
كرده‌كیبوونه‌وه (actualization)، له چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی مێژووی فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه كه له یۆنانی كۆنه‌وه تا سه‌رده‌می خۆمان درێژده‌بێته‌وه. وشه‌ی كرده‌كیبوونه‌وه، له واتا كوردییه‌كه‌یدا له‌وه‌وه هاتووه كه شتێك هه‌یه ده‌بێته كرده، كردار، دێته‌دی، و له دۆخی ماته‌وزه‌ی ڕووت ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته‌وه بیری هه‌مان دووانه‌ی هێزه‌كی (بیلقوه) و كرده‌كی (بیلفیعل). بۆ نمونه، دنكێك جۆ ده‌توانێت ببێته گوڵه‌جۆیه‌ك.
كۆی جووڵه‌ی ئه‌م جیهانه له كۆنه‌وه بۆ نوێ، جۆرێكه له كرده‌كیبوونه‌وه. بۆ نمونه، چه‌مكه‌كان چیدی له‌ناو كتێبه‌كاندا نامێننه‌وه و هه‌ر سه‌ر به‌وێش نین، به‌ڵكو له ڕه‌وتی جیهان و واقیعدا دێنه‌دی و كرده‌كی ده‌بنه‌وه و ڕوویه‌كی كرداریی خۆیان پیشانده‌ده‌ن. ئه‌م كرده‌كیبوونه‌وه‌یه‌ش له‌ناو كات و شوێندا ڕووده‌دات. مه‌رج و هه‌لومه‌رج دێنه‌ئاراوه. ڕیزێك نێوانگری جێده‌هێڵن و یه‌كسه‌ر ناگه‌نه كۆتا فۆرمی كرده‌كیی خۆیان. هه‌ر كه‌سێك سه‌یرێكی چوارده‌وری خۆی بكات، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی كرده‌كیبوونه‌وه ده‌بینێت.
له فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا، و به‌تایبه‌ت لای هیگڵ، كرده‌كیبوونه‌وه بۆ شتێكی گه‌وره‌تر به‌كاردێت كه "ڕۆح"ـ یان با بڵێین كۆی حه‌قیقه‌تی مێژووه. ئاشكرایه حه‌قیقه‌ت لای هیگڵ، شتێك نیه پێشوه‌خت و به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئاماده‌بێت، به‌ڵكو له پرۆسه‌دا دێته‌دی. بۆ نمونه، له‌ناو مێژوودا و له میانی كۆمه‌ڵێك ناكۆكی دا دێته‌دی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه. بۆیه كرده‌كیبوونه‌وه، له یه‌كێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی خۆیدا، له مانای "ده‌ره‌كیبوونه‌وه" نزیكده‌بێته‌وه. ئه‌و شته‌ی كرده‌كی ده‌بێته‌وه، واته له خۆی هاتووه‌ته‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ڕووتی تێپه‌ڕاندووه. لای ماركسیش، مێژوو هه‌ر كرده‌كیبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه مادی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
دیاره كرده‌كیبوونه‌وه، واتای ڕووت‌وقووتی كار نادات. به‌ڵكو پتر وێنه‌ی ئه‌و جووڵه‌یه له زه‌یندا ده‌كێشێت كه شتێك له خۆی ده‌رده‌چێت و پێ ده‌نێته ناو واقیع. به‌م پێیه، زۆرێك له چالاكییه‌كان و دیارده‌كان كرده‌كی ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و كرداره ساده و ڕووته‌وه هه‌بێت كه له نیگای یه‌كه‌مدا ده‌یبینین. كاتێك شتێك كرده‌كی ده‌بێته‌وه، واته شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ ناو ناكۆكییه‌كانی جیهان و واقیع، و خۆی له دیارده‌كانی تر ده‌خشێنێت.
كرده‌كیبوونه‌وه، ڕه‌هه‌ندێكی تری هه‌یه كه له مانای زه‌رووره‌ت و ناچاریبوون نزیكده‌بێته‌وه. واته ئه‌وه‌ی كرده‌كی ده‌بێته‌وه، به‌ناچارییش ڕووده‌دات. ئه‌مه‌ش دیسان په‌یوه‌ندیی به فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ و ماركسه‌وه هه‌یه. كرده‌كیبوونه‌وه ڕووداوێكی ساده نیه، به‌ڵكو زه‌رووره‌تێك هه‌یه ناتوانێت له جێی خۆی بمێنێته‌وه و ناچار ده‌رده‌په‌ڕێت. ده‌زگاكان له كۆمةڵگادا، جۆرێك زه‌رووره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیین. ده‌زگاكان، كرده‌كیبوونه‌وه و ده‌ره‌كیبوونه‌وه‌ی زۆر شتی مرۆڤن، ئیدی له ویست و فه‌نتازیاوه بیگره تا كۆنترۆڵ و ڕێكخستن و هتد. واته هه‌ر یه‌ك له ده‌زگاكان، كرده‌كیبوونه‌وه‌ی خواستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه لای مرۆڤه‌كان. ئه‌م خواستانه‌ش هه‌ن و ناچاریین و بۆ پێكه‌وه‌نانی كۆمه‌ڵگا پێویستن.
مانایه‌كی تر كرده‌كیبوونه‌وه، كه ئاماژه‌یه‌كی كورتی پێ درا، مادیبوونه‌وه‌یه. مادیبوونه‌وه، واته ماتریاڵیبوونه‌وه، به‌رجه‌سته‌بوون، و جاروباریش كۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه. هه‌ر ئایدیا و بیرۆكه و خه‌یاڵێك، ئه‌گه‌ری مادیبوونه‌وه‌ی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه. واته ده‌توانێت كرده‌كی بێته‌وه، به‌ڵام كتومت له‌و كه،ڵ و قه‌باره و سرووشته‌ی خۆیدا نامێنێت. هه‌ر ئه‌م ناهاوسه‌نگی و گۆڕانه‌ی ناو چه‌مكی كرده‌كیبوونه‌وه‌شه كه چه‌مكه‌كه ده‌كاته چه‌مكێكی تاقیكار، ئه‌زموونی، و زیندوو. هه‌ر شتێك تا كرده‌كی نه‌بێته‌وه، نازانین چه‌نده و چۆنه.
له زه‌ینی خوێنه‌رێكی كورددا، هێشتان چه‌مكه‌كه وێناناكرێت. گه‌ر له ئاستێكیشدا بكرێت، هه‌ر ئه‌و په‌ڕینه‌وه ڕاسته‌وخۆ و بێ نێوانگره‌ی نێوان ماته‌وزه و جووڵه‌وزه‌یه. ئه‌وه‌ی كه شتێك له دۆخی شاراوه‌وه ده‌رده‌چێت به‌ره‌و دۆخی ئاشكرابوون. دیاره ئه‌مه هه‌ڵه نیه، به‌ڵام كۆیه‌تیی چه‌مكه‌كه و وێناكه‌ی ناگه‌یه‌نێت. له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر گۆكردن و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌مكه‌كه خۆی بایه‌خی زۆره، به‌تایبه‌ت كه ئێمه كه‌له‌پوری فه‌لسه‌فییمان لاوازه یاخۆ هه‌ر نیه. له دۆخێكی وادا، پاته‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان به كوردی؛ خۆی خه‌سڵه‌تێكی با سه‌ره‌تاییش بێت، به‌م زه‌ینه ده‌به‌خشێت. ئه‌م خه‌سڵه‌تپێدانه سه‌ره‌تاییه، زه‌ینه‌كه له دۆخی بۆشایی ده‌رده‌هێنێت و ناچاره وێنای نێوان شته‌كان و جیهان بكات. چه‌مكی كرده‌كیبوونه‌وه، ئه‌و ڕه‌هه‌نده دیموكراسییه‌شی تیایه كه شته‌كان به‌سه‌ریه‌كه‌وه نایه‌نه‌دی، به‌ڵكو له‌ناو پرۆسه‌یه‌كدا به‌دیدێن كه دونیای ده‌ره‌وه‌ش به‌شداره تێیدا. هیچ شتێك و دیارده‌یه‌ك، به‌بێ ناكۆكییه‌كانی ده‌ره‌وه كرده‌كی نابێته‌وه و لێره‌شه‌وه چه‌مكه‌كه ڕه‌خنه‌یه له‌و تێڕوانینانه‌ی كه جیهان به‌بێ هه‌ڤدژی و ناكۆكی ده‌خوێننه‌وه و هه‌ر دیارده‌یه‌ك له گۆشه‌گیریی خۆیدا وه‌رده‌گرن. كرده‌كیبوونه‌وه، بۆ خوێنه‌ری ئێمه خۆی پێویستی به كرده‌كیبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌لتورییه.
