کەسانێکی زۆر بەهۆی خراپی کوالێتی خەوەوە دەناڵێنن، بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕێکی بواری خەو ئاشكرای دەکات، خواردنەوەی کوپێکی شیر یارمەتیدەر دەبێت خەوتنێکی باشتر.

داریا لێبێدێڤا، پسپۆڕی خەو دەڵێت، "شیری گەرم ئارامکەرەوەیە بۆ جەستەی مرۆڤ بەڵام ئەو ڕاستییەش هەیە کە لەوانەیە هەموو کەسێک ناتوانێت بیخواتەوە، چونکە لەوانەیە ئەوانەی ئازاری گەدەیان هەیە نەتوانن بەرگەی بگرن، بەڵام شیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی کوالێتی خەو.''

پسپۆڕەکە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست سەختی خەوتنەوە دەناڵێنن، کوپێک شیری گەرم بخۆنەوە، چونکە دەتوانێت یارمەتییان بدات بە ئاسانی خەویان لێ بکەوێت، تەنانەت لە جیاتی شیر دەتوانرێت هەر جۆرە چایەکی گیایی پێش خەوتن بخورێتەوە.

هەمان پسپۆر دەشڵێت، بۆ ئەوەی خەوێکی خۆش بکەیت، پێویستە ژەمێکی خواردنی سووک لە ئێوارەدا بخورێت، شیرینی کەمتر بخورێت، هاوکات لە خۆراکی چەور بەدوور بیت، ئەمانە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر شێوازی خەو دروست دەکات.

 

  


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا