توێژینەوەیەكی نوێ لە ئەمریكا هۆكارێكی دیكەی تووشبوون بە شەكرە بەهۆی خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستكردەكان ئاشكرادەكات، پسپۆڕێكیش دەڵێت: ئەو خواردنەوانە بەرگریی جەستەش لاوازدەكەن.
توێژینەوەكە لە كۆلێژی پزیشكیی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ئەمریكا كرا و دەركەوت، خواردنەوە گازییەكان پێكهاتەی نێو بەكتریا سوودبەخشەكانی ریخۆڵە دەگۆڕێت بەمەش مادەیەكی كیمیایی دەردەدەن كە هاندەرە بۆ شەكری خوێن.