لێكۆڵینەوەیەك لە ئەمریكا مەترسیی خواردنەوە گازییە دایتەكان و شەربەتەكان دەردەخات و دەركەوت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاد دەكەن، تەنانەت ئەگەر دایتەكانیش بن.

 لێكۆڵینەوەكە لەماوەی 30 ساڵدا كراوە و لە كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمەڵەی خۆراك لە ئەمریكا پێشكێشكرا؛ دەریدەخات، ئەو كەسانەی خواردنەوە دایتەكان و شەربەتەكان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرەی جۆری دوو، 2 ئەوەندە زیاترە لەچاو ئەوانەی خواردنەوە گازییەكان ناخۆنەوە یاخود بە دەگمەن دەیانخۆنەوە.

 هێژینگ ژیا، سەرپەرشتاری لێكۆڵینەوە فراوانەكە كە لە زانكۆی مێنیستۆتای ئەمریكی كراوە و دەڵێت: ''ئەو قسانە هەڵەن كە خواردنەوە گازییە دایتەكان تەندروستن و پێویستە ئەوانیش بەشێوەی سنووردار بخورێنەوە''.

 لە توێژینەوەكانی رابردوودا هەیە كە ساڵانە 330 هەزار كەس بەهۆی خواردنەوە گازییەكان و شەربەتە دەستكردەكانەوە بە نەخۆشیی شەكرە، جەڵتە و بەرزەپەستانی خوێن گیانلەدەستدەدەن.

 لە بەرنامەیەكی دكتۆر ئاراس دا باسی خواردنەوە شەكردارەكان كراوە؛ ئەو لیمۆندۆزییەی لە كوردستان دەكرێتە نێو شەربەتی دەستكرد، چی لە گەدە و ریخۆڵەكان دەكات؟


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا