لە دوبەی وڵاتی ئیماڕات بۆ یەكەمجار پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی بەناوی (جووبی) بەسەركەوتوویی تاقی كرایەوە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2026 بۆ سەرجەم هاووڵاتییان بەردەست بێت و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد ئال مەكتووم شازادەی جێنشینی دوبەی رایگەیاند: بە سەركەوتوویی پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی لە ئاسمانی دوبەی تاقی كرایەوە.
راشیگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی لە دوبەی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بەكاری بێنن.
فڕۆكەكان ناویان لێنراوە (جووبی) و بە وزەی كارەبا كار دەكەن و سیستەمی زیرەك و لووكەیشنی تێدا بەكارهێنراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە وڵاتی ئیماڕات پلانی داڕشتووە تا ساڵی 2030 بە رێژەی 25%ی گواستنەوە لە وڵاتەكەی بكاتە ئاسمانی.