هاندەرانی تۆپی پێ لە وڵاتی هۆنگ كۆنگ مۆزەخانەیەكیان دروستكرد كە تایبەتە بە چەندین وێنەی تایبەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسڕی سعودیە.
ئەمە یەكەمینجارە كە لە وڵاتێكی دەرەوەی پۆرتوگال مۆزەخانە یان پێشانگایەكی لەو جۆرە بۆ ئەو ئەستێرەیە دروستبكرێت و چەندین هاندەریش بەشدارییان كرد لەپێناو وێنە گرتن لە مۆزەخانەكەدا.
تۆماس فرۆس نوێنەری نوسینگەی خێزانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند، مۆزەخانەكە 12 هەزار پیی چوارگۆشەیە و پەیامێكی بەهێزە بۆ هەمووان تا بەدوای خەونەكانیاندا بگەڕێن.
دەشڵێت، ئەم مۆزەخانەیە بۆ ماوەی یەك ساڵ بەردەوام دەبێت پێش ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بگوازرێتەوە بۆ وڵاتی چین، جگە لەوەش رۆناڵدۆ لە ماوەیەكی نزیكدا خۆی ئامادەدەبێت بۆ پێشوازی كردن لە خەڵك.