گێلاس جگە لە تامە خۆشەکەی، چەندین سوودی تەندروستی هەیە کە وادەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ئاماژەی پێکراوە، گێلاس ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە، وەکو ئەنتۆسیانین و کاتێچین، کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکانی جەستە دەدات و هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەشدارە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
گێلاس میلاتۆنینی سروشتی تێدایە کە هۆرمۆنێکە سوڕی خەوتن ڕێکدەخات، بۆیە خواردنی گێلاس دەبێتە هۆی باشترکردنی خەو و بەرەنگاربوونەوەی کەمخەوی.
ئەو ڕیشاڵ و پۆتاسیۆمەی لە گێلاسدا هەیە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەندروستی بۆرییەکانی خوێن دەدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
گێلاس وەک دژە هەوکردنی سروشتی بەکاردێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان دەدات دوای وەرزشکردن و کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان.
ڕیشاڵی خۆراکی ناو گێلاس یارمەتی بەرەوپێشبردنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات و پشتگیری تەندروستی گشتی هەرس دەکات هەروەها گێلاس ڤیتامین سی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و هەوکردن دەبێتەوە.