فیلمی "Mickey 17" لە دەرهێنانی بۆنگ جۆن، بە ئامادەبوونی ستافی فیلمەکە، لە دەرەوەی پێشبڕکێی 75ـەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندرا.
لەم بەرهەمەدا رۆبێرت پاتنسن، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لەگەڵ دەرهێنەری فیلم، بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕین.
بڕیارە فیلمەکە لە 7ـی ئاداری 2025 لە سینەماکای بەریتانیا و ئێرلەندا پێشانبدرێت و لە هەمان رۆژدا لە ئەمریکا پێشاندەدرێت.
فیلمەکە لە جۆری بەرهەمەکانی خەیاڵی زانستییە، تێیدا باس لە گەشتێکی ترسناک دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی هەسارەیەکی بەستوو.
رووداوە هونەرییەکە بە پێشاندانی فیلمی "Das Licht" لە دەرهێنانی تۆم تیکوێر، دەرهێنەری ئەڵمانی دەستیپێکرد، چیرۆکەکەی گرێدراوی مژاری کۆچبەرییە لە ئەڵمانیا، باس لە ژنە پەنابەرێکی سووریایی دەکات لە ئەڵمانیا کە کار بۆ خێزانێکی ئەڵمانی دەکات و ئەو خێزانە لە هەڵوەشانەوە رزگار دەکات.