دكتۆر جۆزێف سەلحاب لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە سۆشیال میدیا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، یەكەم نیشانە ئازاری بەشی سەرەوەی لای ڕاستی گەدەیە، ئەمەش پێویستی بە پشكنینی خێرا هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ئازارەكە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە دەكرێت بەهۆی هەوكردنی جگەرەوە بێت كە لە ئەنجامی هەوكردنی ڤایرۆسییەوە دروست دەبێت، یان تەنانەت ژەهراویبوونیش، ئازار لەم ناوچەیەدا دەتوانێت لە ئەنجامی بەردی زراویش بێت، بۆیە پێویستە پشكنینی پزیشكی بكرێت.

نیشانەی دووەم، بریتییە لە سكچوون و ڕشانەوە، كە زۆرجار ئەو نیشانانەن كە خەڵك پشتگوێی دەخەن یان بە هەڵە بە ژەهراویبوونی خۆراك یان شتێكی دیكە دەزانن.

سێیەم نیشانە هەڵئاوسانە، كاتێك جگەر بە باشی كارناكات جەستە دەست دەكات بە هەڵئاوسان بەتایبەت لە بەشی سك و قاچ.

بە گوتەی ئەو پزیشكە چوارەم نیشانە زەردبوونەوەی پێست و چاوەكانە، ئەمەش نیشانەیەكی زۆر دیارە بۆ نەخۆشییەكە، كە پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا