زانایان پێیانوایە پەیوەندییەک لە نێوان تەمەن درێژی و خواردنەوەی چا هەیە، بەڵام ئەمە بۆ گونجاوی ڕێژەی خواردنەوەی چای دەگەڕێتەوە.
توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن، کە خواردنەوەی سێ کوپ چا دەتوانێت یارمەتی خاوکردنەوەی پیربوونی بایۆلۆجی بدات، هەروەها دووپاتیدەکەنەوە، کە چای ڕەش کانزاکانی پەیوەست بە تەندروستی دڵ و مێشک و ڕیخۆڵە لەخۆدەگرێت.
توێژەرانی زانکۆی سیچوان لە شاری چێنگدوی چین لەتوێژینەوەیەکدا بەو ئەنجامە گەیشتن کە خواردنەوەی نزیکەی 3 کوپ چا یان 6 بۆ 8 گرام گەڵای چا ڕۆژانە، سوودی بەهێزتری دژە پیربوون دەردەخات.