رۆژی 12ی مانگی (ئەیلول/9) کۆنگرەی ئەپڵ بەرێوەدەچێت و ئامێرە نوێیەکانی ئایفۆن 15 نمایش دەکرێت تا ئێستا پێشبینی نرخی ئەو ئامێرە نەکراوە و تەنها ئەوە نەبێت کە جیاوازی نرخی ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پرۆ ماکس 100 دۆلار دەبێت و کەیبڵی بارگاویکردنەوەکەی دەگۆڕێت و خاوەنی کامێرایەکی 48 مێگاپێكسڵ دەبێت.

رۆژنامەی تێلەگرافی بریتانی بڵاویکردەوە، تەنها سێ رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچونی کۆنگرەی کۆمپانیای ئەپڵی تایبەت بە پیشەسازی تەکنەلۆژی و لەو کۆنگرەیە چەند بەرهەمێکی نوێی کۆمپانیاکە نمایش دەکرێت و وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکرێت.

ئەوەی چاوەڕێدەکرێت لە کۆنگرەی ئەپڵ نمایش بکرێت ئامێرە نوێیەکانی ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پڕۆیە، بڕیارە کۆنگرەکە لە هۆڵی ستیڤ جۆبس لە پارکی کۆمپانیای ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکی بەڕێوەبچێت.

پێشبینی دەکرێت ئایفۆن 15ی نوێ تایبەتمەندی یەکجار نوێی بەراورد بە نەوەکانی پێشوی ئایفۆن پێوەبەدی نەکرێت، بەڵام بێگومان هەرسێ جۆرە چاوەڕوانکراوەکەی ئایفۆن نوێکاری جیاواز لە ئایفۆن 14ی تێدا دەبێت.

ئایفۆن 15 خاوەنی مایکرۆچیپی پەرەپێدراوی "ئەی 17 باینۆیک " دەبێت، پێشبینیدەکرێت ئەو مایکرۆچیپە بە تەکنیکی سێ نانۆمەتری پەرەپێدراو و لەلایەن کۆمپانیای "تی ئێس ئێم سی"ی تایوانی دروستکرابێت، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر زیادکردنی تەمەنی پاتری ئایفۆنەکە.

 سەرجەم شاشەکانی ئایفۆنی نوێ خاوەنی شاشەی "دورگەی داینامێکی" دەبن، واتە لەدەوروبەری کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە شاشەیەکی تایبەت بە ئاگادارکردنەوەکان بونی دەبێت.

لە بارەی کامێرەکانەوە پێشبینی دەکرێت ئایفۆن 15 خاوەنی کامێرایەکی بەهێزی 48 مێگاپێكسڵ بێت و جگە لەوەش ئایفۆن 15 پڕۆ خاوەنی تایبەتمەندی و وردەکاری زیاتر دەبێت.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، دوگمەی بێدەنگکردنی لای تەنیشتی ئایفۆن 15 پەرەی پێدەدرێت و بۆ کاری زیاتریش بەکاردەهێنرێت، پێشتر یەکێتی ئەوروپا بە ئامانجی کەمکردنەوەی پاشماوەی تەکنەلۆژی هۆشداری دایە ئەپڵ کە پێویستە تاوەکو ساڵی 2024،کەیبڵی بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی بکات بە جۆری "یو ئێس بی سی"، بۆیە پێشبینی دەکرێت کەیبڵی بارگاویکەرەوەی ئایفۆن 15 جیاوازی پێوە بەدیبکرێت.

تا ئێستا هیچ پێشبینییەک لە بارەی نرخی ئایفۆنەوە نییە بەڵام ئەگەری هەیە جیاوازی نرخ بە رێژەی 100 دۆلار لە نێوان ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پڕۆ و ئایفۆن 15 پڕۆ ماکسدا هەبێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە