بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە، دوێنێ سێ شەممە رێكەوتی 22/4/2025 فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و بەشی تەندروستی و ژینگە لە كۆلێژی زانستی زانكۆی سەلاحەدین پێشانگایەكی تایبەتی هونەری ژینگەیی بۆ بەرێز هونەرمەند ڕەزوان قادر ڕەحمان سەرۆكی ڕێكخراوی شاوەر بۆ هۆشیاری ژینگەیی لە هۆڵی میدیای شاری هەولێركردەوە، لە میانەی پیشانگایەكەدا هونەرمەندی ناوبراو چەندین تابلۆی ناوازەی نمایش كردبوو كە بووە جێگای رەزامەندی ئامادەبووان.