قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەی کلینیکی ڤاکسینێکی تازەی شێرپەنجەی پێست ئەنجامێکی زۆر ئومێدبەخشی بەدەستهێنا لە کەمکردنەوەی مەترسی مردن یان دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە لای ئەو کەسانەی بدەست کوشندەترین جۆری شێرپەنجەی پێست دەناڵێنن.
ڤاکسینەکە لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرنا پەرەی پێدراوە، بە شێوەیەک دروستکراوە کە شانبەشانی چارەسەرێکی دیکەی بەرگری بەناوی KEYTRUDA کاردەکات، کە هاوکات یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.