ئا: توانا حه‌سه‌ن / کەلار 

 "ئاشتی ساڵح: سەرقاڵی وەرگێڕانی رۆمانێکم بە ئامانجی خزمەتکردن و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی کتێبخانەی کوردییە"

ژنێک  لە ساڵی 2019 ەوە دەستی بەکاری وەڕگێران لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی وەرگێردراوە. کە کتێبەکانی پرۆفرۆشترین کتێبن. 

ئاشتی ساڵح، وەڕگێر لە دیمانێکدا تایبەت بە ( ڕێگای کوردستان ) ڕایگەیاند:"لە ئێستادا سەرقاڵم بە وەڕگێرانی رۆمانێکەوە. وە لە بوارەکانی (منداڵان،پەروەردەیی، وێژەیی) کتێبم وەڕگێراوە.

 وتیشی :لەساڵی ٢٠١٩ یەکەم بەرهەمم دەستپێکرد کە ئەویش بەرهەمی کتێبی (پیتە سوورەکە) بوو کەڕۆمانێکی ئینگلیزییە وەرمگێڕا بۆسەر کوردی، تاساڵی ٢٠٢٣ بەچاپم گەیاند. لەدوای ئەوەی کەکتێبەکەم چاپکرد خۆشبەختانە خوێنەرێکی باشی هەبوو، ئەو کەسانەی کە خوێندیانەوە لەشێوازی وەرگێڕانەکەی ڕازیبوون و هەڵبەتە من ئەتوانم بڵێم: تەنها لەوەرگێڕانەکەی، چونکە نوسینەکەی هەر فیدباکێک بدرێت لەسەر ڕۆمانەکە بۆ نووسەرەکە ئەگەڕێتەوە، بەتەنها شتێک بەلای منەوە گرنگ بێ ئەوەیە کە کاتێک کەسێک وەرگێڕانێکی من ئەخوێنێتەوە هەست بکات کەبابەتێکی کوردی دەخوێنێتەوە نەک ئەوەی کە وەرگێڕدرابێت.

هەروەها سەبارت بە پڕفرۆشتنی کتێبەکانی ووتی : هەڵبەتە ئەو کتێبە پڕ فرۆش بوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر وەدڵخۆشییەکی زۆری بۆمن هێنا، هەرچەندە ئەوە تەنها دڵخۆشی بۆمن هێنا وەکو هاندانێک ناتوانم بڵێم: هاندان بوو بۆمن بۆئەوەی بەردەوام بم، چونکە ڕاستی کاتێک بڕیارم دا دەست بکەم بەوەرگێڕان سەرەتا خۆمم ئامادەکرد، چونکە هەمیشە وتوومە من هاندان تەنها هۆکار نییە بۆئەوەی تۆ بەردەوام بیت لەکارێک. ئێمە زۆر نمونەمان هەیەکە هاندان بۆنموونە، پشتگیرییەکی باش ئەکرێن سەپۆرتێکی باش ئەکرێن لەلایەن خوێنەرەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا نوسینێکی باش نییە بەرهەمێکی باش نییە لەهەر ڕوویەکەوەبێ. بۆیە من پێم وایە کاتێک دەست ئەکەی بەکارێک سەرەتا خۆتی بۆ ئامادەبکە ئامادەی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، دواتر پشتگیری خەڵکیش دڵخۆشیت بۆ ئەهێنێت. هەروەها لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیش دوو کتێبی تریشم پڕ فرۆش بوون کەئەوانیش کتێبی ئەتەکێتی منداڵان بوو کەنزیکی ٢٦ هەزار نوسخەی لێ چاپکراوە و فرۆشراوە وەهەروەها کتێبی گەڕان بەدوای خۆشەویستی یاسمین موجاهدا بوو کەئەویش یەکێک بوو لەپڕفرۆشترین کتێبەکان لەپێشانگاکەدا .

+جگە لەو کتێبانەی وەرتگێڕاوەتەسەرزمانی کوردی ئایا هیج ڕۆمانکێت وەرگێڕدراوە؟

-بەڵێ  من تەنها یەک ڕۆمانم وەرگێڕاوە بۆسەر زمانی کوردی وەکو ئەو بەرهەمانەی ئەو کتێبانەی بەچاپم گەیاندووە خۆشبەختانە لەماوەیەکی کورتدا ئەبێ بەدوو ڕۆمان چونکە ئێستا سەرقاڵی ڕۆمانێکی دیکەم کە ڕۆمانی زەنگۆڵەیە لەلایەن سلڤیا پلاتەوە نوسراوە.

+ئایا هیچ بەرهەمێکی تایبەت بەخۆت هەیە ،جگە لە وەرگێڕان ؟

-وەکو خۆم هیچ بەرهەمێکی نوسراوم نییە تایبەت بەخۆم بێ بەزمانی کوردی، بەڵام لەچەند گۆڤارێکی زمانی ئینگلیزیدا چەن کورتە چیرۆکێکم بڵاوکردووەتەوە بەزمانی ئینگلیزی یەکێک لەو چیرۆکانەی کەبڵاومکردبووەوە بەناوی hall of snation بوو لەپۆرتری فیستیڤاڵ کەیەکێکە لەڕۆژنامەکان لەبەڕیتانیا بڵاو ئەکرێتەوە ،ئەو چیرۆکەی لەو ڕۆژنامەیە بڵاو کرایەوە .

+پرۆژەی داهاتوو چییە ؟

-ئەتوانم  بڵێم،  ئەم پڕۆژەیەی کەئێستا کاری لەسەر ئەکەم، وەکو ئاماژەم پێکرد ڕۆمانێکە لەلایەن سلڤیا پلاتەوە نوسراوە، ڕۆمانێکی ئەوتۆبایۆگرافییە کەنوسەر بەشێوەیەکی زۆر  ورد کاری کردووە لەسەر نوسینی ئەو ڕۆمانە  کەژیانی خۆی نوسیوەتەوە، بەشێوەیەکی ئەوتۆبایۆگرافییە  ڕۆمانەکە لەئێستادا سەرقاڵی وەرگێرانی ئەو ڕۆمانەم لەماوەیەکی کورتدا تەواو ئەبێت و بەچاپی ئەگەیەنین.

ئاشتی ساڵح لەدایکبووی ساڵی 1997ەو لەدایک بووی قەزای  کەلارە. بڕوانامەی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان بەدەستهێناوە و پیشەی مامۆستایە و وانەی ئینگلیزی دەڵێتەوە. خاوەنی حەوت بەرهەمی چاپکراوە. لە پەراوێزی کارەکانی سەرقاڵی وێنەکێشانیش دەبێت.

 

No description available.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە