ئاسكرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەكانی تر یەكێكن لەو خواردنانەی كە لە كۆتایی وەرزی بەهار وبە تایبەت لە هاویندا خواستێكی زۆریان لە سەرە و منداڵ و گەورە رەنگە رۆژانە بیخۆن و بە تام وچێژی جیاواز و رەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.
زۆر خواردنی ساردەمەنی یان رۆژانە یان بە بڕێكی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ كە بە گوێرەی جۆرەكانیان دەگۆڕێت و دیارترینیشیان ئەمان:
١.زۆری كێش و قەڵەوی چونكە بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە.
٢. ژەهراوی بوون بە بەكتریا و ڤایرۆس كە لە رێگەی ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە، لە نیشانەكانی سك چوون، رشانەوە و ئازاری ناوسك.
٣. زیاد بوونی ئەگەری هەوكردنی قوڕگ و لەوزەتێنەكان.
٤.زیاد بوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك.
٥.دەركەوتنی نیشانەكانی هەستیاری بە شیر یان هەرس نەكردنی لاكتۆز لەو كەسانەی خۆیان ئەو كێشە
تەندروستییەیان هەیە كاتێك ساردەمەنیەكە شیر یان لاكتۆز لەپێكهاتووەكەیدا هەبێت.
٦.سەرئێشەی دوای ئاسكریم و ساردەمەنی ، رەنگە لە هەندێك كەسدا رووبدات.