عوسمان نەسرەوت

 

هونەرمەند ئەلێکساندەر بابیچ لە گوندێکی ئارام لە باشووری ڕووسیا لەنزیک چیاکانی   قەوقاز دەژی.

ئەلیکساندەر دەڵیت  :ئەستەمە لە نێوان دیوارەکانی شاردا ئیلهام وەربگرم، پێویستم بە ئازادی و هەوایە".

‎بەم واتایە دەتوانرێت بە هونەرمەند بڵیین دەروێش (دەرویشی هونەر). یەکانگیری لەگەڵ سروشتدا بابەتگەلی نوێ دینیتە ئاراوە و چەندین دیدگای جیاوازی  هونەری  ئەلێکساندەر ئاشکرا دەکات.

‎ساڵانە هونەرمەند دەچێتە شاخەکانی دۆمبای، ئارخیز، تێبەردی و ئوزونکۆل بۆ دۆزینەوەی دیدگاوداهینانی نوێ .

‎شاخەکان خولیای هونەرمەندن. هەمیشە چاوەڕواننەکراوانە پڕ گۆڕانکارین و ئەمانەش ئەفسونی سروشتن.

‎وەهەروەها ئەڵیت “لێرە، لە ماوەی یەک ڕۆژدا دەتوانیت خۆت لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا ببینیتەوە. هەمان دیمەن دەتوانێت لە یەک خولەکدا تابلۆکەت بگۆڕێت. هەر بۆیە دەتوانیت بە درێژایی ژیانت بچیتە شاخەکانی دۆمبای و ئارخیز و هەر جارێک شتێکی نوێ دەدۆزیتەوە ”, .

‎بەرهەمەکانی هونەرمەند ئەلێکساندەر لە دەرەوەی شیوازە باوەکاندان . تەنانەت دوای ٥٠ یان ١٠٠ ساڵی تریش دەتەوێت سەیریان بکەیت.

‎وینەی جوانییەکی هەمیشەیی سروشتە کە بە شێوەیە کی زۆر لێهاتووانە لەلایەن دەستی بەتوانا و پڕ ئەزموونی هونەرمەندەوە وینەکیشراوە.

‎ بەرهەمەکانی جۆراو جۆرن  و دووبارە نابنەوە  جیگای سەرسوڕمانە  کە هونەرمەندێک دەتوانێت ئەوەندە جیاواز کار بکات. ئەلیکساندەر هونەرمەندیکی ناوازە و ناسراوە. لە نیوان هەزاران بەرهەمی تردا بەئاسانی تابلۆکانی  ئەلێکساندەر دەناسیتەوە.

‎بە بەکارهێنانی کەمترین شێواز، زۆرترین دەربڕین بەدەستەوەدەدات.

لە ئینگلیزیەوە   .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە