پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، ئەو تیشکانەی لە بۆمبەکانەوە دەردەچن دەکرێت پێکهاتەی خۆراک تێکبدەن و ببنە هۆی تێکچوونی مادەکانی نێوی، بەمەش کاتێک دەخورێت، ئەوا پێکهاتەی DNAـی مرۆڤ تێکدەدەن.
د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە رایگەیاند، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر پێکهاتەی تیشکدەری نێو بۆمبەکان نەکراوە، بەڵام مادە تیشکدەرەکان دەشێت ببنە هۆی شێرپەنجە.
پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە ئەوەش باس دەکات، کاریگەرییە مەترسیدارەکانی جەنگ لەسەر ژینگە و تەندروستی دوای وەستانی زیاتر دەبن، چونکە ئەو کەلوپەل و ئامرازانەی بەکارهێنراون هەر یەکەیان دەیان مادەی مەترسیدار تێکەڵ بە ژینگە، خاک و هەوا دەکەن و لەڕێگەشیانەوە تێکەڵ بە مرۆڤ دەبن.