
نێرگەلە لەگەڵ ئەوەی زیانی بۆ سەر ئەو کەسە هەیە دەیکێشێت و ئەگەری توشبونی بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، لە هەمان کاتدا زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە نزیکن لە کەسی نێرگەلە کێشەکەوە، ماڵپەری میدیکاڵ نیوز تودەی
مەترسیەکانی نێرگەلەی خستۆتە رو.
یەکەم: دەبێتە هۆی ژەهراویبونی سییەکان و گەرو
دوەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و جەلتەی دڵ زیاد دەکات.
سێیەم: هۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی سیەکان، گەرو، دەم.
چوارەم: دەبێتە هۆی زو پیربون بەهۆی ئەوەی رێگە نادات پێست بە رێژەی پێویست ئۆکسجین هەڵبمژێت.
پێنجەم: ئەگەری توشبون بە نەخۆشیە درمیەکان زیاد دەکات.
