توێژینەوەیەك لە فینلاند دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی خۆراكە خێرا و ئامادەكراوەكان پڕۆسەی پیربوون پێشدەخەن بەتایبەت لەنێو گەنجاندا.
توێژەرانی زانكۆی یوڤاسكلا لە فینلاند ئاشكرای دەكەن، ئەو خۆراكانەی بڕێكی كەم ریشاڵ و سەوزە و میوەكانیان تێدایە و زیاتر خۆراكە خێراكان دەخورێت تیایدا، ئەگەری زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون زیاددەكەن وەكو 'لاوازیی ماسوولكەكان، سپیبوونی قژ و چرچولۆچیی پێست'.
توێژینەوەكە لەسەر 826 گەنج كرا و دەركەوت، تەمەنی بایۆلۆژیی ئەوانەی رۆژانە خۆراكە خێراكان دەخۆن زیاترە لە تەمەنی كڕۆنۆلۆژی واتە ئەو تەمەنەی كە پێی لەدایكدەبن و دەژین.