
لە دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئەو زهرهر و زیانە زۆرە گیانی و ماڵییەی بەر هاووڵاتیانی سنورەكه کەوت، داواکاری خەڵک بۆ ئهوهی چهمچهماڵ بكریته ئیدارهیهیهكی سهربهخۆ زیاتر فراوان دەبێت، بهڵام لهلایهكیتر ئاماژه بهوه دهكرێت ئیدارەی سەربەخۆ بۆ چەمچەماڵ، لە ڕووی ساسی و جوگرافی زیانی بۆ سەر داهاتووی ماددەی ۱٤۰ دەبێت.
گروپی( ڕا) له بهشێكی زۆر ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی شاری چەمچەماڵ پێکهاتووە، داوا دەکەن، گرنگی پێگەی جوگرافی و ژێرخانی ئابووری و وزە و قوربانییەکانی چەمچەماڵ لەبەر چاو بگیرێت و لەگەڵ قەزای بازیان بکرێت بەئیدارەیەکی سەربەخۆ. پێیانوایە ئەگەر قەزاکەیان بکرێت بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ، بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر دەبێت.
بەکر حەمە حسێن ئەدامی گروپی (ڕا) بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، چەمچەماڵ گیرۆدەی دەیان کێشەیەو لە بارودۆخێکی نەخوازراودایە، بۆئەوەی لەم بارودۆخەی ڕزگاری بێت، ئێمە داوای ئیدارەی سەربەخۆ دەکەین، گریمانەی ئەوە دەکەین بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ بەشێکی کێشەکانی ئەم سنورە چارەسەر بێت و حکومەت لەم رێگەوە ئاوڕ لەم سنورە بداتەوەو بودجەی زیاتری بۆ دابین بکات. چونكه چەمچەماڵ لە ڕووی ئیدارییەوە لە نێوان زۆنی زەردو سەوز، لە نێوان سلێمانی و کەرکوک، گیرۆدەبووە، بۆیە ئیدارەی سەر بەخۆمان پێویستە.
پێشەوا شێخ ڕەووف، یەکێکی ترە لە ئەندامانی گروپی( ڕا)، ئاماژهی بهوهدا، چەمچەماڵ سنورێکی فراوانی هەیە و لە چوارچێوەی هەشت ناحیەدا، کەوتووەتە نێوان کەرکوک و سلێمانی، بۆیە لەڕووی جوگرافییەوە شوێنێکی گرنگ و ستراتیژی هەیە. گرنگیی بوونی بە ئیدارەی سەربەخۆش ئەوەیە کە لەڕووی ئیداریی و کارگێڕییەوە دەسەڵاتەکان زیاتر بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. فەرمانگە حکومییەکان دەسەڵاتیان لە ئێستا زیاتر دەبێت بۆ ڕاییکردنی ئیشوکاری هاوڵاتیان.
ئهو ئهندامهی گروپی ڕا نایشارێتهوه و مهترسییهك بۆ سهر شارهكهیان باس دهكات، كه هەرچەندە بوونی ئیدارەی سەربەخۆ لە زۆنی سەوز، هەمیشە ئەگەری ئەوەی هەیە لەڕووی سیاسییەوە کێشە و گرفتی لەلایەن حکومەتی هەولێرەوە بۆ دروست بێت، ڕێگە نەدرێت وەک پێویست ئیشوکارەکانی خۆیان بکەن و دەسەڵاتە ئیدارییەکانی خۆیان بەکاربهێنن.
به پێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان (LCC)، له لافاوەكەی چەمچەماڵ و دهوروبهری 2 كهس گیانیان لهدهستدا و 12 كهسیش بریندار بوون، 1607 ماڵ و خانوو، 200 ئۆتۆمبێل، 115 ماركێت و دوكان و 45 پڕۆژه زیانیان بهركهوتووه. بەشێك لە شەقام و زەوییەكان رۆچوون، مەنهۆڵ و زێرابەكان گیراون، له ئهگهری ههر باران بارینێكی تر چاوهروانی مەترسی گەورە ههیه. ئهم ئامارانه له كاتێكدایه، به وتهی چاودێرانی ناوچهكه، زیانهكان لهو ژمارهیه زۆر زیاترن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆكی شارەوانیی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و سهرۆكی شارەوانیی شۆڕش، داوای بەخشینیان لە پۆستەکانیان کردوه. به وتهی جێگری سهرۆكی حكومهت، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ئاماده نهبووه داوای بهخشین بكات له پۆستهكهی، بهڵام كهمتهرخهم بووه، بۆیه ڕێكاری لهگهڵدا دهگیرێتهبهر.
سەبارەت بە داواکاری بوون به ئیدارهی سەربەخۆ، ڕەنج شێخ ڕەووف سكرتێری كۆمیتهی ڕێکخستنی چەمچەماڵی حزبی شیوعیی کوردستان، ئاماژهی بهوهدا بۆ هەر پرسێک لەبارەی چارەنووسی شاری چەمچەماڵ، یا فۆرمی ئیداری هەر گۆڕانکاریەکی بەسەردابێت، پێویست بە گەڕانەوە دەکات بۆ ڕای خەڵک و لە بیرۆکەی چۆنیەتی پێکهێنانی ئیدارەیەک بۆ شارەکە، گوێیان لێبگیرێت.
وتیشی لە ڕوداوەکەی هەفتەی ڕابردوو، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەرکەوت، کە شارێکی پەراوێزخراوە، ئەوەی ڕویدا تەنها ڕوداوێکی سروشتی نەبوو، بەڵکو زیاتر لە ئەنجامی پەراوێز خستن و فەرامۆشکردنی ئەم شارە بوو. بۆیه ئەم شارە پێویستی بە خزمەتکردنە، پێویستی بە بوودجەو پڕۆژەی خزمەتگوزاریە، خەڵک بێزارە لە بەڵێنی بێ کردار، لە موزایەدەی پێش هەڵبژاردن و لە ململانێی نا تەندروست.
چهمچهماڵ ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی، خاوەنی کێڵگەی غازی کۆرمۆرەو غازی هەموو کوردستان و بەشێکی عێراق دابین دەکات، هەروەها سەرچاوەی دابینکردنی کارەباو سەرچاوەی ڕوناکی هەموو کوردستانە، کەچی له ڕووی خزمهتگوزارییهوه فهرامۆشكراوه و ئهمهش بووهته هۆی ناڕهزایی خهڵكهكه، له لافاوهكهی ههفتهی ڕابردووش ئاماژهیان وه كرد كه ڕووداوێكی سروشتی نهبووه، بهڵكو بههۆی گۆڕینی ڕێڕهوی ئاو لهلایهن بازرگان و وهبهرهێنهراوه بووه.
به وتهی هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی قەزای چەمچەماڵ، لە سنووری شارهكه به نۆ ناحیە و 450 گوند، تەنیا یەک شۆفڵیان ههیه، بەو شۆفڵەوە فریای کوێ بکەون. سێ ساڵ پێش ئێستاش، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن نووسراوێکی کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە 12 ئامێر بۆ چەمچەماڵ، سۆران، زاخۆ و گەرمیان دابینبکرێت، بەڵام لە ڕەزامەندییەکەدا، ناوی چەمچەماڵی تێدا دەرکراوە. دووجاری تریش وەزیری ئاوەدانکردنەوە نووسراوی کردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام پێیان وتووە با بچێت لە سلێمانی وەریبگرێت.
لە ئهگهری بوونی چهمچهماڵ به ئیدارهی سهربهخۆ و کاریگەرییەکانی بۆ سەر مادەی ۱٤۰، ڕامیار کامەران ڕاوێژکاری ئیداری، پێیوایە، ئیدارەی سەربەخۆ بۆ چەمچەماڵ، چ لە ڕووی جوگرافیا ، چ لە ڕووی سیاسی، زیانی بۆ سەر داهاتووی ماددەی ۱٤۰ دەبێت، چونکە چەمچەماڵ مادەی ۱٤۰ی دەستور دەیگرێتەوە، لە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی مادەکە، بەتایبەتی ئاساییکردنەوەو ڕاپرسی کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە
هەڵمەت وشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، پێیوایه بوونی چهمچهماڵ به ئیدارهیهكی سهربهخۆ پێویستە بە وردی هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و هەموو لایەنهکانی لێکبدرێتەوە، بزانین ئایا لە سودی خەڵکی سنورەکەیە؟ یان نا؟ ئایا دەبێتە هۆی گەشەکردنی چەمچەماڵ لە هەموو سێکتەرەکان یاخود نا، ئەمانە دەبێت هاوپێچی ئەو بابەتە بێت، چونکە ناکرێت بێ توێژینەوە دەست بۆ بابەتێک بەرین داهاتوو و لێکەوتەکانی نەزانین، بۆیە پشتگیری کردنی ئێمەش تەواو پەیوەستە بەو بابەتەوە ئەگەر لە بەرژەوەندی چەمچەماڵییەکان و سنورەکە بێت.
لە ساڵی ۱۹۷٦ و لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریب، حکومەتی ئەو کاتەی عێراق، قەزای چەمچەماڵی گواستەوە سەر پارێزگای سلێمانی، کە پێشتر یەکێک بوو لە قەزاکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە دوای ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ی خەڵکی کوردستان و دوای پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم، قەزای چەمچەماڵ گواسترایەوە سەربە پارێزگای کەرکوکی ئەو سەردەمە لە دەربەندیخان. لەدوای ۲۰۰۳ چەمچەماڵ خرایە سەر ئیدارەی گەرمیان، بەڵام دواتر خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی. بۆیە بەردەوام خەڵکەکەی توشی گرفتی ئیداری لەنێوان هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان بوونەتەوە. جگە لەوەش چەمچەماڵ یەکێکە لەو قەزایانەی ماددەی ۱٤۰ دەیگرێتەوە.