براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی ئینیس دی رامۆن، لە پێشاندانی تایبەتی نوێترین فیلمی "F1: The Movie" لە تایمز سکوێری نیویۆرکی ئەمریکا ئامادەبوو.
بەرەبەیانی 17ـی حوزەیرانی 2025 لەسەر فەرشی سووری رێوڕەسمی پێشاندانی فیلمەکە، پیت (61 ساڵ) بە جلێکی رەش و قژێکی کورت، لەگەڵ خۆشەیستەکەی (32 ساڵ) دەرکەوت کە خاوەن کارە و بەم دواییە چەند جارێکی پێکەوە بینراون.
لە فیلمەکەدا، پیت رۆڵی سۆنی هایس دەگێڕێت کە شوفێرێکی بەتوانای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووە، بەهۆی رووداوێکەوە ژیانی وەرزشی کۆتایی دێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، لەگەڵ تیمەکەی دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی فۆرمولا وەن.
پیت لەبارەی فیلمەکەوە دەڵێت: "ئەوە شێتییە کە رێگەیان دا ئێمە بچینە ناو وەرزشەکە. دەزانن، ئێمە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک خۆمان خستە ناو رۆژژمێری پێشبڕکێکان، ناو خودی پێشبڕکێکان. ئێستاش ئێمە لێرەین، تایمز سکوێر، وەکو یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڕەپانەکانی جیهان".
بڕیارە فیلمی "F1: The Movie" لە 27ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت.