سەرەتای ئەم مانگە گەردوونناسان تەنێکی سەیریان بینی کە ناوی " 3I/ATLAS "ی لێنراوە و بە خێرایی بەناو کۆمەڵەی خۆردا سوڕاوەتەوە و درێژییەکەی نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر بووە.
شارەزایان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت لە ئەستێرەیەکی ترەوە هاتبێتە سەر خۆرەکەمان کە ڕەنگە ملیارەها ساڵی خایاندبێت.
پرۆفیسۆر ئەڤی لۆب، مامۆستای فیزیای تیۆری و گەردوونناسی لە زانکۆی هارڤارد ڕوونیکردەوە کە ئەم تەنە زۆر گەورەیە رەنگە یان بارستەیەکی ڕەقی گەورەی ناوازە بێت یان تەنێک بێت کە بە بەرگەهەوایەکی ڕووناکی گاز و تۆز دەورە درا بێت.
پرۆفیسۆر لۆب دەڵێت "قەبارەی تەواوەتی 3I/ATLAS وا دەکات کە ئەگەری زۆر کەم بێت کە بە شێوەیەکی سروشتی بگاتە هەسارەکەمان"
ئەوەشی راگەیاند " قورسە بیر لەوە بکەینەوە کە پرۆسەیەکی سروشتی بتوانێت تەنێکی لەم شێوەیە بەرەو کۆمەڵەی خۆری ناوەوە بە خێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ببات."