە سروودی دەمی ڕاپەڕینە دەمی ڕاپەرین لە سروودە کۆنەکەی کورد بەڵام بە دەنگی قادر دیلان و مۆسیقاو ئاوازی قادر دیلان  بەنۆتی تازە تۆماری کردبوو بۆی ناردین کردمان بە سیگناڵی رادیۆکە 

کاوە ئەمین - ئەی لەگەڵ پەیکی ئێراندا ئێوە کۆبوونەوەتان هەبوو؟ ئاگاتان لە یەکتربوو؟

جەلال دەباغ - ئێمە لەیەک شوێن بووین، ببووین بە برادەر. دوایی کەریمیحیسامی یادی بەخێر، ئەندامی مەکتەی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران بوو هاتە ئەوێ عەلی گەلاوێژ کەمن لەوێبووم ئەو ڕۆێشتبوو.بەرپرسی حزبەکەیان تودەیی بوو، ئەندامی قیادەبوو، لەوێ لەیەک شوێن بووین ئێمە

کاوە ئەمین - یەکترتان ئەبینی؟ مەبەستم پەیوەندی و

جەلال دەباغ - بۆ من مەسموحبوو ئەوان ببینم هەندێ جاریش کە برادەرێک دەهات مەسەلەن هاوڕێ عەزیزمحەمەد لەگەڵهاوڕێ عومەری مامە شێخە هاتن، هەموویانمان دی و بەیەکەوە کۆبووینەوەو حەسەنی قزڵجی دەعوەتیکردین و ئێمەش ئەوانمان دەعوەتکرد.  وەکووتر هەموو حەفتەیەک لەگەڵ کاک حەسەن یەکترمان ئەدیلەگەڵ کاک کەریمی حیسامی

کاوە ئەمین - کاک کەریم لەوێ ئیشی ئەکرد؟ یەعنی ئەویش وەک بیژەرو

جەلال دەباغ - وەک بێژەرو نووسەرلەدوایدا هێنایان 

کاوە ئەمین - ئەو لە حزبی دیموکراتبوو رادیۆکەش سەربە حزبی تودەبوو

جەلال دەباغ - ئاخر وەختی خۆی حزبی دیموکرات لەگەڵ حزبی تودەدا زۆر دۆستبوون وە بە قسەی هەندێکیان حزبی تودە حزبی دیموکراتی دروستکردبوو وەخیلاف لەسەرئەوەبوو سکرتێری ئەو دەمی حزبی تودە، ئێمە لەدواییدا دوای ئەوەی لەئێران دوای بە ناو شۆڕشی ئیسلامی لە تاران دیمان نورالدین کیا نوری بوو، نورالدین کیا نوریکە باسی قاسملۆت دەکرد شێت دەبوو، هاوڕێ کەریم موناقەشەیکرد ئێمە سێ کەسبووین وەفدی حزب دیمانن: هاوڕێ کەریم و عادل حەبەو من ئەوانیش نورالدین کیا نوری بوو حەمید سەفەری بوو کەمەسئولی رادیۆکەشبوو.

کاوە ئەمین -بۆچی بە ناوی دکتۆر قاسملوهەڵئەچوو؟

جەلال دەباغ -ئەیگوت ئەوانە فەرعی ئێمەن ئە بێ بێنەوە ژێر رکێفی ئێمە!  هاوڕێ کەریم توڕەبوو گوتی ئێوە وازلەو بەزمە ناهێنن؟ ئەوان حزبێکی دیموکراتن ئێوە دەعمیان بکەن وهاوکاریان لەگەڵدا بکەن ، دوایی پێی گوت ئێوە خۆتان ئەتوانن فەرعی حزبی تودە لەشارەکانی ئێران لە کوردستان دابنێن خەڵکێکی زۆر دێن لەگەڵتاندا ، گوتی ئەوە فڵان کەس لەگەڵمان دانیشتبوو بیست ساڵ لە سجندا بووە، غەنی بلوریان لە پێشدا تودەبوو ئەویش ٢٠ ساڵ لە سجن بووە ئەوانەیتر هەموو ئەمانەئەتواننفەرعبکەنەوە هەموو خەڵک لە کرماشان و لە ناوچەکان دەیانناسن، چیتان لەوەداوە بلێن حزبی دیموکرات ئەبێ لقی ئێمەبێت؟

کاوە ئەمین - کەواتە حزبی شیوعی لەگەڵ ئەوە نەبوو کە ئەو سیاسەتە بەکاربێنن؟ جەلال دەباغ –نەخێر، هاوڕێ کەریم توڕەبوو گوتی ئێوەحزبی خۆتان لق دانێن فەرع بکەنەوەو چتانداوە لەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران؟دەعمیان بکەن، قاسملۆ بێ یا هەر کەسبێ

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەو ڕادیۆیەی پەیکیئێران بە کوردی و فارسیبوو؟ یەعنیبەشی کوردیهەبوو؟

 جەلال دەباغ – بەڵێ، بەڵێ بەشی کوردی هەبوو مامۆستا حەسەن قزڵجی بەرپرسی بوو.

کاوە ئەمین - مامۆستا رادیۆکان بەیەکەوە داخران؟ یان

جەلال دەباغ - نەخیر ئەوان مانەوە، ئێمە لە سالێ ١٩٦٧دا، وردەوردە ئێمە خۆمان دامانخست لەدوای ئەوەیکە من تەکلیفکرام کە بە نهێنی بڕۆمەوە بۆ عێڕاق، محەمەد کەریم فەتحوڵا کە کادیرێکی پارتی بوو لەگەڵ دکتۆر فارس ڕەحیم و ئەوان هاتبوون ببن بە شێوعی، محەمەد کەریم فەتحوڵا نووسەرێکی ناسراوبوو، مارکسییەکی شارەزابوو ئەو هات لە جێگەی من فەترەیەکی کەم مایەوە هەتا داخرا.

کاوە ئەمین - مامۆستا ئەو کاتە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردلە ئەوروپا دروست کرابوو، ئێوە ئاگاتان لە چالاکی و شتەکانی ئەوان هەبوو؟

جەلال دەباغ - بەڵێ بڵاویشمان ئەکردنەوە. ئێمە ، قادر دیلان لەگەڵیانبوو، خەڵکیترمان هەبوون لە قیادەیانبوون، دکتۆر فازیلی برام لەگەڵیان بوو ئەوسا لە یوغۆسلاڤیا دەیخوێند، کەسانیترمان هەبوو، کۆمەڵێ کادیر لەناو کۆمەڵەی خوێندکاراندا لەبەرئەوە شتەکانیانمان بڵاو ئەکردەوە دەعمیانمان ئەکردن. چالاکی  باشتیان هەبوو بۆ مەسەلەی کورد

کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا هەواڵەکانی شۆڕشی ئەیلولتان باس ئەکرد؟

 جەلال دەباغ - هەموویمان باس ئەکرد کە رووی بدایە شەڕەکان، بەڵگەنامەکان ، دوایی برادەرانی ئێمە دەورێکی باشیان دی بۆ دیعایە بۆ شۆڕش لە هەر بۆنەیەکدا  قسەیان بکردایەو خوتبەیان بدایە یان وتاریان بنووسیایە لەدەرەوەو ناوەوە، ئێمە بڵاومان ئەکردنەوە. ئەو نووسەرانەی کە زۆر بە توانابوون عەزیز ئەلحاج کە بەداخەوە دوایی ئینشیقاقیکردو لە حزب جیابۆوە، ئەو وەختە ئەهات جاری واهەبوو دائەنیشت، دوو سێ رۆژ لەلامان ئەبوو بە پێنچ شەش سەعات پێنچشەشوتاری چاکی لەسەر مەسەلەی کورد ئەنووسی کە ئەیهۆنیەوەو ئێمەش هەموویمان بەعەرەبی بڵاوئەکردەوەو تەرجومەشمان ئەکردن بۆ کوردیو 

کاوە ئەمین - مامۆستا، عەزیز محەمەدو ئەوان چۆن ئەهاتن؟ لەڕێگەی عێراقەوە یاخود مەبەستم ئەوانە لەدەرەوەبوون؟

 جەلال دەباغ - هاوڕێ عەزیزو هاوڕێ عومەریمامە شێخەلە کوردستانبوون یەکجار هاتنلە٦٤دا هاتنە دەرەوە، هاتن بۆ مۆسکۆ

کاوە ئەمین – مانەوە؟

جەلال دەباغ -کەمێک مانەوە، دوایی هاتن بۆ لای ئێمە بۆ بولغاریا بۆ سۆفیا لەوێ ٢-٣رۆژ مانەوە، ئینجا چوون بۆ پراغ ئیتر لەدواییدا ئەوەبوو کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کرا لە ٦٤ داو هاوڕێ عەزیز محەمەد هەڵبژێردرا بە سکرتێری یەکەمی حیزب،

کاوە ئەمین - زۆرباشە مامۆستا ئێمە لێرەدا کۆتایی بەم ئەڵقەیەی بەرنامەکەمان دێنین و لە ئەلقەی داهاتووداباسی کۆمەڵێ بابەتی گرنگیتری مێژویی ئەکەین کە پەیوەندی بە حزبی شیوعی و ژیانی جەنابتەوە هەیە.

بینەران و بیسەرانی خۆشەویست بەم شێوەیە هاتینە کۆتایی ئەلقەی ئەمجارەمان "پیکەوە پڕۆڤەی ئەلقەی ئەمجارەمان ئەبینین"! و بەخواتان ئەسپێرم.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە