بەگوتەی پسپۆڕان، ژیریی دەستكرد لەبری كردەی ICSI بەكارهاتووە كە سپێرم دەخاتە نێو هێلكۆكە، بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەركەوتبێت و لەڕێگەی سیستمێكی كۆنتڕۆڵكراوەوە دەبێت، بە كاتێكی خێراتر كراوە و كواڵیتیی پیتاندنەكەش باشتربووە.
ئەم كردەی منداڵبوونە لەلایەن جاكویس كۆهن، پسپۆڕی كۆرپەلەزانی لە نیویۆرك كراوە و منداڵەكە لە شاری گوادالاخارا لە مەكسیك لەدایكبووە.
جاكویس كۆهن روونی دەكاتەوە، هێلكەی ژنەكە لەگەڵ سپێرمی پیاوەكە پیتێندرا، بەڵام ئەوەی جیاواز بووە ئەوەیە كە سپێرمەكە لەڕێگەی ژیریی دەستكردەوە دەستنیشانكراوە و خراوەتە نێو هێلكەی خانمەكە و بە لەیزەری تایبەت پیتێندراوە بەبێ ئەوەی مرۆڤ دەستی تێیدا هەبێت.
ئەو پسپۆڕە مژدە دەدات كە ژیریی دەستكرد تەكنیكی منداڵی بلووری باشتردەكات و ئەگەری مانەوەی هێلكۆكە زیاتر دەكات، بۆ ئەوەی كردەی پیتاندنەكە سەركەوتووتر بێت