هونەرمەند و نوسەر (حەمە هاشم) سێ كتێبی تازەی سەبارەت بە هونەری شێوەكاری بڵاو دەكاتەوە، یەكێك لەو كتێبانە كتێبی ( مێژووی هونەر .. مێژووی مرۆڤ) كە لە ٦٠٠ لاپەڕە پێك دێت و ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە باسكردن و لێكۆڵینەوەی وورد لە قۆناغە مێژووییەكانی سەرهەڵدانی هونەر لەلایەن مرۆڤەوە لە پێش مێژوو و ، سەردەمی چاخەكۆنەكانی بەردین و بڕۆنز و دواتر قۆناغی سەرهەڵدانی شارستانێتیەكانی مرۆڤایەتی، تا دەگاتە قۆناغی رێنیسانس و رێبازە هونەرییە تایبەتەكان تا هونەری مۆدێرن و پۆست مۆدێرن و میتا مۆدێرن كە تازەترین تێماكانی هونەری جیهانیین.

هەروەها كتێبی (پەیكەرسازی مۆدێرن) بریتیە لە باسكردنی سەرەتای سەرهەڵدانی ئازادی لە پەیكەرسازییدا و بنەماكانی هونەری مۆدێرن لە پەیكەر سازییدا، جیا لەوەی ئەزموونی هەندێك لە هونەرمەندانیشی لە خۆ گرتووە.

كتێبی سێیەم ( هونەری پۆستمۆدێرنیزم) بریتییە لەو بنەما و سەرەتایانەی كە بناغەی پۆستمۆدێرنە لە هونەردا كە ( ئایدیا) وەك چەمكێكی گرنگ و كاریگەر رێگاكان بۆ هونەرمەند دەستنیشان دەكات.

شایانی باسە هونەرمەندی شێوەكار ( حەمە هاشم) بەجیا لەوەی چەندین پیشانگا و ئەزموونی هونەری هەیە، تا ئێستا ( ١٠) كتێبی تایبەتیشی لەسەر هونەری شێوەكاری نووسیوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە