لە بۆنەیەکی گەورە و گرنگی سینەمادا لە هۆڵی شاهانەی ساوسبانکی لەندەن فەرشی سوور ڕاخراوە بۆ یەکێک لە بۆنە گرنگەکانی سینەما لە لەندەن. کە ئەویش بەڕێوەچوونی خوڵی 78ـەمینی خەڵاتەکانی بافتایە.
لە مەراسیمەکە لەسەر هەر مێزێکی نێو هۆڵەکە چرایەک دانراوە کە وێنەی یەکێک لە فیلمە پاڵێوراوەکانی لەسەر کێشراوە، لەوانە، فیلمی ئیمیلیا پێرێز و ئانۆرا و زە بروتالیست،
بەشێکی زۆر لە ئەستێرەکان بەسەر فەرشی سووری مەراسیمەکەدا تێدەپەڕن، لە دیارترین ئەستێرە ئامادەبووەکانی، ئاریانا گراندێ، تیمۆسی چالامێت، سێلینا گۆمێز و ئەدریان برۆدی.
ئەو بینایەی کە مەراسیمەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، جگە لە هۆڵی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی بافتا، بەشی پشتەوەی هەیە کە پاش تەواوبوونی خەڵاتەکان ئەستێرەکان لەوێ کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.