لە بەرامبەر ڕقێكی بەرفراوان و گەرەنتیی هەنگاوی یاسایی ڕووبەڕووبووەتەوە، لە پشت ئاهەنگێك كە بۆ تەمەنی ١٨ ساڵی ئەنجامی داوە، لە ناوەڕاستی تۆمەتباركردنەكانی بەكارهێنانی كەسانی كورتقامەت وەك بەشێك لە بەرنامە كەیفخۆشەكان.

یاریزانی بارسەلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لامین یامال لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا تەمەنی بوو بە هەژدە ساڵ‌و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگی لەدایكبوونی سازكرد، بە ئامادەبوونی هەندێك لە هاوتیمەكانی لە یانەی كاتالۆنی، لەوانە گافی و ئالیخاندرۆ بالدی، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتیە ناسراوەكان.

دوای ئاهەنگەكە كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی توندیان دژ بەو یاریزانە بڵاوكردەوە گوایە لە ئاهەنگەكەیدا كەسانی كورتەباڵای بۆ گاڵتەو كەیفخۆشی ئامادەبووان بانگهێشتكردووە.

لە بەیاننامەكەدا كە ڕاگەیاندنە وەرزشییەكان باڵاویان كردەوە هاتووە: ڕاشكاوانە بەكارهێنانی كەسانی كورتەباڵا لە ئاهەنگەكەدا شەرمەزار دەكەین، لەبەر ئەوەی كە نوێنەرایەتی پێشێلكردنی كەرامەتی مرۆڤایەتی و جیاكاری دەكات، وا بریارە ئەو كۆمەڵەڵەیە رێكاری یاسایی  بگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەكانی كەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا