توێژەران ڕایانگەیاند ژەهری جۆرە مارێکیان دۆزیوەتەوە، کە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات.
لەمبارەیەوە توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ساوپاوڵۆی فیدراڵی لە بەڕازیل لە توێژینەوەیەکدا کە گۆڤاری (Biochimie) بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە بۆیان ڕوونبۆتەوە ژەهری جۆرە مارێک، کە بە (سەری ڕم) ناسراوە، دەتوانرێ بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن سوودی لێ وەربگیرێ.