لە چوارچێوەی بەردەوامی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کرد کە بەغداد جێبەجێکردنی سێ مەرجی سەرەکی کردووەتە پێش مەرج بۆ ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان، کە چاودێران بە "سەخت" و "هەنجەتگرتن" وەسفی دەکەن.

مەرجەکان :

١. داهاتی ناوخۆ: پابەندکردنی هەرێم بە ڕادەستکردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بە گەنجینەی فیدراڵ.

٢. وردەکاری مووچە: ناردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی ئەیلول (مانگی ٩) بە هەموو وردەکارییەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

٣. دۆسیەی نەوت: هێنان و پێشکەشکردنی نووسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کە تێیدا جەخت بکرێتەوە کە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی نەماوە.

ئەم داواکارییانەی بەغداد لە کاتێکدایە کە شەقامی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ناردنی تەمویلی مووچە دەکات، بەشێک لە چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەم داواکارییانە زیاتر لە "هەنجەتگرتنی سیاسی" دەچن نەک تەنها ڕێکاری کارگێڕی، بەتایبەت پرسی نووسراوەکەی وەزارەتی نەوت کە وەک "گرێکوێرەیەک" لە نێوان هەردوولادا ماوەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا