لە ئابی 1980، فڕۆكەی 163ی هێڵی ئاسمانی سعودیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ڕیازەوە، بەرەو شاری جددە بەڕێكەوت، فڕۆكەكە 287 سەرنشین و 14 ئەندامی تیمی فڕۆكەوانی هەڵگرتبوو.

چەند خولەكێك لەسەرەتای گەشتەكەدا، زەنگی ئاگاداركەوتنەوە لە كابینەی فڕۆكەوانەكەدا لێدراو، سەرنشینەكان بینیان ئاگر لە خوارەوەی فڕۆكەكە كەوتۆتەوەو، دووكەڵیش هێواش هێواش بڵاوبۆوە.

فڕۆكەوانەكە بە هێمنی بڕیاریدا دەستبەجێ بگەڕێتەوە بۆ ڕیاز، نیشتنەوەكە بە وردی ئەنجامدرا، وەك ئەوەی ڕاهێنانێكی ڕۆتینی ئەنجام بدرێت، لە تاوەری كۆنترۆڵەوە، وا دیار بوو هەموو شتێك لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە، بەڵام ئەوەی كەس بیری لێ‌ نەدەكردەوە روویدا.

ئاگركوژێنەوە و تیمەكانی فریاگوزاری لەسەر زەوی چاوەڕێیان دەكرد، پێیانوابوو تیمەكە دەتوانن سەرنشینەكان رزگاربكەن، بەڵام هەرگیز ئەوە ڕووینەداو لە چەند خولەكێك دووكەڵی ژەهراوی بە خێرایی ناوەوەی فڕۆكەكەی پڕكرد.

سەرنشینەكان بە زەحمەت هەناسەیان دەداو گڵۆپەكان یەك دوای یەك كوژانەوە، كاتێك دواجار دەرگاكان كرانەوە، بێ‌ دەنگی باڵای بەسەریاندا كێشابوو، 301 كەس لە كارەساتەكەدا گیانیان لەدەستدا بەهۆی شكستهێنانی تیمەكانی رزگاری لە زووكردنەوەی دەرگای فڕۆكەكە.

ئەم ڕووداوە ترسناكە ستانداردەكانی سەلامەتی فڕۆكەوانی هەڵوەشاندەوە و سەلماندی كە نیشتنەوەیەكی سەلامەت یەكسان نییە بە مانەوە، ئەگەر دەستبەجێ لە فڕۆكەكە نەچیتە خوارەوە، ئەم رووداوە بوو بە تاكە فڕۆكە لە مێژوودا كە بە سەلامەتی بنیشێتەوە، بەڵام كەس ڕزگاری نەبێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا