بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "Healthline"، چەند جۆرێك لە خۆراك هەن كە یارمەتی كێش دابەزاندن دەدەن:

١. دارچینی، توێژینەوەكان دەریانخستووە كە دارچینی یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن دەكات، كە دەكرێ ببێتە هۆی ئەوەی ئارەزوی خواردنت نەمێنێ.

٢. :شێلم، ڕێژەیەكی بەرزی لە گۆرد تیایە، گۆرگردیش یەكێكە لەو كانزایانەی كە سەرچاوەیەكی زۆر باشی بەرهەمهێنانی وزەیە، باشتر وایە لەناو زەڵاتەدا بەكاری بێنیت.

٣. قارچك، یەكێكە لەو خواردنانەی كە بەشێوەیەكی سروشتی ڕێژەیەكی زۆری ڤیامینDتێدایە، كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كێش دابەزاندن.

٤. هەنجیر، شیرینە و خواردنی ئاسانە، ڤیتامینB6و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی ئۆرگانی تێدایە، و ڕێژەیەكی زۆری كالۆری و شەكری تێدایە، بۆیە وریابە لە خواردنی، رۆژانە تا سێ هەنجیر ئاساییە بیخۆیت.

٥. زەردەچەوە، دژە هەڵئاوسانە، كە بە گشتی بۆ تەندروستی باشە و بە تایبەتی یارمەتیدەرە بۆ كەم كردنەوەی چەوری جەستە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا