
ماڵپەڕی "العربیە"دا ئاماژەی بەوەكردووە، ئازاری مل دەكرێت بگەڕێتەوە بۆ شێوازی خراپی دانیشتنی رۆژانە، ئەمەش زیاتر ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بۆماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر لەبەردەم كۆمپیوتەردا كاردەكەن.
هەروەها ئەو كەسانەی كە رۆژانە بۆماوەیەكی زۆر مۆبایل بەكاردەهێنن، لەگەڵیدا بەشێوەیەكی هەڵە دادەنیشن و مل دەنوشتێننەوە، تووشی هەمان كێشە دەبن.
بۆ رزگاربوون لەم ئازارانەش دەبێت كەشێكی گونجاو و تەندروست بۆ كاركردن سازبكرێت، بەجۆرێك كورسییەكە گونجاوبێت بۆ حەوانەی پشت، هەروەها مێزەكە تایبەتمەندی بەرزكردنەوە و نزمكردنەوەی هەبێت.
هەروەها بۆ مۆبایلە زیرەكەكەش دەبێت چاوەكان نزمبكرێنەوە نەك مل بنوشتێنرێتەوە، بۆئەوەی زیان بە مل نەگات و تووشی ئازار نەبێت.