شێوه‌كار ئیڤان نه‌جمه‌دین: وانه‌ی هونه‌ر بۆ قوتابیان گرنگه بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌و داهێنان له گشت بابه‌ته‌كاندا بكه‌ن
خاتوو (ئیڤان نه‌جمه‌دین ساڵح )، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه خوولیا و ئاره‌زووی هونه‌ری وێنه‌كاشانی هه‌بووه له قوتابخانه به‌شداری سه‌رجه‌م پیشانگاكانی كردووه ئه‌و حه‌زو و ئاره‌زووه وای لێكردوه بچێته‌ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شێوه‌كاری هه‌رله‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به به‌هره‌كانی توانی له ساڵی 2023 بروانامه‌ی ماسته‌ر له هه‌مان بواردا به‌ده‌ست بهێنێت بۆماوه‌ی چوار ساڵ له‌یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر بووه ...له‌ئێستادا مامۆستایه له زانكۆی موسڵ ئێمه‌ش به‌باشمان زانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ریبكه‌ینه‌وه.
هه‌ڤپیڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا شێوه‌كار ئیڤان چۆن خۆی به خوێنه‌رانمان ده‌ناسێنێت ،چۆن ئاوێته‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری بوویت؟
- من شێوه‌ركا (ئیڤان نه‌جم دین ساڵح )، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانم له ساڵی 2019 ، هه‌روه‌ها ماسته‌ر له 2023 به‌ده‌ست هێناوه له هه‌مان بواردا له‌ئێستا مامۆستای هونه‌رم له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر .ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه حه‌زو وئاره‌زووی زۆرم هه‌بوو بۆ وێنه‌كێشان له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنم چالاكانه به‌شداریم له پیشانگاكانی قوتابخانه ده‌كرد،هه‌رئه‌و حه‌زو و ئاره‌زوه‌ش وای لێكردم بڕیاربده‌م دوای ته‌واوكردنی پۆلی 12 بچمه كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی شێوه‌كاری بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌تواناكانم بده‌م له‌وێ زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی فێری ئه‌لف و بای وێنه‌كیشان ببم.
* به‌رێزت زیاتر له‌سه‌ر كامه قوتابخانه‌ی هونه‌ری كارده‌كه‌یت؟
- من له‌سه‌ره‌تای منداڵیم، ئاره‌زووی زۆرم له‌ورده‌كاری وێنه‌كێشان هه‌بوو،وه هه‌ر له سه‌ره‌تایی كۆلێژیش زیاتر له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی ڕیالیزم كاره‌م ده‌كرد، له ئێستاش زۆربه‌ی كاره‌كانم پۆرترێتن به شێوازی ڕیالیزم وێنه‌ده‌كێشم.
*كامه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كارانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تۆ هه‌بووه یاخود سه‌رسامی به كاره‌كاریان؟
- زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاره‌كانیان جوانن وسه‌رنجی منیان راكێشاوم بۆ نموونه له هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌كان( ئێدوارد مانێ و ڤانكوخ ) به تایبه‌تی ، له هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیش (خه‌یری ئاده‌م، ،محه‌مه‌د ئیسماعیل ، عه‌بدولڕه‌حمان میرزا زۆر به‌كاره‌كانیان سه‌رسامم.
*دووخاڵی سه‌ره‌كی له زۆربه‌ی تابلۆكان بوونی هه‌یه (ناڕوونی و جوانی)، بینه‌ر چۆن ده‌توانێت له تابلۆكان بگات بێ ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت؟
- زۆربه‌ی تابلۆكان له ڕوویی ڕه‌نگ و ته‌كنیه‌كان چێژ به بینه‌ر ده‌به‌خشێت له‌لای هه‌ر كه‌سێكیش ڕه‌نگه تێڕوانینی جیاوازی لا دروست بێت مه‌رج نیه كه‌سێك شیكردنه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مك و په‌یامی تابلۆكه بگه‌یه‌نێت . جوانی له‌لایی هه‌ر كه‌سێك به جۆرێكه ناڕوونی به پێی كار وته‌كنیكی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه هه‌نده‌كیان بابه‌ته‌كه دیاره له‌سه‌ر چی كراوه به‌شێكی تریان بینه‌ر ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ڕه‌نگ وشێوازی كاركردن له بابه‌ته‌كه‌حاڵی بێت.
*ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ نیگار كردنی تابلۆكانت به‌كار ده‌هێنیت؟ بۆنموونه به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر؟
- نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كانم پۆرترێتن ده‌ست كاری وێنه‌كه ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له داهاتوودا پێویست بكات به‌كاری ده‌هێنم وه‌كو فۆتۆشۆب كه ئێستادا زۆر ێك له هونه‌رمه‌ندان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
*ره‌نگ ماده‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ر تابلۆیه‌كه چۆن ده‌ڕوانیته كاریگه‌ری ره‌نگه‌كان له تابلۆیه‌كانت؟
- به‌دڵناییه‌وه ڕه‌نگ بۆ تابلۆ زۆر گرنگه هه‌ر بۆیه من زۆر ئاره‌زووی تێكه‌ڵكردنی ڕه‌نگه‌كان ده‌كه‌م له پۆرترێته‌كانمدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخسار و ناخی كه‌سه‌كه ڕه‌نگ بداته‌وه له‌كاره‌كه‌مدا هه‌روه‌ها نه‌رمی و ورده‌كاری تێیدا به‌ڵام به‌كارهێنانی بۆهه‌رتابلۆیه‌ك ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌كار بێت ،له خزمه‌ت ناوه‌ڕۆكی تابلۆیه‌كه‌دا بێت.
*چوار ساڵ مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بوویت، كاریگه‌ری وانه‌ی هونه‌ر بۆقوتابیان چۆن ده‌بینیت ؟
- ڕۆڵی وانه‌ی هونه‌ر له قوتابخانه‌دا زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی قوتابیان ئاشنابن به زۆربه‌ی ته‌كنیكه هونه‌رییه‌كان قوتابیانیش زۆر حه‌زوو ئاره‌زوویان بۆ وانه‌كه هه‌یه.. من بۆ ماوه‌ی ( 4) ساڵ مامۆستای وانه‌ی هونه‌ر بووم ئه‌زموونێكی باشم هه‌یه‌به‌تایبه‌تی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له هه‌رسێ بازنه‌ی خوێندن هه‌وڵم داوه زۆرترین كاری هونه‌ری بكه‌ن، قوتابیان به‌هره‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌كنیكێكدا،هه‌روه‌ها ڕێگایه‌كی گرنگه بۆ بیرۆكه‌و داهێنانیان له گشت بابه‌ته‌كاندا .
*تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان تاچه‌ند سوودیان هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و چالاكییه هونه‌رییه‌كان؟
- له ئێستادا كه سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیایه زیاتر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابه‌ته‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه. بۆ كاری هونه‌ری زۆر گرنگه چونكه بینه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌وه‌ی به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك زۆر كه‌س ده‌توانێت بینه‌ری كاره‌كانت بێت و سه‌رنجی خۆیان بخه‌نه ڕوو.