دوێنێ‌ 2025/8/1   ناوەندی 7 ڕەنگە بە هاوكاری كارگەی كولتووری سلێمانی پڕۆژەی ڕۆژی تابلۆ بە بەشداری 35 شێوەكاری تەمەن و ئەزموون جیاواز بەڕێوەچوو.

بەشێك لە شێوەكارە بەشدارەكان ڕاستەوخۆ نیگاریان دەكێشا بەشێكیان تابلۆی كێشراویان هێنابوو. 

گرنگی پڕۆژەكە لەلای بەشداربوانی ئەوەبوو كە هەلەڕەخساندن بوو بۆ هەموو تەمەن و هەموو ستایلە هونەریەكان و هیچ ڕێگرییەك نەبوو لە بەرامبەر بەشداری نەكردن.

بەشداربووان ئاواتی ئەوەیان خواست ساڵی داهاتوو ساڵی بە فەرمی كردنی ڕۆژی تابلۆ بێت لەو رێكەوتەدا


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا