بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی " lebanon24" پسپۆران ئاماژەیان بە دیارترین زیانەكانی جوینی بنێشتیان كردووە، بەم شێوەیە:
١. دروستبوونی كێشەی چەناگە و جومگەكان، بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی ماندوێتی یان تێكچوونی ماسولكەكانی چەناگە.
٢. لە كاتی جوینی بنێشتدا، كەسەكە بەبێ ئاگاداری هەوا قووت دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسان، یان دەبێتە هۆی دڵەكزێ یان تێكچوونی گەدە.
٣. كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەكان دروست دەكات و دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان.
٤. ئالوودەبوون، هەندێك كەس بە بەردەوامی ئالوودەی بنێشت دەبن، ئەمەش كاریگەری لەسەر دەركەوتنی كۆمەڵایەتییان دەبێت و بە جۆرێك كە بە شێوەیەكی دەمارگیر یان نیگەران دەردەكەون.