دهۆک بەڕۆژی/ ڕێگای کوردستان
مه‌عسومه ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی رواندزه و دانیشتوانی سۆرانه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: زیاتر له 15ساڵه له‌م بواره كار ده‌كه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌م زۆر كاری جۆراو جۆری ترم كردوه،به‌ڵام له كۆتاجار من و هاوسه‌ره‌كه‌م بریارماندا كۆمپانیایكی کەل پەلی ئاگركوژێنه‌وه دابنێین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی سۆران و ده‌وروبه‌ری.
مه‌عسومه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆشحاڵه وه‌ك كه یه‌كه‌م ئافره‌ت توانیویه‌تی ببێته خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای پێدایسەیەکانی ئاگر كوژێنه‌وه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران بەلای زۆر كه‌سه نامۆیه كه ئافره‌تێك بتوانێت ئه‌م كاره سه‌خته بكات،به‌ڵێ كارێكی زۆر سه‌خته، به‌ڵام خۆشحاڵم كه ده‌توانم شانبه‌شانی پیاوان ئیش بكه‌م،ده‌بێت ئافره‌ت رۆڵی خۆی بگێرێت و كار بۆ ئامانجه‌كانی بكات جا له هه‌ر بوارێك كه حه‌زی لێیه.
وتیشی: له كۆمپانیای ئاگركوژێنه‌وه من خۆم به‌رێوه‌به‌رم و هه‌موو كاره‌كان ئه‌توانم به‌رێوه ببه‌م و تیمێكی زۆر باشم له‌گه‌ڵه.رۆژانه ده‌بینین له رووداوه‌كان ئاگر كه‌وتنه‌وه65%ئه‌م ئاگر كه‌وتنه‌وه كه‌م ته‌رخه‌می خاوه‌نی شوێنه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێك یان شوێنێك یان ماركێتێك ئامێرێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی له لابێت ئه‌توانێت ئاگره‌كه كۆنترۆڵی بكات پێش ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه ته‌شه‌نه بكات وه زیانه‌كانی كه‌متری بكات.
هەر لە درێژەی قسەكانی ئەوەشی راگەیاند: به‌شانازیه‌وه خه‌ڵكی ئیداری سه‌ربه‌خۆیی سۆران 80% ئه‌م ئامێره‌یان دابینكردووه. پێش ئه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی بگاته شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان،،شوێنكه كۆنترۆڵی كراوه ئه‌مه جێگای خۆشحاڵی و شانازییمانە ئه‌م كاره‌ی كه ئێمه ده‌یكه‌ین له‌م كۆمپانیایه كارێكی زۆر سه‌خته بۆ ئافره‌ت به‌ڵام ئێمه هه‌لی كارمان بۆ زۆر كه‌س ده‌سته‌به‌ركردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئافره‌تان نین چونكه كاره‌كه قورسه‌ئافرەتان نایکەن،به‌ڵام به رای من ئافره‌ت ده‌توانێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات بۆ هه‌موو شتێك. پێویسته ئافره‌ت هه‌میشه شوێن ئاره‌زووی خۆیان بكه‌ون،ئافره‌ت ده‌توانێت وه‌ك پیاو كار بكات له كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانی ده‌بێت قوربانی بدات و نه‌ترسێت،چونكه ئافره‌تانی كورد زۆر به‌هێزن و له‌توانایاندایه هه‌موو كارێكی سه‌خت ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ونابێت گوێ بەتانەوتەشەردیدگای خراپی کۆمەڵگەبدەن.
له كۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: زۆر سوپاسی ئێوه‌ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشی بۆ رێگای كوردستان به هیوام به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتووبن بەسەرکردنەوەی من وئافرەتانی خاوەنکاروبەهرەمەند، پاڵپشتیکی گەورەیە کە لەسۆنگەی بڕوابوونتانە بەکاروو توانا و مافەکانی ئافرەتان..