توێژینەوەكە لە زانكۆی سوانزیا لە بەریتانیا كراوە و دەركەوتووە، ئەو كەسانەی لە ئاوی سارد مەلەدەكەن كاریگەریی ئەرێنی دەخاتە سەر دەروونیان و بەتایبەت ئەوانەی تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەكانیان هەیە.

هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە تا زیاتر لە ئاوی سارددا خۆت نقووم بكەیت، مێشكت زیاتر لەگەڵ سەرما رادێت.سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێ‌: "لە توێژینەوەكەدا بۆمان دەركەوتووە كە خۆ نوقمكردن لە ئاوی سارددا دەتوانرێت وەك یەكێك لە چارەسەرەكانی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەكان سەیربكرێت". بە گوێرەری پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا، لە هەر 10 كەسێك لە بەریتانیا كەسێك تووشی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەكان بووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە