لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە تەندروستیی دەم پەیوەندی بە نەخۆشیی دڵەوە هەیە. بەبێ پاككردنەوەی دروستی ددانەكان بە فڵچەی گونجاو و بەكارهێنانی داو بۆ پاككردنەوەی كەلێنی ددانەكان، چینێكی نەرمی بەكتریا Plaque بە توندی لەسەر ددانەكان دەنیشێت بەتایبەتی لە ژێرەوەی هێڵی پوكدا، پاشان ترشێتی ئەم چینە مینای ددانەكان تێكدەدات، ئینجا پوك دوچاری سووتانەوە دەبێت و لەوانەیە كە خوێنی لێبەربێت، هەروەها بۆنی دەم یان هەناسە ناخۆش دەبێت و پاش ماوەیەك ئەم چینە نیشتووە رەق دەبێت بە شێوەی قەتماخی زەرد یان قاوەیی Tartar كە هاندەرە بۆ نیشتنی چینی نوێی بەكتریا و هەوكردنی پوك و كلۆربوونی ددانەكان. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەمە كراوە كە بەكارهێنانی داوی ددان Dental floss رۆژانە پەك جار راستەوخۆ پێش بەكارهێنانی فڵچە بۆ پاككردنەوەی ددان رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشیی دڵ، هەروەها نەخۆشیی شەكرە و ئاڵۆزییەكان بەتایبەتی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە