ديدار: سیروان سعید - گەرمیان.


نیڤار حسن علی گەنجێكی تازە هەڵجوو و خاوەن باڵایەكی بەرز و ئارەزوویەكی لە رادە بە دەر بۆ گۆڕەپان و مەیدان یاری بازی بەرزی هەیە , ئەو خەڵكی قەزای ڕزگاریەو تا ئێستە لە ژێر ڕۆشنایی و سەرپەرشتی ڕاهێنەرەكەیدا ڕاهێنان دەكات و خاوەن چەندین ئاستی بەرزەو ژمارەی پێوانەیی لە سەر ئاستی كوردستان بە ناوی ئەوەوەیە , ڕێگای كوردستانیش بە پێویستی زانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا ئەنجام بدات .


پرسیار: چۆن دەستت  بەم یاریە كرد ؟


 وەڵام: سەرەتای دەستپێكردنم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 كە پاڵەوانێتیەك بۆ سەرجەم قوتابخانەكانی گەرمیان كرایەوە لەوێوە حەزوو ئارەزووم بۆ ئەم یارییە دەستی پێ كرد , تا ئێستا بەردەوامم لە هەوڵوو خۆماندوو كردن بۆ گەشتن بە خەونەكەم كە یاری بازی بەرزە


پسیار : لە ئێستادا یاریزانی چ یانەیوكیت ؟


وەڵام : ئێستا من یاریزانێكی سەربەخۆم سەر بە هیچ یانەیەك نیم چونكە ئەمساڵ بارێكی دارایی خراپ باڵی بەسەر هەموو یانەكانی عێراق كێشاوە بەڵام لە ساڵی ڕابردوو یاریزانی یانەی وەرزشی شورتەی عێراقی بووم ئێستاش یاریزانێكی سەربەخۆم .


پرسیار : لە سەر ئاستی كوردستان بەشداری چەن پاڵەوانێتیت كردوە؟ 


وەڵام:  لە دوای پاڵەوانێتی قوتابخانەكان یەكەم بەژداری كردنی من وەكو یاریزانی ئەم یاریە بە فەرمی ئەگەڕێتەوە بۆ پاڵەوانێتی كوردوستان سێ ساڵ لەمەوبەر كە توانیم ئەنجامی باش بەدەست بێنمو لەوێوە تواناكانی خۆمم بۆ دەربكەوێتو بەردەوام بم لە هەوڵدان و هیچ كات كۆڵنەدەم بەشداری زۆرم كردووە لە پاڵەوانێتیەكانی كوردوستان جێگای داخە كە دوو ساڵە هیچ پاڵەوانێتییەكی فەرمی ئەم یارییە لە كوردستان بەڕێوەنەچوە كە وا ئەكات خودی یارییەكە لەناو بچێت لە كوردستان هیوادارم چارەسەر بكرێت و  ماف بەم یارییەش بدرێت و شایەنی باسە كە من لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا هەموو ژمارە پێوانەییەكانی بازی بەرزی كوردوستانم كرد بەناوی خۆمەوەو مۆری منی لەسەرە بە بڕینی بەرزی2.05m لەسەر هەرسێ ئاستە جیا جیاكان ئاستی تازە پێگەشتوانو لاوان و پێشكەوتوان.


پرسیار: ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراقیت ئایە بەشداری چەن پاڵەوانێتی نێو دەوڵەتیت كردوە ؟


وەڵام: بەڵێ من یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم و بەناوی هەڵبژاردەی عراقەوە بەشداریم لە 4 پاڵەوانێتی فەرمی جیهانی و وڵاتەكانی ئاسیاو وڵاتانی عەرەبم كردووە لە پاڵەوانێتی عەرەب بۆ خوار 18ساڵان لە ساڵی 2024 توانیم پلەی سێیەم بەدەست بێنم بە تێپەڕبوون لە بەرزی 2.03m هەروەها ساڵی 2025 بەژداریم لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بۆ تەمەنی خوار 20 ساڵ كردو توانین پلەی سێیەم بە دەست بێنم بە بڕینی 2.00m وە كۆتایان ساڵی 2026ی ئەمساڵ كە بەژداریم لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بۆ خوار تەمەنی 23 ساڵ لە میسڕ كرد توانیم پلەی سێیەم مسۆگەر بكەمەوە بە بڕینی 2.00m.بە گشتی خاوەن سێ مەدالیای برۆنزی جیهانیم .

 

پرسیار: كێ هاوكاری دارایت ئەكات كاتێ ڕێگەیە دوور ئەبڕیت بۆ ڕاهێنانەكانت ؟


وەڵام: لە سەرەتای دەستپێكردنی منەوە تاوەكو دروسبونی ئەم یاریزانە دایكمو باوكم هەموو كات پشتیوانم بوون وە باوكم هەموو كات هاوكاری كردووم لەگەڵم هاتووە بۆ ڕاهێنانەكان ڕێی دوری لەگەڵم بڕیوە بۆ پاڵەوانێتیەكان هەموو كات هاندەرو خاڵی بەهێزی سەركەوتنەكانمە كاتێ باوكم لەناو یاریگە لەگەڵم ئامادەیە پێموایە لەو كاتەدا خاڵێك لە پێش ڕكابەرەكەمەوەم بۆیە لێرەوە سپاسی دایك و باوكی ئازیزم دەكەم كە شەونخونیان لەگەڵ كردووم تاوەكو ئەم كەسەیان پێگەیاند و پەروەردەیان كرد زۆر سپاسی ستافی ڕاهێنەرەكانم دەكەم هەریەك لە كابتن ویسام و كابتن سینان كە خەڵكی ئەنبارن و شەو ڕۆژ بە ئاگاوا یارمەتی من ئەدەن لە پێشكەوتن سپاس بۆ ئێوەش.

 

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا